سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( تهڵحهی کوڕی عبیدالله ) ههڵۆکهی ڕۆژی ئوحود .. (بەشی ٢)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / سەرەڕای پلەوپایەی لەنێو هۆزەكەیدا و دەوڵەمەندی زۆری و، بازرگانیە سەركەوتووەكەی، كەچی پشكی خۆی لە
ئەشكەنجەدا چەشت و كاری ئەو و ئەبوبەكر بە (نەوفەلی كوڕی خوەیلید) سپێردرابوو كە بە (شێری قوڕەیش) ناودەبرا، بەڵام ئەشكەنجەدانیان زۆری نەخایاند و، زۆر زوو قوڕەیش هەستی بە نەنگی ئەو كارەیان كرد و، لە سەرئەنجامی ئەوكارەیان ترسان..
كاتێكیش فەرمان بە موسڵمانەكان كرا كە كۆچ بكەن، تەڵحەش كۆچی كرد بۆ شاری مەدینە و، دواتر لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بەشداری هەموو مەیدان و غەزاكانی كرد-جگە لە غەزای بەدر-، چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه) لەگەڵ (سەعیدی كوڕی زەید)دا بۆ كارێك ناردبوونیە دەرەوەی مەدینە..
كاتێك كارەكەیان ئەنجامدا و گەڕانەوە بۆ مەدینە، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵانی لە غەزای بەدر دەگەڕانەوە، زۆر غەمبار بوون بەوەی پاداشتی بەشداریكردنیان لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) بۆ جیهادكردن لە یەكەم غەزادا لەدەست دەرچوو..
هەرچەندە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دڵناواییەكی تەواوی پێبەخشین، كاتێك كە هەواڵی پێدان كە هەمان پاداشت و بەخششی جەنگاوەرانیان هەیە بە تەواوی، نەك هەر ئەوە بەڵكو لە دەستكەوتەكانی جەنگەكەش وەك بەشداربوانی بەشی بۆ دانان..
* * *
جەنگی (ئوحود)یش دێت تا هەموو ستەمكاری قوڕەیش و گشت توانایەكیان بەدی بكات كە هاتووە تۆڵەی رۆژی بەدر بكاتەوەو لە چارەنووسییان دڵنیا بێت و موسڵمانان تووشی دوا تێكشكانێك بكات كە قوڕەیش بە كارێكی سانا و قەدەرێكیدانراوی دادەنا..!!
جەنگێكی خوێناوی بەرپابوو و زۆر زوو زەوی بە لاشەی خراپەكاران داپۆشرا... و كارەكە بەسەر بێ باوەڕاندا كەوت..
پاشان كاتێك موسڵمانەكان چاویان پێیان كەوت پاشەكشە دەكەن، چەكەكانیان دانا و، تیرهاوێژان لەجێگای خۆیان هاتنە خوارەوە تا پشكی خۆیان لە دەستكەوتەكان ببەن..
تا لە ناكاو سوپای قوڕەیش لەكاتی بێئاگایی ئەماندا لە پشتەوە گەڕایەوە نێوەندی شەڕەكە و جڵەوی جەنگەكەی كەوتە دەست..
ئەمجا جەنگەكە بە گەرمی و تووند وتیژی و خوێناوی بەردەوام بوو و، ئەو كارە كوتو پڕەش كاریگەری خۆی هەبوو لەسەر پەرتەوازەكردنی ریزی موسڵمانەكان..
تەڵحە سەرنجی ئەو لایەی جەنگەكەی دا كە پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) تێیدا وەستابوو، دەبینیی كە بۆتە ئامانجی هێزی بتپەرستی و بێباوەڕان، هەر بۆیە خێرا بەرەو لای پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) رۆشت.. رێگەی دورودرێژی بڕی ئەگەریش بە پێوانە كورت بوو..!
رێگایەك كە لەسەر هەموو بستێكی تووشی دەیەها شمشێری هار و، دەیان رمی سەرشێت دەبوویەوە!!
لە دوورەوە پێغەمبەری خودای (صلی الله علیه وسلم) بەدی كرد خوێن لە هەردوو روومەتی دێت و، ئارامی لەسەر گرتووە، ئەمجا ئارامی لێبڕا و، بە باز و دوو بازێك ئەو رێگا ناڕەحەتەی بڕی لەبەردەم پێغەمبەریشدا (صلی الله علیه وسلم) ئەوەی لێی دەترسا بەدی كرد.. شمشێری بیباوەڕەكان بەرەو رووی دێن و، دەورەیان داوەو دەیانەوێت زیانی پێ بگەیەنن..
ئەمجا تەڵحە وەك پایەیەی مەحكەم راوەستا و، شمشێرە بڕەرەكەی بەراست و چەپدا دەوەشاند..
كە پێغەمبەری ئازیزی (صلی الله علیه وسلم) بینی خوێنی بەربووەو، ئازارەكانیشی ئاخ و ئۆفی پێكردبوو، هاوكاری كرد و دووری خستەوە لەو چاڵەی كە پێی تێكەوتبوو.
ئەو بە دەستی چەپ و سنگی یارمەتی پێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) دەدا، تا بیگەیەنێتە جێگایەكی ئارام و بە دەستی راستیشی-خودا دەستی راستی پیرۆز بكات- شمشێری دەوەشاند و لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەدا دەجەنگا كە دەوری پێغەمبەریان (صلی الله علیه وسلم) گرتبوو و، بازنەی جەنگەكەیان وەك كوللە پڕ كردبوو..!!
با لێگەڕێین (ئەبوبەكری صدیق) ئەو دیمەنەمان بۆ باس بكات..
عائشە دەڵێت:
{ئەبوبەكر كە باسی رۆژی ئوحود دەكرا، دەیوت: ئەوە هەمووی رۆژی تەڵحە بوو.. من یەكەم كەس بووم گەیشتمە لای پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)، جا پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) بە من و ئەبوعوبەیدەی فەرموو: بگەنە براكەتان...، سەیرمان كرد، بینیمان حەفتا برین زیاتر شوێنی لێدان و جێ رمی پێوە بوو.. پەنجەكانی قرتابوو.. ئێمە فریای كەوتین و بارەكەیمان راست كردەوە}.
* * *

