سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌بن به‌بار به‌سه‌ر که‌سه‌وه !
[ يا ايها الذين امنوا لا تدخلوا بيوت النبي الا ان يؤذن لكم الى طعام غير ناظرين اناه ولكن اذا دعيتم فادخلوا فاذا طعمتم فانتشروا ولا مستأنسين لحديث ، ان ذلكم كان يؤذي النبي فيستحي منكم و الله لايستحي من الحق ، واذا سألتموهن متاعاً فاسألوهن من ورا‌ء حجاب ذلكم أطهر لقلوبكم و قلوبهن ، وما كان لكم أن تؤذوا رسول الله ولا أن تنكحوا أزواجه من بعده أبداً ان ذلكم كان عند الله عظيماً ، ان تبدوا شيئاً أو تخفوه فان الله كان بكل شئ عليماً ] الاحزاب /٥٤ .
واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕواتان هێناوه مه‌چنه ماڵى پێغه‌مبه‌ر مه‌گه‌ر بانگ کرابن بۆ خواردنێک که ئاماده‌بێ و چاوه‌ڕێ مه‌که‌ن پێ بگات ، وه کاتێ بانگیش کران و نانتان خوارد بڵاوه‌ى لێبکه‌ن و دامه‌نیشن بۆ قسه و ده‌مه‌ته‌قێ ، چونکه ئه‌مه ئازارى دڵى پێغه‌مبه‌ر ده‌دات و ئه‌ویش شه‌رمتان لێده‌کات پێتان بڵێ ، به‌ڵام خوا شه‌رم ناکات له‌وتنى هه‌ق .. وه ئه‌گه‌ر داواى شتێکتان کرد له‌خێزانه‌کانى پێغهمبهرخۆتان مه‌که‌ن به‌ژووردا به‌ڵکو له‌پشت ده‌رگاوه داوا بکه‌ن ، ئه‌مه پاکتره و چاکتره بۆ دڵتان و بۆ دڵیان ، وه بۆتان نىیه ئازارى دڵى پێغه‌مبه‌ر بده‌ن و ژنه‌کانى دواى خۆى ماره بکه‌ن ، چونکه ئه‌وان دایکى بڕوادارانن و ئه‌وکاره‌ش لاى خوا زۆر به‌گه‌وره گیراوه .. ئه‌گه‌ر له دڵتانا شتێک بشارنه‌وه یان ده‌رى ببڕن و ئاشکراى بکه‌ن خوا ئاگاداریه‌تى ، چونکه هیچ شتێک نىیه لاى خوا ئاشکرا نه‌بێت …
به‌راستى موسڵمانان پێویسته زۆر گرنگى بده‌ن به‌م مه‌سه‌له‌یه و هه‌وڵ بده‌ن هه‌رگیز نه‌بنه ئه‌رک به‌سه‌ر که‌سه‌وه ، چه‌ند هه‌ڵوێستێکى جوان و برایانه بوو ، که ئه‌نصارییه‌ک به (عبدالرحمانى كوڕى عةوف ) ى وت : برا ئه‌وه ماڵه‌که‌م ده‌یکه‌ین به‌دوو به‌شه‌وه ، ئه‌وه‌ش دوو هاوسه‌رم هه‌یه کامیانت ده‌وێ بۆتى ته‌ڵاق ده‌ده‌م و تۆ بیخوازه ، ئه‌ویش زۆر مه‌ردانه وتى : براگیان خوا پاداشتت بداته‌وه ته‌نها رێى بازاڕم پێ نیشان بده ! ئیتر که‌وته کار و کاسبى و به‌ڕه‌نجى شانى خۆى خۆى دروست کرده‌وه ! .
مامۆستا (عباس سيسى) له‌نامیلکه‌ى (الذوق سلوك الروح) دا زۆر نموونه‌ى واقعى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌هێنێته‌وه بۆ نمونه برایه‌ک له‌لاى ئه‌وان به‌ته‌له‌فۆنى برایه‌کى دیکه قسه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا ده‌کات و به‌خوا پاداشتت بداته‌وه‌یه‌ک لێى ده‌رده‌چێت ، که‌به‌مه‌ش براى به‌سه‌زمانى خاوه‌ن ته‌له‌فۆن موچه‌ى مانگێکى زیان لێده‌که‌وێ و ئه‌یدات به‌هه‌قى ته‌له‌فۆن کردنه‌که‌دا .ده‌ى که‌ى ئه‌مه ره‌واى هه‌قه !! یان هى وا هه‌یه له‌کاتى ناوه‌خت و سه‌قه‌تدا سه‌ردان ده‌کات و ته‌له‌فۆن ده‌کات که ئه‌مه‌ش به‌راستى له‌گه‌ڵ ئادابى ئیسلامی‌دا ناگونجێت ؟! .
به‌کورتى بێ سه‌لیقه‌یى و بێ زه‌وقى زۆر بوار ده‌گرێته‌وه خۆزگه له‌په‌روه‌رده‌دا زۆر گرنگى پێده‌درا و په‌ڕاوى (الذوق سلوك الروح ) یش به‌وانه ده‌خوێندرا ؟!

