سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وشتر (الإبل- Camel)..لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن /نووسینگهی تهفسیر //خوای گەورە دەفەرموێت:((أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ))الغاشیە/17. واتە: ئایا ئێوە سەرنجی وشتر نادەن چۆن دروستكراوە.
لەبەر ئەو كۆمەڵە خەسڵەت و تایبەتمەندییە سەیر و سەرسامكارانەی لە پێكهاتەی لەشی وشتردایە، خوای گەورە هانی مرۆڤ دەدات لێی بڕوانێت و بە وردی تەماشای تایبەتمەندییەكانی بكات.
وشتر برژانگی درێژی ئەستوری هەیە لە باشبینی لە شەو و ڕۆژیشدا یارمەتی دەدات. لە لوتی وشتردا ئەو هەوا گەرمەی هەڵیدەمژێت شێدار دەبێت و لە هەناسەدانەوەشدا ساردی دەكات تاكو هەڵمی ئاوەكە بۆ لەشی بگێڕێتەوە، لوتی وشتر وێكچووی ئامێری كۆندێشنە. پێستی وشتر بە بەراورد بە ئاژەڵانی تر ئەستوورترە، ئەمەش نەگەیەنەرێكی (عازل- جیاكەرەوە)یەكی گەرمی دروستدەكات و كرداری هەڵماندن كەمدەكاتەوە. هەستی بۆنكردنی بەهێزە، دەتوانێت لەدووری یانزدە كیلۆمەترەوە بۆنی هاوڕێكانی بكات. لێوی سەرەوەی جۆرێكە خواردنی ڕووەكە دڕكاوییەكانی بۆ ئاسان دەبێت و 34 ددانیشی هەیە.
هەندێكیان (لە جۆری عەرەبی) كۆپارێكیان لە چەوری لەسەر پشت هەیە و هەندێكیشیان دوانیان هەیە، هەركات بیانەوێت بە ئاسانی دەتوانن چەورییە خەزنكراوەكەی كۆپاریان سەرف بكەن، بەهۆی جوڵە و فاكتەری كێشكردن. قیتی و بەرزی كۆپار نیشانەی تەندروستی باشی وشترە و كۆپاری بچوكیش نیشانەی نەخۆشییەتی.
وشتر لەسەر برسێتی و تینوێتی ئارام دەگرێت و لە دیواری گەدەیدا ئاو و خۆراك خەزن دەكات. ئەو خەسڵەتەی وا لە وشتر دەكات بەرگەی ناڕەحەتی ڕێگا و گەرما بگرێت بەبێ خواردن و خواردنەوە ئەوەیە كە جەستەی بەشێوەیەك خوڵقێنراوە زۆر خەزن بكات و كەمیش ون بكات. توانایەكی گەورەی هەرسكردن و مژینی هەیە و دەردراوەكانیشی (ئارەق، لیك، میز و پیسایی) كەمن... هەروەها زۆر لەو ژارەی بۆ ژینگە دێت وەك (یۆریا) ئەم ئاژەڵە پارێزگاری لێدەكات، وشتر هاوڕێی ژینگەیە. ئەم خەسڵەتەی دواییان ڕاڤەی ئەو ڕێنماییەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) دەكات كە لەدوای خواردنی ژەمێك گۆشتی وشتر دەستنوێژ بگیرێت.
خڕۆكە سورەكانی خوێنی هێلكەین، ئەم شێوەیە لە باڵندەكانیشدا هەیە تاكو وەها لە لەشیان بكات سوك و جوڵە ئاسان بن، هەروەها ئەم شێوە هێلكەییە درێژكۆلەییە هەندێجار ڕۆیشتن و دەرچوونی خوێنیش لەناو بۆری و مولوولەكانی خوێندا ئاسان دەكات، ڕۆینی خوێن ئاسان دەكات و ئەگەری وەستانیشی زۆر كەم دەكاتەوە. وشتر دەتوانێت زیاتر پارێزگاری لە شلە ئەلیكترۆلیتییەكان (كانزا و خوێیەكان) بكات لە لەشیدا، بەوەش چالاكی و زیندوویەتی لەو كەشە سەختەی بیاباندا زیاتر دەبێت.
وشتر دەتوانێت 200 لیتر ئاو لەماوەی 24 كاتژمێردا بخواتەوە. دەتوانێت بەتەنیا بەخێرایی 20كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بۆ ماوەی 3رۆژ و بە كەسێكیشەوە كە لەسەر پشتی بێت 12 كاتژمێر بە بەردەوامی بەبێ ئاو و خۆراك بەڕێدا بڕوات. دەتوانێت 40% ی شێی لەشی ونبكات بێئەوەی كاریگەری خراپی لەسەر دروستبێت، لەكاتێكدا ئەگەر زیندەوەرانی تر 12% ی شێی لەشیان لەدەستبدەن دەمرن و تیادەچن.
پێستی وشتر بۆ پێڵاو بەكاردێت و توكەكەی بۆ پۆشاك و شیر و گۆشتەكەشی بۆ خواردن. شیری وشتر تاكە شیری ئاژەڵانە كە ڤیتامین (C) ی تێدایە، ئەم ڤیتامینە پارێزگاری لە شیرەكەی دەكات بۆ ماوەیەكی درێژ بەبێ خراپبوون بمێنێتەوە. شیری وشتر بۆ چارەسەر بەكاردێت، ئەمەش ڕاستێتی زانستی بوونی ئەو ئامۆژگارییەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) ڕوونتر دەردەخات كە ڕێنمایی دەدات بۆ بەكارهێنانی شیری وشتر (تەنانەت میزەكەشی!) بۆ چارەسەركردن.
ئاژەڵێكی پێكهاتە سەیر و بەهێز، كەچی بۆ مرۆڤ ڕامكراوە.

