ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( زه‌یدی کوڕی خه‌تتاب ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی یه‌مامه‌ .. (بەشی ٣)

( زه‌یدی کوڕی خه‌تتاب ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی یه‌مامه‌ .. (بەشی ٣)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / رۆژی یەمامە بە سەختی و نادیاری دەستی پێكرد.خالیدی كوڕی وەلید سوپای ئیسلامی كۆكردەوەو بەسەر شوێنەكانیاندا دابەشكرد، بەڵام

ئاڵای سوپاكەی دایە دەست كێ‌..؟؟

دایە دەست (زەیدی كوڕی خطاب)..
ئەوە بوو هۆزی (بەنوحەنیفە)ی شوێنكەوتەی (موسەیلەمە) شەڕێكی سەختی خوێناویان كرد..
شەڕەكە لە سەرەتادا بەسەر موسڵمانەكاندا شكایەوەو، زۆر كەسیان لێ‌ شەهید بوو.
(زەید) بینی هەستی تۆقاندن بەدڵی هەندێك لە موسڵماناندا دەهات، ئا لەوێدا چوویە سەر تەپۆڵكەیەك و هاواری لە براكانی كرد:
{ئەی خەڵكینە.. دان بگرن بەخۆتاندا و، لە دوژمنەكەتان بدەن و، بەرەو پێشەوە هەڵمەت ببەن.. سوێند بەخوا قسە ناكەم هەتا خوای گەورە هەرەسیان پێدێنێ‌، یان پێی دەگەم و ئەوجا بە بەڵگەكەمەوە لەگەڵی دەدوێم}..!!
ئەمجا لەسەر تەپۆڵكەكە دابەزی، ددانەكانی جیڕ كردبووەوە، بەجۆرێ‌ كە زمانی بۆ چرپەیش نەدەجوڵاند.
چارەنووسی جەنگەكە كە لای ئەو لەسەر چارەنووسی (رەجال) چڕ بووبوویەوە، هەر بۆیە بەنێو جەنگاوەرە زۆرەكاندا وەك تیر دەڕۆیشت و، بەدوای (رەجال)دا وێڵ بوو تا دۆزیەوە..
ئا لەوێدا لەلای راست و چەپیەوە بۆی دەرچوو!! كاتێك كە لێشاوی جەنگەكە نێچیرەكەی قوت دەدا و ونی دەكرد، زەید بەدوایدی دەچوو تا جارێكی دیكە شەپۆلەكان سەرلەنوێ‌ دەیهێنایەوە سەرەوە، ئەمجا زەید لێێ‌ نزیك دەبوویەوە و شمشێرەكەی بۆ دادەهێنایەوە، بەڵام شەپۆلی مرۆ زۆرەكە جارێكی دیكە (رەجال)ی قوت دەدایەوەو، زەیدیش بە شوێنیدا دەڕۆیشت تا لە دەستی دەرنەچێت..
تا لە دواییدا ملی دەگرێت و بە شمشێرەكەی سەری پڕ لەخۆباییبوون و، درۆ و، پیسی لێكردەوە..
بە لەناوچوونی درۆزنەكەش هەموو خەڵكەكەیشی لەناودەچوون، جا بیم و ترس كەوتە دەروونی (موسەیلەمە) و گەرم و گوڕی (موحكەمی كوڕی توفەیل) و پاشان سوپاكەی (موسەیلەمە)یشی نەهێشت، كە كوژرانی (رەجال) وەك ئاگری رۆژێكی رەشەبا كەوتە ناویەوە.
چونكە (موسەیلەمە) بەڵێنی سەركەوتنی تەواوی پێدابوون و، بەوەی كە ئەو (رەجالی كوڕی عونفوە) و (موحكەمی كوڕی توفەیل) پاش سەركەوتنەكەیان هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوەی ئاینەكەیان و دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان..!!
ئا ئەوەتا ئێستاش (رەجال) بە مردوویی كەوتووە.. كەوابوو پێشبینییەكەی موسەیلەمە هەمووی درۆ دەرچوو و، سبەینێش (موحكەم) لەناو دەچێت و، دوای سبەینێش (موسەیلەمە)..!!
بەم جۆرە ئەو لێدانەی (زەید) ئەم هەموو داڕمانەی لە ریزەكانی سوپای (موسەیلەمە)دا بەرپاكرد..
موسڵمانەكانیش، هەر كە هەواڵەكە لەنێویاندا بڵاوبوویەوە عەزمیان وەك شاخ بەرز بوویەوەو، بریندارەكانیان سەرلەنوێ‌ هەستانەوەو، شمشێرەكانیان هەڵگرتەوە، بەبێ‌ گوێ‌دانە برینەكەیان..
تەنانەت ئەوانەشی كە لەسەر لێواری مەرگ بوون و، تەنها مانەوەیەكی كەم و هانكەهانكێكی كەمی ماڵئاواییكردن پەیوەستی دەكردن بە ژیانەوە، هەواڵەكە وەك خەونێكی جوان بەرگوێیان كەوت، خوازیاری ئەوەبوون كە گوڕوتینیان تێدا بوایە و بەهۆیەوە بگەڕابانایەتەوە ژیان و تا بجەنگانایەوە و، ئەو كۆتاییە جوانەی سەركەوتنەكەیان بەدی بكردایە..
بەڵام چۆن ئەوەیان بۆدەبێت، لەكاتێكدا دەروازەكانی بەهەشت واڵاكراون بۆ پێشوازییان و ئەوان ئێستا گوێبیستی ناوەكانی خۆیان دەبن، كە بانگ دەكرێت بۆ ئامادەبوون..؟؟!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز