ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( ته‌ڵحه‌ی کوڕی عبیدالله ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی ئوحود .. (بەشی ٤)

( ته‌ڵحه‌ی کوڕی عبیدالله ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی ئوحود .. (بەشی ٤)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / شەڕی (جەمەل)یش روویدا و هەردوو دەستەی، داواكارانی خوێنی عوسمان و، ئەو دەستەیەی پشتیوانی عەلی دەكرد بە یەك گەیشتن..

ئیمامی عەلی هەر كە بیری لەو هەڵوێستە ناڕەحەتە دەكردەوە كە ئیسلام و موسڵمانان  پێیدا تێدەپەڕن لەم ناكۆكیە ترسناكەدا، خەمەكانی دەبوونە لێشاو و، فرمێسكی چاوەكانی دەهاتنە خوارێ‌ و، گریانی بەكوڵی بەرز دەبوویەوە..!!

ئەو پەلكێشی ئەو چاڵە ناڕەحەتە كرا..
بەو پێیەی كە خەلیفەی موسڵمانانە، ناتوانێت و، ئەو مافەیشی نیە كە لێبوردە بێت بەرانبەر هەر هەڵگەڕانەوەیەك بەرانبەر دەوڵەت، یان هەر راپەڕینێكی چەكداری دژی دەسەڵاتداری شەرعی.
كاتێكیش هەڵدەستایەوە بۆ سەركوت كردنی هەڵگەڕانەوەیەكی لەو جۆرە، ئەوا لەسەری پێویستە كە رووبەڕووی برا و هاوەڵا و شوێنكەوتەكانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و ئاینەكەی ببێتەوە، ئەوانەی كە ماوەیەكی زۆر لەگەڵیاندا دژ بە سوپا بێ‌باوەڕان جەنگا و، پێكەوە و لەسایەی بەیداخی یەكخواناسیدا شەڕەكان لەناو یەكتردا تاواندبوونیەوەو بێ‌گەردی كردبوون و، كردبوونیە برا، بگرە برای تەواو پێكەوە پەیوەست.
جا ئەمە چ چاڵێكە..؟ و چ تاقیكردنەوەیەكی تاڵە..؟
لە پێناوی دۆزینەوەی دەروازەیەكی دەربازبوون لەو نەهامەتییە و، بۆ پاراستنی خوێنی موسڵمانان، ئیمامی عەلی پەنای بۆ هەموو هۆكارێك برد و، هیچ تكایەك نەما نەیكردبێت.
ئەو رەگەزانەی لە دژی ئیسلام دەجەنگا، هەر ئەوانە، كە لەسەر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی بە چارەنووسی سەختیخۆیان گەیشتن لە رۆژگاری دەستەڵاتی عومەری مەزندا، ئەو رەگەزانەی كە تەونی ئاشووبی چنیبوو و، بەردەوام دنەی دەدا و چاودێری هەنگاوەكان و گەورەبوونی دەكرد..
* * *
ئیمامی عەلی زۆر گریا، كاتێك (عائیشە)ی دایكی بڕوادارانی بەدی كرد لە كەژاوەكەیدا بە پێشەوەی سوپایەك كە ئێستا دێن بۆ شەڕكردن لەگەڵیدا..
كاتێكیش لە نێوەندی سوپاكەدا تەڵحە و زوبەیری (هەردوو حەواری پێغەمبەر)ی (صلی الله علیه وسلم) بەدی كرد، داوای لە تەڵحە و زوبەیر كرد كە بێنە دەرەوە بۆ لای، هاتنە دەرەوە هەتا ملی ئەسپەكانیان تێك پەڕین..
جا بە تەڵحەی وت:
{ئەی تەڵحە، خێزانی پێغەمبەری خودات (صلی الله علیه وسلم) هێناوەو شەڕی پێوە دەكەیت و، خێزانەكەی خۆیشت لە ماڵەوە حەشار داوە}..؟؟
پاشان بە زوبەیری وت:
{ئەی زوبەیر..
سوێندت دەدەم بە خودا، لە یادتە رۆژێكیان پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) بەلاتدا تێپەڕی و ئێمە لە فڵان جێگا بووین، جا پێی فەرموویت: ئەی زوبەیر، ئایا عەلیت خۆش ناوێ‌..؟؟ وتت: ئایا كوڕی خاڵۆ و، ئامۆزایخۆم و، ئەو كەسەی كە لەسەر ئاینەكەمە خۆشم نەوێت..؟؟ جا پێی فەرموویت: ئەی زوبەیر، سوێند بەخوا شەڕی لەدژ دەكەیت و، تۆش ستەمكاریت}..!!
زوبەیر وتی: بەڵێ‌ ئێستا دێتەوە یادم و، بەراستیلەبیرم كردبوو ئەوە، سوێند بەخوا شەڕت بەرامبەر ناكەم..
جا زوبەیر و تەڵحە خۆیان لادا لە بەشداریكردن لەو جەنگە ناوخۆییە..
كە كارەكەیان بۆ روون بویەوە دەست بەجێ‌ خۆیان لادا و، كاتێك (عەمماری كوڕی یاسر)یان بینی لە ریزی عەلیدا دەجەنگێت و، ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەری خوایان (صلی الله علیه وسلم) بە عەممار هاتەوە یاد:
{دەستەیەكی یاخی دەتكوژێت}..
خۆ گەر عەممار لەم جەنگەدا بكوژرێت كە تەڵحە بەشداری تێیدا كردووە ، كەواتە تەڵحە لەناو یاخیەكاندایە..
* * *
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز