سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کوێره و له نیشانه‌ى دا .. (بەشی ٣)
به‌ڵێ.. ئه‌مانه وه‌ک شاخ بوون له‌به‌رگرى و خۆڕاگری‌دا، هه‌رچه‌ند شاخ خۆى بۆ نه‌ده‌گیرا له‌به‌ر ئه‌شکه‌نجه و ئازارى دوژمنانى خوادا، که‌چى ئه‌مان خۆیان ڕاگرت، ئارامێکیان گرت که هه‌رده‌م
سه‌رمه‌شقن بۆ موسڵمانانى دواى خۆیان هه‌تا ڕۆژى قیامه‌ت! قورئان ئاماژه به‌م کێوه دامه‌زراوانه ده‌کات و ده‌فه‌رموێت(وَقَدْ مَكَرُوا مَكْرَهُمْ وَعِندَ اللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ )ابراهیم: ٤٦، زانایان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست له‌و شاخ و کێوانه بیلال و عه‌ممار و ئیبن ئوم مه‌کتومه که تا دوا پله خۆڕاگربوون!
ئیبن ئوم مه‌کتوم به‌شى خۆى و به‌شى هاوه‌لآنیش قورئانى وه‌رده‌گرت، ناوبراو زانى حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) مصعب ده‌نێرێت بۆ مه‌دینه بۆ بانگه‌واز، بانگه‌وازیش به‌رزترین پله‌یه( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ)فصلت: ٣٣، (من أحسن) کێ له‌وه چاکتره که بانگه‌واز ده‌کات؟! ئێ خۆ ئه‌میش ئه‌وه‌ى ده‌وێ، ده‌یه‌وێت له چاکان بێت، بۆیه داواى له حه‌زره‌ت کرد (صلی الله علیه وسلم) که ڕێى بدات ئه‌میش بچێت بۆ مه‌دینه بۆ بانگه‌واز.
به‌ڕائى کورشى عازب ده‌ڵێت: موصعه‌ب و ئیبن ئوم مه‌کتومى نابینا سه‌ره‌تا هاتن بۆ مه‌دینه و که‌وتنه سه‌ردانى خه‌ڵکى و بانگه‌وازکردن.
با لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین، ئه‌م نابینایه به فڕۆکه ناڕوات ،به ئوتومبیل ناڕوات، به پێ مانگێ یان زیاتر به‌ناو دار و به‌رد و لم و خۆڵدا به نه‌بوونیى و هه‌ژاریى ڕێى مه‌دینه ئه‌گرێته‌به‌ر، ئاوا ئه‌ڕوات بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى خوا و، چاوساغیش هه‌یه هیچ شه‌رم ناکا و ئه‌ڕوات به‌ره‌و بێفه‌رمانى خوا؟!
دکتۆر عبدالمحسن ده‌ڵێت: ڕۆژێک له خه‌سته‌خانه گه‌نجێکى ٢٨ساڵم بینى که ته‌نها سه‌رى ده‌جولآ و تووشى ئیفلیجى بووبوو، منیش هه‌روا له‌به‌ر خوا ئامۆژگاریم کرد و وتم: برام هه‌یه خوا هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى داوه‌تێ و له خراپه‌دا به‌کارى دێنێ و، قه‌درى نازانێ، کابرا وه‌زعى تێک چوو، عه‌ره‌قى ده‌ردا، فرمێسک به چاوانیدا هاته خواره‌وه، دوایى براکه‌ى هات بۆلام و وتى: براکه‌م له‌وپه‌ڕى ناز و نیعمه‌تدا بوو، سه‌رگه‌رمى خراپه و دوور له خوایى بوو، باشترین لاو بوو له سه‌ماکردندا؟! هه‌رگیز سالآنه سێ مانگ له سعودیه نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام له گه‌شتى ولآتاندا بوو..
چووم سه‌یرى مه‌له‌فه‌که‌یم کرد، ده‌بینم نوسراوه سه‌عات چوارى به‌یانى به سه‌رخۆشى له خێرایى زۆردا سه‌یاره‌که‌ى وه‌رگه‌ڕاوه و فه‌قه‌رات و په‌راسووه‌کانى شکاوه؟! سبحان الله، سه‌عات چوارى شه‌و که خوا داده‌به‌زێته ئاسمانى دنیا تا وه‌لآمى ئه‌وانه باته‌وه که له شه‌ونوێژدان و دوعا ده‌که‌ن، ئه‌میش له‌وپه‌ڕى غه‌فڵه‌ت و نه‌فامیدا ئاواى به‌سه‌ر دێ! په‌نا به‌خوا! به‌ڕاستى ( إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّىٰ )اللیل: ٤.
بێینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌مان ئیبن ئوم مه‌کتوم بیستى له حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) که (المؤذنون هم أطول الناس أعناقا) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌مه‌وێ ڕێم بده‌ى بانگ بده‌م، ئه‌ویش ڕێى دا، پێشبڕکێى له‌گه‌ڵ بیلالدا ده‌کرد بۆ بانگ دان تا خێرێکى زیاترى ده‌ست بکه‌وێت، چ هیممه‌تێکه، له ڕه‌مه‌زاندا که به‌تاریکى بیلال بانگێکى ئه‌دا، هاوه‌لآن پارشێویان ده‌کرد، که ئیبن ئوم مه‌کتوم بانگى ئه‌دا ئیتر هیچیان نه‌ده‌خوارد. باشه نه سه‌عات هه‌بوو ، نه‌ناوبراویش چاوى هه‌بوو، ئه‌ى باشه چۆن کاته‌که‌ى لێ تێک نه‌چووه، دیاره ئه‌مه‌ش ته‌وفیقى خوا و به‌سیره‌تى دڵه!!

