سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانى ئه‌بو هورِه‌يرِه، سه‌رده‌سته‌ى فه‌رمووده گێرِه‌وه‌كان.
نوسينى: ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عوڕابي.
وه‌رگێڕانى: عبدالله مه‌لا تاهير به‌حركه‌يى.
بسم الله الرحمن الرحيم
خواى په‌روه‌ردگار بڕيارى داوه به پاراستنى دينه‌كه‌ى، وه ئه‌بوهوڕه‌يڕه (خواى لێ ڕ‌ازى بێـت) يه‌كێكه له‌وانه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار دينه‌كه‌ى خۆى به‌هۆيه‌وه پاراست، ئه‌ويش به پاراستنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر به وته‌كان و كرداره‌كان و دانپێدانه‌نه‌كانه‌وه، هه‌رچه‌نده ته‌نيا چوار ساڵ هاوه‌ڵاتى پێغه‌مبه‌رى كرد، كه تيايدا به‌رده‌وام له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوو چ له ماڵه‌وه يان له مزگه‌وت با يا له سه‌فه‌ردا.
هيممه‌ت به‌رزى ئه‌بو هوڕه‌يڕه واى كرد كه هه‌رچ فه‌رموده‌يه‌ك پێغه‌مبه‌ر بيفه‌روموبايه له‌به‌رى بكا و خه‌ڵكى فێر بكا، تا سووننه‌ت به‌ته‌واوى گه‌يشته ئێمه هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر فه‌رمويه‌تى.
له‌م چه‌ند دێره له گه‌شته كورته‌كه‌ى ئه‌بو هوڕه‌يڕه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا شاره‌زا ده‌بين.
له‌دايك بوون و په‌روه‌رده‌بوونى:
هاوه‌ڵى به‌ڕێز ئه‌بو هوڕه‌يڕه له هۆزى ده‌وسى وڵاتى يه‌مه‌نه، له سه‌رده‌مى نه‌فامى دا ناوى (عبد شمس كوڕى صخر) بوه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى مسوڵمان بوو پێغه‌مبه‌ر ناوى گۆڕى به (عبد الرحمن)، وه نازناوه‌كه‌ى كرده (أبو هريره).
هۆكارى نازناوه‌كه‌ى:
ئه‌بو هوڕه‌يڕه شوانه‌تى ده‌كرد بۆ خزم و كه‌س وكارى، پشيله‌يه‌كى بچوكى هه‌بوو، له‌كاتى شه‌ودا له‌سه‌ر دارێك داى ده‌نا، وه له‌كاتى ڕۆژدا ده‌چوه لاى و يارى له‌گه‌ڵ ده‌كرد، بۆيه پێغه‌مبه‌ر نازناوى كرده ئه‌بو هوڕه‌يڕه – خاوه‌نى پشيله.
ئه‌بو هوڕه‌يڕه سپى پێست بوه، ڕيشى له خه‌نه ده‌نا، سينگ پان بو، دوو كه‌زى هه‌بوو، ددانه‌كانى شاش بوون.
مسوڵمان بوونى ئه‌بو هوڕه‌يڕه:
له‌و كاته‌ى ئه‌بو هوڕه‌يڕه به بانگه‌وازه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خواى زانى باوه‌ڕى پێكرد، كۆچى كرد بۆ شارى مه‌دينه‌ى پيرۆز بۆ ئه‌وه‌ى مسوڵمان بوونى خۆى ڕابگه‌يه‌نێ، له‌و كاته‌ى گه‌يشت پێغه‌مبه‌ر بۆ غه‌زوه‌ى خه‌يبه‌ر له‌شارى مه‌دينه ده‌رچووبوو، ئه‌بو هوڕه‌يڕه نوێژى به‌يانى له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر كرد له‌دواى (سباع بن عرفطه) كه پێغه‌مبه‌ر به جێگرى خۆى له مه‌دينه داينابوو، (سباع) له ڕه‌كعه‌تى يه‌كه‌مدا سوره‌تى مه‌ريه‌مى خوێند، وه له‌ڕه‌كعه‌تى دووه‌مدا سوره‌تى (ويل للمطففين) ى خوێند، له‌و كاته‌ى ئه‌بو هوڕه‌يڕه گوێ ى له ئايه‌تى پيرۆزى (ويل للمطففين) - هاوار بۆ ئه‌وانه‌ى له كێشانه و پێوانه‌دا زياد و كه‌م ئه‌كه‌ن – بوو له دڵى خۆي‌دا وتى: هاوار بۆ باوكم، قه‌ومه‌كه‌ى من كه‌م كه‌سێكيان هه‌يه دو پێوانه‌ى نه‌بێ بۆ كێشان، پێوانه‌يه‌كيان بۆ كڕين و پێوانه‌يه‌كى تر بۆ فرۆشتن بۆ فێڵ كردن.
ئه‌بو هوڕه‌يڕه له مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ردا مايه‌وه و له چاوه‌ڕوانى هاتنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا دا بوو، وه زانى كه پێغه‌مبه‌ر له غه‌زوه‌ى خه‌يبه‌ر ته‌واو بوه و له ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه‌يه به‌ره‌و مه‌دينه.
شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ى به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر بگا ئه‌و كۆيله‌ى كه له‌لاى بوو بۆ خزمه‌تكردنى ون بوو، ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ش به‌رده‌وام ئه‌مه‌ى ده‌خوێنده‌وه:
يا ليلة من طولها وعنائها
على انها من دارة الكفر نجت
به‌يانيه‌كه‌ى ئه‌بو هوڕه‌يڕه چوو بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر ، له‌پاش ئه‌وه‌ى مسوڵمان بوونى خۆى ڕاگه‌ياند پێغه‌مبه‌ر پێى فه‌رموو (ئه‌مه كۆيله‌كه‌ته) خواى په‌روه‌ردگار كۆيله‌كه‌كه‌ي بۆ ئه‌بو هوڕه‌يڕه گێڕاوه، ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رموى: سوپاس بۆ خوا، ئه‌وا منيش ئازادم كرد له پێناوى خودا.
له‌پاش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ى ناسى پێى فه‌رموو: له كام هۆزى؟ ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووى: له‌هۆزى ده‌وس، پێغه‌مبه‌ر ده‌ستى موباره‌كى له‌سه‌ر نێو چاوى ئه‌بو هوڕه‌يڕه دانا‌و فه‌رمووى: نه‌مده‌زانى له‌هۆزى ده‌وسدا پياوى چاك هه‌يه.
خۆشه‌ويست بوونى ئه‌بو هوڕه‌يڕه:
دواى مسوڵمان بوونى ئه‌بو هوڕه‌يڕه، ڕۆژێك به هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رموو: خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر مسوڵمانێكى دروست كردبێ ته‌نيا ناوى منى گوێ لێ بوبێ گه‌ر منيشى نه‌ديتبێ منى هه‌ر خۆش ده‌وێ، هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رمويان: به چيدا ئه‌زانى؟ ئه‌بو هوڕه‌يڕه به‌م شێوه‌يه وه‌ڵامى دانه‌وه:
"دايكم كافر بوو، وه من داوام لێده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى مسوڵمان بێ، ڕه‌تى ده‌كرده‌وه، ڕۆژێكيان داوام لێ‌كرد مسوڵمان بێ، شتێكى خراپى ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌ر وت كه له‌لام گران بوو، ڕۆيشتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا به گريانه‌وه، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا من داوام له دايكم كردووه مسوڵمان بێ ڕه‌تى كردوه‌ته‌وه، وه ئه‌مڕۆ داوام لێ‌كرد كه مسوڵمان بێ شتێكى خراپى ده‌رباره‌ى تۆ وت كه له‌لام گران بوو، داوا له خودا بكه كه دايكم هيدايه‌ت بدا و مسوڵمان بێ، پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێ فه‌رمووى: (( ئه‌ى خودايه هيدايه‌تى دايكى ئه‌بو هوڕه‌يڕه بده))، له‌لاى پێغه‌مبه‌ر ڕۆيشتم تاكو بڕۆم بۆ لاى دايكم به مزگێنييه‌وه، كه لاى ده‌رگاى ماڵه‌وه نزيك بومه‌وه بينيم داخرابوو، دايكم گوێبيستى ده‌نگى قاچه‌كانم بوو، وه وتى له جێگاى خۆت به ئه‌بو هوڕه‌يڕه، دايكم خۆى ده‌شۆرى و گوێم له ده‌نگى ئاو بوو، كه ته‌واو بوو جله‌كانى له‌به‌ر كرد ده‌رگاى كرده‌وه و ووتى: (أشهد ان لا إله إلا الله وأشهد ان محمدا رسول الله)، گه‌ڕامه‌وه بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا و هه‌واڵم پێدا كه دايكم مسوڵمان بووه ئه‌ميش سوپاسى خواى كرد، وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا داوا له په‌روه‌ردگار بكه كه من و دايكم خۆشه‌ويست بكا لاى باوه‌ڕداران، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: (( ئه‌ى په‌روه‌ردگارا ئه‌م به‌نده بچوكه‌ى خۆت و دايكى خۆشه‌ويست بكه لاى به‌نده باوه‌ڕداره‌كانت، وه باوه‌ڕدارانيش لاى ئه‌مان خۆشه‌ويست بكه))، بۆيه خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر باوه‌ڕدارێكى دروست كردبێ منى خۆش ده‌وێ گه‌رچى نه‌شيديبم و ته‌نيا ناوى منى گوێ لێ بوبێ". (موسليم ريوايه‌تى كردووه).
هاوه‌ڵێتى پێغه‌مبه‌رى خوا :
ئه‌بو هوڕه‌يڕه به‌رده‌وام له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوو له‌سه‌ره‌تاى مسوڵمان بونييه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى پێغه‌مبه‌ر كۆچى دوايى كرد، پێغه‌مبه‌رى خودا له‌شارى مه‌دينه يان له‌سه‌فه‌ر، له‌دواى شه‌ڕى "خه‌يبه‌ر" له گشت غه‌زوه‌كانى تردا له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا پێغه‌مبه‌رى خودا ئاماده بوو، بۆيه خه‌ڵك توشى سه‌رسوڕمانى ببون له‌وه‌ى كه ئه‌بو هوڕه‌يڕه دره‌نگ مسوڵمان بوو بوو كه‌چى فه‌رموده زۆر ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌بو هوڕه‌يڕه وه‌ڵامى ده‌دانه‌وه و ده‌يفه‌رموو:
كاتێك هاتم بۆ شارى مه‌دينه پێغه‌مبه‌رى خودا له خه‌يبه‌ر بوو، من له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نم له (30) ساڵ زياتر بوو، له‌گه‌ڵى بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌چووم تا كۆچى دوايى كرد، له‌گه‌ڵى ده‌چومه ماڵى خێزانه‌كانى و خزمه‌تم ده‌كرد و له‌گه‌ڵى غه‌زام ده‌كرد و حه‌جم ده‌كرد، تا بوم به شاره‌زاترين كه‌س له فه‌رموده‌كانى پێغه‌مبه‌ردا ، هه‌ندێك كه‌س پێش من مسوڵمان ببون كه‌چى پرسياريان له‌من ده‌كرد ده‌رباره‌ى فه‌رموده‌كانى پێغه‌مبه‌ر له‌وانه (پێشه‌وا :عومه‌ر، عوسمان، عه‌لى، گهلحه، زوبه‌ير) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاگادار بوون له‌وه‌ى كه من به‌رده‌وام له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوم، وه من كه‌سێكى هه‌ژار بووم هاوه‌ڵێتى پێغه‌مبه‌رم ده‌كرد له‌سه‌ر نانه‌سك، به‌ڵام كۆچه‌رييه‌كان – المهاجرون – به‌بازرگانيه‌وه خه‌ريك بون و پشتيوانه‌كانيش – الانصار – خه‌ريكى كاروباره‌كانى خۆيان بوون.
شایه‌دى دانى تەڵحه:
پیاوێك هات بۆ لاى تهلحَه‌ى كوڕى عوبه‌يدوڵڵا ڕه‌زاى خواى لێ بێ پێى گوت: ئه‌ى باوكى موحه‌ممه‌د نه‌مانزانيوه كه ئه‌بو هوڕه‌يڕه له ئێوه زياتر شاره‌زايى فه‌رموده‌كانى پێغه‌مبه‌ر بێ ، - له‌حاڵێكدا كه فه‌رموده له‌ئێوه زياتر ده‌گێڕێته‌وه - ئايا فه‌رموده‌يه‌ك له پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه كه گوێى له پێغه‌مبه‌ر نه‌بوبێ يان پێغه‌مبه‌ر نه‌يفه‌رموبێ؟ ته‌ڵحه وه‌ڵامى داوه: سوێند به‌خوا گومانمان له‌وه نيه كه ئه‌بو هوڕه‌يڕه گوێ ى له هه‌ندێك فه‌رموده بوبێ كه ئێمه گوێمان لێ نه‌بوبێ، وه شتێك بزانێت كه ئێمه نايزانين، چونكه ئێمه كۆمه‌ڵێكى ده‌وڵه‌مه‌ند بووين و خاوخێزانمان هه‌بوو، وه له‌كۆتايى ڕۆژدا ده‌هاتين بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا ، پاشان ده‌گه‌ڕاينه‌وه، وه ئه‌بو هوڕه‌يڕه زۆر هه‌ژار بوو خێزاندار نه‌بوو وه ماڵ و سامانى نه‌بوو، ده‌ستى له‌گه‌ڵ ده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوادا بوو ، پێغه‌مبه‌ر بۆ هه‌ر شوێنێك چووبا ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ش له‌گه‌ڵى ده‌چوو، بۆيه گومانمان له‌وه نيه كه ئه‌و شتێك بزانێ و ئێمه نه‌يزانين، وه گوێ ى له فه‌رموده‌يه‌ك بوبێ كه ئێمه گوێمان لێ نه‌بوه.
پێشه‌واى فه‌رمووده‌گێڕه‌وه‌كان:
ژماره‌ى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى ئه‌بو هوڕه‌يڕه له پێغه‌مبه‌رى خواى گێڕاونه‌ته‌وه گه‌يشتوونه‌ته 5374 فه‌رمووده، بوخارى و موسليم به هاوبه‌شى – متفق عليه – 326 فه‌رموده‌يان هێناوه، بوخارى به‌ته‌نيا 93 فه‌رموده‌ى هێناوه، موسليم به‌ته‌نيا 98 فه‌رمووده‌ى هێناوه، زياتر له 800 كه‌س فه‌رمووده‌يان له ئه‌بو هوڕه‌يڕه گێڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌زبه‌ركردنى فه‌رمووده:
ئه‌بو هوڕه‌يڕه ته‌نيا يه‌ك پيتيشى له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌بير نه‌ده‌چوو، نهێنى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌يه كه ئه‌بو هوڕه‌يڕه خۆى بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: چوم بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا و پێم وت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموده‌يه‌كى زۆرم له جه‌نابت گوێ لێ بوه و له‌بيرم چوه، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: عه‌باكه‌ت ڕاخه، ئه‌بو هوڕه‌يڕه عه‌باكه‌ى ڕاخست، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا به‌ده‌ست ئيشاره‌ى كرد و فه‌رمووى هه‌ڵيگره‌وه، ئه‌بو هوڕه‌يڕه عه‌باكه‌ى هه‌ڵگرته‌وه، له‌دواى ئه‌م ڕوداوه ئه‌بو هوڕه‌يڕه هيچ شتێكى بير نه‌چوه‌وه، بوخارى ڕيوايه‌تى كردووه.
پاڕانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانيارى :
ئه‌بو هوڕه‌يڕه توانى فه‌رمووده‌يه‌كى زۆر ئه‌زبه‌ربكا و بيپارێزێ وه له‌بيريشي نه‌كا به‌هۆى به‌ره‌كه‌تى دوعاى پێغه‌مبه‌ر بۆى، ڕۆژێكيان ئه‌بو هوڕه‌يڕه له‌گه‌ڵ زه‌يدى كوڕى سابيت و پياوێكى تر لاى پێغه‌مبه‌رى خوا دانيشت بوون، پێغه‌مبه‌رى خوا پێى فه‌رموون: دوعا بكه‌ن، زه‌يد و پياوه‌كه‌ى تر دوعايان كرد پێغه‌مبه‌رى خواش ئامينى فه‌رموو، پاشان ئه‌بو هوڕه‌يڕه دوعاى كرد و وتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارا منيش داواى ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌م ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو هاوه‌ڵه‌م داوايان كرد، وه هه‌روه‌ها داوات لێده‌كه‌م به زانستێك كه له‌بيرم نه‌چێته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا ئامينى فه‌رموو، زه‌يد وتى: ئێمه‌ش ئه‌و داوايه‌مان هه‌يه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى: ئه‌و به‌نده ده‌وسيه پێشتان كه‌وت له‌و داوايه. (حاكم ريوايه‌تى كردووه).
تاقيكردنه‌وه‌ى له ئه‌زبه‌ركردن:
مه‌ڕوانى كوڕى حه‌كه‌م ويستى تواناى ئه‌زبه‌ركردنى ئه‌بو هوڕه‌يڕه بۆ فه‌رموده‌كانى پێغه‌مبه‌ر تاقى بكاته‌وه، بۆيه فه‌رمانى به نووسه‌ره‌كه‌ى كرد كه له‌پشت په‌رده دابنيشێ به‌شێوه‌يه‌ك كه ئه‌بو هوڕه‌يڕه نه‌يبينێ، مه‌ڕوان به‌دواى ئه‌بوهوڕه‌يڕه‌ى دا نارد، كۆمه‌ڵه پسيارێكى لێ‌كرد ده‌رباره‌ى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ش وه‌ڵامى ده‌داوه و فه‌رمووده‌ى ده‌خوێنده‌وه، نوسه‌ره‌كه‌ش هه‌ر فه‌رمووده‌ك ئه‌بو هوڕه‌يڕه بيفه‌رمووبا ده‌ينووسييه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌بو هوڕه‌يڕه ئاگاى لێ بێ، تا ئه‌بو هوڕه‌يڕه له فه‌رمووده گێڕانه‌وه ته‌واو بوو، له‌پاش ساڵێك دوباره مه‌ڕوان به‌دواى ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ى دا نارد، ده‌ستى كرد به پرسيار كردن ده‌رباره‌ى هه‌مان ئه‌و فه‌رموودانه كه ساڵى ڕابردوو لێى كردبوو، ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ش وه‌ڵامى ده‌داوه و فه‌رموده‌ى ده‌خوێنده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌بو هوڕه‌يڕه ڕۆيشت، نوسه‌ره‌كه هاته لاى مه‌ڕوان و وتى: نه پيتێكى زياد كرد نه پيتێكى كه‌م كرد وه نه پيتێكى پێش خست وه نه دواشى خست.
كۆشش كردنى له ڕێگه‌ى فێربووندا:
ئه‌بو هوڕه‌يڕه خۆى دور ده‌گرت له خۆشيه‌كانى دونيا، ڕ‌وى له زانست و زانيارى كردبوو، جگه له زانست به‌هيچ شتێكى تر ڕ‌ازى نه‌بوو، ڕۆژێكيان مسوڵمانان ده‌ستكه‌وتێكى زۆري جه‌نگيان كه‌وتبووه ده‌ست، پێغه‌مبه‌رى خوا به ئه بوهوڕه‌يڕه‌ى فه‌رموو: ((ئايا داواى به‌شى خۆت ناكه‌ى له‌و ده‌ستكه‌وتانه هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه‌كانت داوايان كرد؟)، ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووى: داواى ئه‌وه‌ت لێت ده‌كه‌م كه فێرم بكه‌ى له‌و زانسته‌ى كه خوا پێى داوى، ئه‌و "نه‌مير"ه‌ى كه‌له‌به‌رم بوو – جلێكى له پێسته دروستكراو بوو - پێغه‌مبه‌رى خوا ڕاى خست له‌نێوانمان، به‌شێوه‌يه‌ك مێرووله‌م ده‌بينى هاتووچۆى ده‌كرد به‌سه‌رى دا، پێغه‌مبه‌رى خوا چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كي فه‌رموو وه منيش هه‌موويم وه‌رگرت، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى، هه‌ڵى گره‌وه و نه‌ميره‌كه له‌به‌رخۆت بكه، له‌و ڕۆژه‌وه پيتێكيشم له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌بير نه‌چووه.
قوڕئان پێشه‌نگه:
پێغه‌مبه‌رى خوا وه‌فاتى كرد له ئه‌بو هوڕه‌يڕه ڕ‌ازى بوو، وه ئه‌بوبه‌كرى صديق وه‌فاتى كرد له ئه‌بو هوڕه‌يڕه ڕ‌ازى بوو، تا سه‌رده‌مى پێشه‌واى باوه‌ڕداران عومه‌رى كوڕى خگاب هات.
پێشه‌واى باوه‌ڕداران زۆر باش ده‌يزانى كه هه‌ندێك كه‌س زياتر به فه‌رمووده‌وه خه‌ريك ده‌بن له قوڕئان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان له كۆڕى ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌دا داده‌نيشن بۆ گوێ بيست بونى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا و وته‌كانى كه‌عبى ئه‌حبار، پاشان ده‌ڕۆن و وته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا و كه‌عبى ئه‌حباريان لێ تێكه‌ڵ ده‌بێ، بۆيه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵه‌يه ڕوو نه‌دا وه خه‌ڵك زياتر به قوڕئان خه‌ريك بن پێشه‌واى باوه‌ڕداران فه‌رمانى دا كه ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووده نه‌گێڕێته‌وه، وه فه‌رمووى واز له گێڕانه‌وه‌ى فه‌رمووده بێنه ئه‌گه‌رنا ده‌تگێرمه‌وه ناو خاكى ده‌وس.
له پابه‌ندبونى عومه‌رى كوڕى خه‌تاب له‌سه‌ر ڕونه‌دانى درۆ به‌ده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا و خه‌ريك بون به قورئان ده‌گێڕنه‌وه له‌و كاته‌ى كه ئه‌بو موساى ئه‌شعه‌رى بۆ عێراق نارد پێى فه‌رموو: بۆ لاى هه‌ندێ كه‌سان ده‌چيت كه له مزگه‌وته‌كانياندا خه‌ريكى قوڕئان خوێندنن به ده‌نگێكى وا كه له ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌نگ ده‌چێ، بۆيه به فه‌رمووده خه‌ريكيان مه‌كه و وازيان لێبێنه، ئه‌بوهوڕه‌يڕه چاك له‌مه‌به‌سته‌كه‌ى ئيمامى عومه‌ر تێگه‌يشتبوو، ده‌يگوت: چۆن ئه‌و فه‌رموودانه‌م بۆ گێڕابانه‌وه كه ئيمامى عومه‌ر زيندوو بوو، سوێند به‌خوا گومانم نه‌بو گه‌ر ئه‌و فه‌رمودانه‌م گێڕاباوه داركارى ده‌كرام، چونكه ئيمامى عومه‌ر ده‌يفه‌رموو: به فه‌رموده‌ى خوا – قوڕئان - خۆتان خه‌ريك بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى كه عومه‌ر ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت دڵنيا بوو له‌وه‌ى قوڕئان له‌دڵى خه‌ڵكيدا جێ‌گير بووه رێى به ئه‌بو هوڕه‌يڕه دا كه فه‌رمووده بگێڕێته‌وه.
سه‌ركردايه‌تى :
له‌سه‌رده‌مى پێشه‌واى باوه‌ڕداران عومه‌رى كوڕى خه‌تتابدا ئه‌بو هوڕه‌يڕه كرايه سه‌ركرده‌ى وڵاتى به‌حره‌ين، پاش ساڵێك پێشه‌وا عومه‌ر داواى ئاماده بوونى لێ‌كرد، ئه‌بوهوڕه‌يڕه ده هه‌زار (دينار)ى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا، پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووى: ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ت چۆن په‌يا كردووه؟ ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووى: ئه‌سپه‌كان زاوزێيان كرد و زۆربون، سه‌روه‌تێكى زۆر كۆبۆوه، دواى ئه‌وه‌ى پێشه‌وا عومه‌ر بۆى ده‌ركه‌وت سه‌روه‌ت و سامانه‌كه ده‌هه‌زاره فه‌رمانى پێكرد كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه ببه‌خشێت، پاشان ئيمامى عومه‌ر داواى لێ‌كرد كه ببێته سه‌ركرده به‌سه‌ر يه‌كێك له وڵاته‌كان به‌ڵام ئه‌بو هوڕه‌يڕه ڕ‌ازى نه‌بوو.
پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووى: له پێشدا يه‌كێكى تر داواى پله‌ى له ده‌وڵه‌ت كردووه كه له‌تۆش چاكتر بووه ، ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سه كێ يه؟ ، پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووى: يوسف سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووى: يوسف پێغه‌مبه‌رى خواى كوڕى پێغه‌مبه‌رى خوابوو، من ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ى كوڕى ئومه‌يمه‌م – جياوازيمان زۆره - ، وه له‌سێ شت ده‌ترسم: شتێك بڵێم به‌بێ زانيارى، فه‌رمانێك بده‌م به‌بێ دادگه‌رى، وه له پشتم بدرێ و ناموسم له كه‌دار بكرێ و ماڵم ببردرێت.
ئه‌بو هوڕه‌يڕه به‌و شێوه‌يه خۆى دور گرت له پله‌ى ميرى له‌سه‌رده‌مى پێشه‌وا عومه‌ر وه هه‌وره‌ها له‌سه‌رده‌مى پێشه‌وا عوسمان و عه‌ليش، تا سه‌رده‌مى پێشه‌وا موعاويه، موعاويه ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ى كرده كاربه‌ده‌ست له‌سه‌ر شارى مه‌دينه، به‌ڵام دواتر له‌ئه‌بو هوڕه‌يڕه توڕه‌بوو مه‌روانى كوڕى حه‌كه‌مى كرده كاربه‌ده‌ست له‌سه‌ر شارى مه‌دينه و ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ى كرده جێگرى.
ئه‌بو هوڕه‌يڕه پێداويستيه‌كانى خۆى به‌خۆى ده‌كڕى له بازاڕ وه خۆى هه‌ڵى ده‌گرت ، كه باره‌دارى له‌سه‌ر پشتى هه‌ڵده‌گرت، ده‌يفه‌رموو: ڕێگا بۆ ئه‌مير واڵا بكه‌ن.
مه‌ڕوانى كوڕى حه‌كه‌م جارێكيان ويستى ئه‌بو هوڕه‌يڕه تاقي بكاته‌وه سه‌ت دينارى بۆ نارد ، بۆ به‌يانى به‌دواى ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ى دا نارد و وتى: ئه‌و پاره‌يه به هه‌ڵه بۆتۆ هاتووه نه‌مان ويستووه به‌تۆى ببه‌خشين، ويستبومان به‌يه‌كێكى تر‌ى ببه‌خشين، ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووى: هه‌مويم به‌خشيوه، ئه‌و كاته‌ى كه موچه‌م هات له موچه‌كه‌م بيگێڕنه‌وه.
له فه‌رمووده‌كانى :
ئه‌بو هوڕه‌يڕه ده‌ڵێ : نه‌كه‌ى حه‌سوودى به نيعمه‌تێك ببه‌ى كه گوناحكارێك پێى به‌خشراوه، چونكه جه‌هه‌ننه‌مێك زۆر به په‌رۆشه بۆى، كه چه‌ند جار ئاگره‌كه‌ى لاواز بێت، خوا دووباره ئاگره‌كه‌ى خۆش ده‌كاته‌وه.
جارێكيان ئه‌بو هوڕه‌يڕه پێشنوێژي بۆ خه‌ڵك ده‌كرد له‌و كاته‌ى كه سه‌لامى داوه فه‌رمووى: سوپاس بۆ ئه‌و خوايه‌ى كه ئه‌م دينه‌ى به‌هێز كرد و ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ى كرده پێشه‌وا دواى ئه‌وه‌ى كرێ گرته بوو.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: بێگومان ئه‌و پيسيه تێكده‌رى دنيا و قيامه‌تتانه ، مه‌به‌ستى ئاره‌زووبازى بوو.
ئه‌بو هوڕه‌يڕه داوێكى هه‌بوو دوانزه هه‌زار گرێ ى پێوه بوو، ته‌سبيحاتى پێ ئه‌كرد پێش ئه‌وه‌ى بخه‌وێ، وه ده‌يفه‌رموو: به‌قه‌ده‌ر تاوانه‌كانم ته‌سبيحات ده‌كه‌م.
كۆچي يه‌كجارى :
ئه‌بو هوڕه‌يڕه پێش ئه‌وه‌ى وه‌فات بكا نه‌خۆش كه‌وت، ده‌ستى كرد به وه‌سيه‌ت بۆ خانه‌واده‌كه‌ى:
خێمه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ده‌ن، به بخور پێكردنه‌وه دوام مه‌كه‌ون، به‌په‌له بمگه‌يه‌نن، له‌سه‌رم مه‌گريه‌ن، له‌سه‌ره مه‌رگا ده‌گريا، لێيان پرسي بۆچى ده‌گريت: فه‌رمووى: بۆ كه‌مى زاد و سه‌ختى دوا ڕۆژ.
مه‌ڕوانى كوڕى حه‌كه‌م چووه لاى وتى خوا شيفات بۆ بنێرێت، ئه‌بو هوڕه‌يڕه فه‌رمووى: ئه‌ى خوايه من ديدارى تۆم پێخۆشه تۆش ديدارى منت پێ خۆش بێت، دواى ئه‌وه كۆچى دوايى كرد، له ساڵى 59 ى كۆچى بوو، له گۆڕستانى به‌قيع به‌خاك سپێردرا.
سه‌رچاوه
http://www.zanayan.org/articles.php?id=1471&eid=278

