سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گهشتى دڵان ..
خوای پەروەردگار لەبارەی قورئانەوە دەفەرموێت(إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ )الإسراء: ٩.ئەم قورئانە ڕینمایی كارە (الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا ۜ ) الكهف:١،هەروەها دەفەرموێت
(وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ )فصلت٤١، ئەمە سیفاتی بەرزی ئەو پەڕاوەیە(وَالْقُرْآنِ ذِي الذِّكْڕ )ص.
ئنجا وەرە سەیری ئەوانە بكە كە خشوعیان نییە لە نوێژدا و هەقی خۆی نادەنێ(فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ )مریم: ٥٩.
دوای لەدەستدانی نوێژ شوێن هەوا و ئارەزووشیان كەوتن(وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا)مریم: ٥٩.
كەواتە هەرچی داوامان لێ كراوە با بگەڕێین بەدوای بەروبوومەكەیدا، ئنجا با بێمە سەر ئەوەی كە دەمەوێت بیڵێم..
لەبارەی حەجەوە ئەمەوێ بدوێم ئایا چوونمان وەكو پێویست بەروبوومی بووە ؟ سەرەتا ئەبێ بزانین كە سورەتێكمان نییە بەناوی نوێژ یان زەكات یان ڕۆژوو یان شایەتمان، كەچی سورەتێكمان هەیە بەناوی (الحج) باشە ئەگەر پرسیار لە حاجیانی ماڵی خوا بكەین چەندیان ئەم سوورەتەیان خوێندۆتەوە و دیراسەیان كردووە پێش حەجەكەیان دیارە ژمارەیەكی زۆر زۆر كەم.
حەج جیاوازە لە ڕووكنەكانی تر:
یەكەم: سورەتێك بە ناوییەوە ناونراوە.
دووەم: ڕووكنەكانی تر دووبارە دەبنەوە، نوێژ ڕۆژی پێنج جار و، ڕۆژوو ساڵی جارێك و زەكات ساڵی جارێك كەچی حەج لەهەموو تەمەندا یەكجار فەرزە.
سێیەم: لە حەجدا عەرەفە زۆر گرنگە و حەزرەت (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (الحج عرفە)، كەچی لە قورئاندا باسی ناكات، یان (منی)، یان (مزدەلیفە) یان ڕەجمی جەمەرات هیچی باس نەكراوە، هەمووی لە حەزرەتەوە (صلی الله علیه وسلم) وەرگیراوە.
كەواتە سورەتی حەج باسی چی دەكات و دەیەوێت چیمان پێ بڵێت؟؟

