سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌شتى دلآن .. (٢)
ئه‌مه په‌یامى حه‌جه که ده‌یه‌وێت پێمان ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌م ئایه‌تانه پێمان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆلاى ئه‌هل و که‌سوکار و خاک و نیشتیمانتان پاش حه‌ج، ئه‌وه بزانن له مه‌حشه‌ردا
که کۆده‌کرێنه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه به‌ڵکو ده‌ڕۆن بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ.
حه‌ج مه‌شقێکى کرداریى و پراکتیکییه تا مرۆڤ فێرى ئارامگرتن و ئه‌ده‌ب ببێت، ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ خوا و عه‌بدانى خوادا.
دکتۆر عبدالمحسن ده‌ڵێت : پیاوێکى حاجى میسریم بینى له جه‌مه‌راتدا که‌لوپه‌له‌کانى به کۆڵیه‌وه بوون و کۆمه کۆمه ده‌ڕۆیشت، له‌پڕ شته‌کانى دانا و ده‌ستى لاوێکى گرت و پێى وت: لێم ببوره کوڕم لێم ببوره.
لاوه‌که نه‌یزانى مه‌سه‌له‌که چییه؟ وتى: له‌سه‌ر چى لێت ببورم؟ وتى: توخوا لێم ببوره، وتى: ئاخر له‌سه‌ر چى؟ وتى: نه‌مزانى قۆڵم به‌ر سکت که‌وت نه‌ک ئازارم دابیت؟! کوڕم ئه‌ترسم حه‌جه‌که‌م له‌که‌دار بێت، که چه‌ند ساڵه هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌م، ئه‌مه‌وێ وه‌ک ڕۆژى له‌دایک بوونم پاک ببمه‌وه!
لاوه‌که وتى: لێت بوراوم.. پیاوه‌که دانیشت و گریا و وتى: خوایه شایه‌ت به وا لێم خۆش بوو. به‌ڕاستى ئه‌م هه‌ڵوێسته زۆر کارى تێ‌کردم به‌ڕاستى چاک له حه‌ج تێگه‌یشتبوو، ئه‌م پیاوه پیره میسرییه ئامانجێکى هه‌یه ده‌یه‌وێت بێته دى، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که لاپه‌ڕه‌کانى سپى ببێته‌وه و به یه‌کجارى پاک بێته‌وه.
پیاوێکى چوارشانه
دکتۆرى ناوبراو ده‌ڵێت :له‌کاتى قه‌ره‌باڵغى شه‌یتان ڕه‌جم کردندا، که هێشتا ئاوا فراوان نه‌کرابوو، خه‌ڵکه‌که له زۆری‌دا شه‌پۆلى ئه‌دا، پیاوێکى چوارشانه‌ى بالآبه‌رزم بینى، هیچ پاڵه‌په‌ستۆى نه‌ده‌کرد و له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌که‌دا ئه‌شه‌کایه‌وه، بینیم جارجار سه‌ر به‌رز ئه‌کاته‌وه بۆ ئاسمان و ورته ورتێک ده‌کات، خوا کردى لێى نزیک بوومه‌وه، گوێم لێى بوو ده‌یوت: (په‌روه‌ردگارا ئێره هه‌رچى بێت ئاسانه له‌ولا ڕه‌حمم پێبکه!).
به‌ڕاستى ئه‌مه له ماناى حه‌ج تێگه‌یشتبوو، بۆیه ئاوا وه‌ک که‌سێکى زۆر لاواز وه‌ستا بوو، پاڵه‌په‌ستۆى له‌سه‌ر که‌س نه‌بوو، ئه‌م پیاوه قیامه‌ت و ڕۆژى حه‌شرى له‌به‌رچاو بوو، هه‌ر له‌ویا خه‌مى ئه‌ولاى بوو.
به‌ڕاستى حه‌ج چه‌ند ڕۆژێکه هه‌قه ڕۆژى قیامه‌تمان له‌بیربێت که تاقه ڕۆژێکه و وه‌ستانى په‌نجا هه‌زار ساڵه!

