سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بڕوادارى دانه‌مه‌زراو و مۆله‌ق !
[ومن الناس من يعبد الله على حرف فان اصابه خير اطمأن به ، وان اصابته فتنة انقلب على وجهه خسر الدنيا و الاخرة ذلك هو الخسران المبين ] الحج /١١ .واته : هه‌ندێ که‌س دامه‌زراو نیه له‌خوا په‌رستى دا ، به‌وێنه‌ى که‌سێک که‌له‌سه‌ر به‌ردێکى مۆله‌قى قه‌راغ شاخێک خواپه‌رستى بکات ، ئه‌گه‌ر توشى خێر و خۆشى بوو ، ئه‌وه دڵنیا ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر تووشى فیتنه و ناخۆشى بوو وه‌رده‌گه‌ڕێت و هاوسه‌نگى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و سه‌ره‌نرێ ده‌بێت و ده‌که‌وێته خواره‌وه و هه‌پروون به‌هه‌پروون ده‌بێت … به‌مه‌ش خه‌ساره‌تمه‌ندى دنیا و ئاخیره‌ت ده‌بێت که ئه‌وه‌ش خه‌ساره‌تێکى دیار و ئاشکرایه …
[ يدعوا من دون الله ما‌لا يضره ومالا ينفعه ذلك هو الضلال البعيد ، يدعوا لَمَنْ ضره أقرب من نفعه لبئس المولى و لبئس العشير ] ئه‌و که‌سه شتێک ده‌په‌رستێ له‌جیاتى خوا که هیچ سود و زیانێکى نیه ، وه ئه‌وه‌ش گومڕاییه‌کى زۆر دووره له‌ڕاستى ئه‌و که‌سه که‌بانگى غه‌یرى خوا ده‌کات و ده‌یپه‌رستێ توشى گوناهو تاوان ده‌بێت و هیچ سودێک وه‌رناگرێ ، به‌راستى ئه‌و په‌رستراوه یارمه‌تى ده‌ر و هاوده‌مێکى خراپه چونکه مایه‌ى سه‌ر گه‌ردانى و به‌دبه‌ختىیه …
[ ان الله يُدخل الذين امنوا وعملوا الصالحات جنات تجري من تحتها الانهار ان الله يفعل مايريد ]به‌راستى خوا ئه‌و بڕوادارانه‌ى که چاکه‌کارن ده‌خاته به‌هه‌شتانێ که رووباره‌کان به‌ژێریاندا ده‌ڕوات وه به‌راستى خواوه‌ند هه‌رچى بوێت ده‌یکات …
به‌ڵێ … بڕواداران توشى هه‌رچى بن له‌دنیادا به‌خۆشى و ناخۆشى یه‌وه ، به تاقى کردنه‌وه‌ى ده‌زانن ، له‌خۆشى دا سوپاسى خوا ده‌که‌ن و له‌ناخۆشى دا ئارام ده‌گرن ، له‌هه‌ردوو باره‌که‌ش دا پاداشتى چاک ده‌درێنه‌وه و به‌هه‌شتى به‌رینى هه‌تاهه‌تایى جێگایانه … ئنجا خواى گه‌وره به‌شێوه‌یه‌کى زۆر جوان په‌یمانى سه‌رکه‌وتنى ئاینه‌که‌ى ده‌دات و گاڵته به‌کافران ده‌کات و ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان ناخۆشه ئه‌م ئاینه سه‌رکه‌وێ ده‌بڕۆن بمرن له‌خه‌فه‌تا و خۆتان هه‌ڵواسن چونکه خوا له دنیا و قیامه‌تدا ئاینه‌که‌ى سه‌رده‌خات …
[مَنْ كان يظن أن لن ينصره الله في الدنيا و الاخرة ، فليمدد بسبب الى السما‌ء ثم ليقطع فلينظر هل يذهبن كيده ما يغيظ] واته : هه‌رکه‌سێ گومانى وایه که خوا له‌دنیا و ئاخیره‌تدا (محمد) و ئاینه‌که‌ى سه‌ر ناخات با بڕوات گوریسێک هه‌ڵ خات به‌سه‌قفى ماڵه‌که‌یه‌وه ، پاشان خۆى پێ بخنکێنێ و دوایش گوریسه‌که که بچرێ و بکه‌وێته خواره‌وه ، بزانێ خه‌مه‌که‌ى لاده‌چێت ، واته خوا بێ گومان ئاینى خۆى سه‌رده‌خات ، هه‌رکه‌سیش به‌وه ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت با بڕوا چى ده‌کات بیکات . به‌راستى ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر راستیه‌تى ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وکه‌سانه‌ى له‌کاتى هاتنه خواره‌وه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ژیاون زۆریان ئه‌م راستىیه‌یان به‌هێنده‌ى ئه‌مڕۆى ئێمه لا رۆشن نه‌بووه ، ئه‌وا ئێمه پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌چوارده سه‌ده ده‌بینین ئیسلامه‌تى چوار قوڕنه‌ى دنیاى گرتۆته‌وه و ، دۆست و دوژمن شایه‌تى ئه‌وه ده‌ده‌ن که داهاتوو بۆ ئیسلامه ، وه په‌یمانه‌که‌ى خوا به‌چاکى له‌م دنیایه‌دا هاتۆته‌دى و ، ئاشکراشه له قیامه‌تیش دا هه‌ر موسڵمانه سه‌ر فراز و سه‌رکه‌وتوو …

