سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
کوێره و له نیشانهى دا .. (بەشی ٢)
ڕۆژێك هات بۆلای حەزرەت (صلی الله علیه وسلم) گوێی لێ بوو دەیفەرموو: (خیركم من تعلم القرآن وعلَّمه)، فێربوونی قورئان بووە خولیای سەری و هەردەم لە خەمی ئەوەدا بوو
ئایەتێك زیاتر فێربێت، سا بەڵكو بەوە ببێت بە یەكێ لە چاكترینی یاران!
نیوەڕۆیەك هات بۆلای كەعبە ئەحواڵی حەزرەتی پرسی (صلي الله عليه وسلم)، وتیان ئەوەتا لە فڵان شوێنە، بەهەرحاڵێ بوو ڕۆی بەرەو ئەوێ، گوێی لە دەنگی حەزرەت بوو (صلي الله عليه وسلم) قسەی دەكرد، ئێ خۆ ئەم نابینێ و نازانێ سەرقاڵی چییە، كە نزیك بووەوە وتی: السلام علیك یارسول الله، علمنی مما علمك الله..
بەڕوویەكی خۆش و گەشەوە چاوەڕێی ئایەتێك بوو حەزرەت (صلي الله عليه وسلم) فێری بكات، كاتەكە ناوەخت بوو، حەزرەت (صلي الله عليه وسلم) لە خەمی هاوەڵانیا بوو كە سزا ئەدران، لە خەمی ئەوەدا بوو گەورەپیاوانی قوڕەیش قەناعەت پێ بكات و سزای سەر هاوەڵان سووك بێت.
حەزرەت بێتاقەت بوو لە داواكەی تەنها ڕووی گرژكرد، خۆ ڕەنگە كەس لەو دەوروبەرە نەیدیبێت و هەستی پێنەكردبێت، ئەوە خۆ پرسیاركەر هەرنا، چونكە نابینا بوو! هەرگیزیش بەخەیاڵیدا نەدەهات حەزرەت (صلي الله عليه وسلم) ڕووی لێ گرژبكات!
لەسەروو حەوت ئاسمانەوە خوای گەورە بە جبرائیلدا ئایەتی سەرزەنشتی نارد بۆ سەر دڵی سەرداری هەمووان(عَبَسَ وَتَوَلَّىٰ )عبس، ئایەتێك، دووان، نا، نا شانزە ئایەت! ئەم نابینایە وەك هەر نابینایەكی تر دەبوایە گۆچانێك بات بەم لادا و بەو لایدا و بەبەردەمیا ئنجا هەنگاوێك بنێ، دیارە نابینا وا دەڕوات! ئەی ئەم نابینایەی ئێمە چۆن هات بۆلای حەزرەت (صلي الله عليه وسلم) تا قورئان لە دەمی موبارەكی وەرگرێ! قورئان وەسفی هاتنەكەی دەكات كە هەروەك عادەتی نەهاتووە، ئەی چۆنە؟! ئەو هەرچەند نابینا بوو لەبەر تامەزرۆیی زۆری بۆ فێربوونی قورئان بە ڕاكردن هات؟! ئا ئا ڕاكردن! قورئان دەفەرموێت(وَأَمَّا مَن جَاءَكَ يَسْعَىٰ)عبس، بۆ ڕای دەكرد، دەترسا، لەچی دەترسا؟ لەخوا، لە كەمتەرخەمی لە دینی خوادا! ئای بۆ چاوساغەكان چەند غافڵ و خەمساردن!
دوای ئەم ئایەتە لە هەركاتێكدا (عبدالله ی كوڕی إبن أم مكتوم) بهاتایە حەزرەت (صلي الله عليه وسلم) گەرمترین پێشوازی لێ دەكرد و دەیفەرموو: (مرحباً بالذی عاتبنی ربی من أجله).
بەخوا خۆ من دەزانم بیلال ئازاری جەستەیی زۆر درا، عەمماریش سزای جەستەیی ودەروونی زۆر درا و دایكی لەبەرچاویا شەهید كرا، بەڵام دڵنیام ئازار و ئەشكەنجەی (عبدالله) زیاتر بوو؟ دەڵێی:چۆن؟ ئاخر عبدالله نابینا بوو، هیچ ئازار و سزایەك بەهێندەی ئەوە قورس نییە كە ئەشكەنجە بدرێیت و چاوت بەسترابێتەوە، نازانی لە كوێوە تێت دەسرەوێنن، ئای لەو خۆگرژكردن و خۆ گرمۆڵەكردن و چاوەڕێ بوونەی كە كوێرێك چاوەڕێ دەكات هەتا ئێستا یان تۆزێكی تر نازانێ لە كوێوە تێی دەسرەوێنن.
بیلال سزادرا، بەڵام چاوی لە جەللادەكانی بوو كە بەكوێیدا ئەماڵن، یان كە دەڕۆیشتن دەیزانی وا ڕۆشتن و تۆزێ ئاهێكی پیا دەهاتەوە! بەڕاستی ترسی كەسێكی نابینا كە دوژمن لە دەوری بن زۆر زیاترە لە كەسێكی چاوساغ با دوژمنیش لە دەوری بێت، ئەمەش ئەو دوعایەیە كە حەزرەت (صلي الله عليه وسلم) لە بارەگای خوادا پێی دەپاڕایەوەو دەیفەرموو : خوایە لێت دەپاڕێمەوە بەپاڕانەوەی كوێرێكی ترساو (وأدعوك دعاء الخائف الضرير).

