ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( زه‌یدی کوڕی خه‌تتاب ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی یه‌مامه‌ .. (كۆتایی)

( زه‌یدی کوڕی خه‌تتاب ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی یه‌مامه‌ .. (كۆتایی)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى /  (زەیدی كوڕی خەتتاب) هەردوو دەستی بەرزكردەوە بۆ ئاسمان و سوپاسی بەخششەكەی پەروەردگاری كرد.. پاشان هاتەوە بۆ

شمشێرەكەی و، بۆ لای بێدەنگیەكەی، چونكە ئەو چەند چركەساتێ‌ بەر لە ئێستا سوێندی خوارد بە خوا كە هیچ قسە نەكات تا سەركەوتن بەدەست دەهێنێت یا شەهید دەبێت..

جەنگەكەش ئەوا لە بەرژەوەندی موسڵمانان دەڕوات و.. سەركەوتنی تەواویان نزیك دەبێتەوە و زۆر خێرا دەێت..
ئا لێرەدا (زەید) شنەبای سەركەوتنی بەدیكرد ئەهات، هیچ كۆتاییەكیشی بۆ ژیانی جوانتر لەم كۆتاییە بەدی نەدەكرد، هەر بۆیە ئاواتەخواز بوو كە خوای گەورە لە رۆژی یەمامەدا شەهیدی پێ‌ ببەخشێت..
جا شنەبای بەهەشت هەڵیكرد و دەروونی پڕلە رۆشنایی و، چاوەكانی پڕ لە ئەشك و، جەسووریەكەشی سوورتر كرد..
هەربۆیە وەك كەسێك بەدوای چارەنووسی مەزنیدا بگەڕێت دەستی كرد بە شمشێر وەشاندن.. تا پاڵەوانەكە شەهید بوو.
بەڵكو بڵێن: بە شەهیدی هەڵفڕی.
بە مەزنی بەرز بوویەوە، سەرفراز و، بەختەوەر..
سوپای ئیسلامیش سەركەوتوانە گەڕایەوە بۆ شاری مەدینە..
لەكاتێكدا كە (عومەر) لەگەڵ خەلیفە (ئەبوبەكرد)دا پێشوازی لەو گەڕاوە سەركەوتوانە دەكرد، (عومەر) بە پەرۆشەوە چاوی بۆ براگەڕاوەكەی دەگێڕا..
(زەید)یش پیاوێكی زۆر باڵابەرز بوو كە لەبەر بڵندی دیار بوو، ناسینەوەی بەچاو لە دوورەوە كارێكی ئاسان بوو..
بەڵام بەرلەوەی (عومەر) چاوەكانی ماندوو بكات، موسڵمانە گەڕاوەكان لێی نزیك بوونەوە و سەرەخۆشی (زەید)ی لێ‌بكەن.
عومەر وتی:
{خودا رەحم بە زەید بكات..
بۆ هەردوو شتە چاكەكە پێشم كەوت..
بەر لە من موسڵمان بوو.. و
پێش منیش شەهید بوو..}
* * *
لەو سەركەوتنە زۆرانەی كە ئیسلام بەدەستی دەهێنا و بەسەریدا دەڕژا، زەید بۆ یەك چركە سات لەیادی عومەری فاروق)ی برای لانەدەچوو..
هەمیشە دەیوت:
{هەر بایەك لە رۆژهەڵاتەوە هەڵیكردبێت، بۆنی (زەید)م تێیدا كردووە}..
بەڵێ‌..
بای رۆژهەڵات بۆنی زەید و، رەنگی ئاكارە بەرزەكانی هەڵدەگرێت..
بەڵام، گەر ئەمیری باوەڕداران مۆڵەت بدات، ئەمەم بۆ دەستەواژە جوانەكەی زیاد دەكرد، كە چەند وشەیەكن لەگەڵیاندا گۆشەكانی چوارچێوەكە تەواو دەبێت..
ئەویش ئەمەیە:
هەر شنەبایەكی سەركەوتنی ئیسلام لە رۆژی یەمامەوە هەڵیكردبێت، موسڵمانان بۆنی زەید و پاڵەوانێتی زەید و... ناڕەحەتی زەید و... مەزنی زەیدیان تێدا هەست پێكردبوو..!
* * *
لەژێر سایەی بەیداخی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) پیرۆزبێت لە نەوەكانی خطاب..
پیرۆزبێت لێیان ئەو رۆژەی موسڵمان بوون و.. پیرۆز بێت لێیان رۆژانی جیهادكردنیان و شەهیدبوونیان .. پیرۆزبێت لێیان ئەو رۆژەی زیندوو دەكرێنەوە..!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز