سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( تهڵحهی کوڕی عبیدالله ) ههڵۆکهی ڕۆژی ئوحود .. (بەشی ١)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / [مِنْ الْمُۆْمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَڵیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضی نَحْبَهُ ۆمِنْهُمْ مَنْ ێنْتَظرُ ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلاً: لەناو بڕواداراندا پیاوی وا هەن،
ئەو پەیمانەی بە خوایان دا، پێكیان هێنا، جا لەوانە هەیە گیانی بەخشیوە و، هێندێكیشیان چاوەڕوانن و تۆزقاڵێكیش سۆزی خۆیان نەگۆڕیوە.]اڵاحزاب/٢٣.
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەم ئایەتەی خوێندەوەو، پێشوازی لە روخساری هاوەڵانی كرد و، لەكاتێكدا كە ئاماژەی بۆ (تەڵحە) دەكرد فەرمووی:
{ئەو كەسەی پێی خۆشە كە سەیری پیاوێك بكات بەسەر زەویدا دەڕوات و، گەیشتووە بە بەڵێنەكەی خۆی، ئەوا با سەیری (تەڵحە) بكات}..
هیچ موژدەیەك نەبوو هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئاوەها ئاواتەخوازی بن و، دڵیان بە پەرۆش بێت بۆی زیاد لەوەی كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) بە سنگی (تەڵحەی كوڕی عبیدالله)یدا هەڵواسی..
كەوابوو دڵنیابوو لە سەرئەنجامی چارەنووسی ژیانی.. كە دەژی و، دەمرێت و، یەكێكە لەو كەسانەی كە راستیان كرد لەگەڵ ئەوەی كە پەیمانیان پێدابوو و تووشی ئاشوبیش نابێت و، ماندوویەتی زۆری بۆ نابێت..
چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) مژدەی بەهەشتی پێدا، جا دەبێت ژیانی ئەم مژدەپێدراوە بەڕێزە چی بێت..؟!
* * *
ئەو لە بازرگانیەكدا بوو لە خاكی (بوصرا) كاتێك كە بە راهیبێك لە چاكترین راهیبەكانیان گەیشت و، هەواڵی بەم دا كە ئەو پێغەمبەرەی لە وڵاتی حەرەم دەردەكەوێت و، پێغەمبەرانی چاكەكار پێشبینیان كردوە، ئەوا كاتی هاتووەو رۆژەكانی دەركەوتوون.
(تەڵحە)ی ئاگادار كرد كە كەژاوەكەی لە دەست دەرنەچێت، چونكە كەژاوەی رێنوێنی و بەزەیی و دڵسۆزییە..
كاتێك (تەڵحە) پاش بەسەربردنی چەند مانگێك لە (بوصرا) و لە گەشت، گەڕایەوە بۆ شارەكەی كە مەككە بوو، هەستی بە ژاوەژاوێك كرد لەنێو خەڵكەكەیدا و.. گوێی لێبوو كە بە هەركەسیان دەگەیشت یان بە هەر كۆمەڵێكیان دەگەیشت، باسی (موحەممەدی ئەمین).. و نیگایان دەكرد كە بۆی دێت و.. لەبارەی ئەو پەیامەوە دەدوان كە هێناویەتی بە تایبەت بۆ عەرەب و، بۆ هەمو خەڵكیش.
یەكەم كەسیش كە تەڵحە پرسیاری دەربارە كرد ئەبوبەكر بوو، زانی كە ماوەیەكی زۆر نیە لەگەڵ كاروان و بازرگانیەكەیدا گەڕاوەتەوەو، شان بەشانی (موحەممەد) وەك بڕوادارێكی خۆڕاگر راوەستاوە..
ئەمجا تەڵحە بە خۆی وت: موحەممەد و، ئەبوبەكر..؟؟
سوێند بەخوا، ئەو دوانە هەرگیز لەسەر گومڕایی كۆنابنەوە..
موحەممەد گەیشتووەتە تەمەنی چل ساڵی و، لەمیانی ئەو تەمەنەدا تەنها درۆیەكمان لێ نەبینیوە... جا ئایا ئەمڕۆ بە ناوی خوای گەورەوە درۆ دەكات و دەڵێت ئەو رەوانەی كردووم و نیگای ناردووە بۆم..؟؟
ئەمە ئەو شتەیە كە باوەڕپێكردنی زۆر ئەستەمە..
جا تەڵحە بە پەلە هەنگاوەكانی رووەو ماڵی ئەبوبەكر هەڵگرت..
قسەوباسی نێوانیان درێژەی نەكێشا، چونكە پەرۆشی بۆ دیداری پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و پەیمان پێدانی لە لێدانی دڵی خێراتر بوو..
جا ئەبوبەكر لەگەڵ خۆیدا بردی بۆ لای پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و، موسڵمان بوو و جێگای خۆی لەنێو ئەم كاروانە پیرۆزەدا گرت..
بەم جۆرە تەڵحە لەو كەسانە بوو كە زۆر زوو موسڵمان بوو..

