سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌روه‌رده‌یه‌کى گرنگ بۆ ناوماڵ :
ئه‌ندازیار عوسمان....... ( يا ايها الذين امنوا ليستأذنكم الذين ملكت أيمانكم ، و الذين لم يبلغوا الحُلُمَ منكم ثلاث مرات من قبل صلاة الفجر وحين تضعون ثيابكم من الظهيرة ومن بعد صلاة العشاء ثلاث عورات لكم ، ليس عليكم ولا عليهم جناح بعدهن طوافون عليكم بعضكم على بعض ، كذلك يبين الله لكم الايات و الله عليم حكيم) النور / ٥٨
واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕواتان هێناوه به‌نده و خزمه‌تکار و ئه‌و مناڵانه‌تان که باڵغ نه‌بوون با مۆڵه‌تتان لێوه‌رگرن بۆ هاتنه لاتان له‌سێکاتدا ، پێش نوێژى به‌یانى و ، کاتێ له‌نیوه‌ڕواندا پشوو ده‌ده‌ن و دواى نوێژى خه‌وتنان ، ئه‌و سێکاته (عورات) ن بۆتان ؛ واته ڕه‌نگه له‌وکاتانه‌دا له‌شتان ده‌ربکه‌وێت ، دواى ئه‌وسێ کاته هه‌رچه‌ند بچنه لاى یه‌کترى و هاتوو چۆى یه‌کترى بکه‌ن گوناهتان ناگات ، به‌و جۆره خوا ئایه‌ته‌کانتان بۆ روون ده‌کاته‌وه ، وه خوا زانا و کار دروسته .
[ واذا بلغ الاطفال منكم الحلم فليستأذنوا كما استأذن الذين من قبلهم كذلك يبين الله لكم اياته و الله عليم حكيم ]وه ئه‌گه‌ر مناڵه‌کانتان باڵغ بوون با هه‌موو کاتێک مۆڵه‌ت بخوازن هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ى پێشوو مۆڵه‌تیان خواست . به‌وشێوه‌یه خواوه‌ند ئایه‌ته‌کانتان بۆ روون ده‌کاته‌وه وه خوا زانا و کار دروسته .
[و القواعد من النساء اللاتي لا يرجون نكاحاً فليس عليهن جناح أن يضعن ثيابهن غير متبرجات بزينة وأن يستعففن خير لهن و الله سميع عليم ] النساء / ٦٠واته : ئه‌و ئافره‌ته پیرانه‌ى که به‌ته‌ماى شوو نه‌ماون ، گوناهیان ناگات ئه‌گه‌ر که‌متر خۆیان بپێچنه‌وه و مه‌به‌ستیان جوانى ده‌رخستن نه‌بێت وه ئه‌گه‌ر داپۆشراوبن چاکتره بۆیان .
ئه‌م ئایه‌تانه پێش هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ گرنگى داوه به‌لایه‌نى ده‌روونى مناڵ و نابێت له‌ش و عه‌وراتى دایک و باوکیان ببینن و پێویسته مۆڵه‌ت بخوازن کاتێ ده‌چنه ژوورى دایک و باوکیان ..
به‌ته‌نها ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌م په‌ڕاوه له‌خواوه‌یه ، وه‌گه‌ر نا پێش چوارده سه‌ده کێ توانیویه‌تى بیر له‌شتى وابکاته‌وه ، کێ توانیویه‌تى رێنمایى ئاوا بکات … گوێ نه‌دان به‌م راستیه و زۆر بوونى دیمه‌نى به‌ره‌ڵایى له‌به‌رچاوى مناڵ ، فیتره‌ى مناڵانى شێواندووه به‌تایبه‌ت له‌رۆژ ئاوادا و به‌ره‌و توندڕه‌وى و کارى نابه‌جێ هه‌نگاو ده‌نێن … رۆژنامه‌یه‌کى رووسى راپرسیه‌کى کرد و ئه‌م پرسیاره‌ى ئاڕاسته‌ى ژماره‌یه‌ک له‌مناڵان کرد : چى ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر (كلاَشنكؤف)ێکت هه‌بێت ؟ زۆربه‌ى وه‌ڵامه‌کان به‌م شێوه‌یه بوون : هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌م ده‌کوشت که خۆشم ناوێن . هێرشم ده‌کره سه‌ر (بانق) و تاڵانم ده‌کرد و له‌گه‌ڵ کچه هاوه‌ڵه‌که‌مدا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵ ده‌هاتم . هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌م ده‌کوشت بۆ ئه‌وه‌ى خانوه‌که‌مان بفرۆشم . کۆگاى زه‌ره‌نگه‌ره‌کانم تاڵان ده‌کرد . هه‌ڕه‌شه‌م له‌مامۆستاکه‌م ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ى پله‌ى به‌رزم بۆ دانێ .
تێبینى : جارێک له‌ئایه‌ته‌کاندا قورئان ده‌فه‌رموێت : [ كذلك يبين الله لكم الايات و الله عليم حكيم ] وه جارێکى تر جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر ئه‌و راستیه و ده‌فه‌رموێت [كذلك يبين الله لكم اياته و الله عليم حكيم ] …
تا لاى موسوڵمانان گرنگى مه‌سه‌له‌که ده‌ربکه‌وێ و زۆر گوێ ى پێ بده‌ن ، چونکه ئه‌و خوایه‌ى که زانایه و کار دروسته خۆى چاک ده‌زانێ چ رێ و شوێنێک و ، چ رێنماییه‌ک بۆ به‌نده‌کانى داده‌نێت که مایه‌ى خێر و خۆشى دنیا و قیامه‌تیان بێت … مه‌گه‌ر خوا له‌هه‌موو که‌س شاره‌زاتر نیه به ده‌روونى مرۆڤ !! هه‌روه‌ک له‌سووره‌تى (تبارك) دا ئایه‌تى (14) ده‌فه‌رموێت : [ الا يعلم من خلق وهو اللطيف الخبير ] ئایا ئه‌و خوایه‌ى که به‌دى هێناون و دروستى کردون نازانێ چى باشه بۆیان ، وه خوا ورد بین و کار دروست و زانا و ئاگاداره .

