سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گهشتى دلآن .. (٣)
بەسەرهاتێكی تر زۆر كاری تێكردم: دكتۆر دەڵێت:یەكێ لەبەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتێكی كەنداو گێڕایەوە وتی: هەڵیان بژاردم كە لەگەڵ خاووخێزانی حاكمی وڵاتدا بچم بۆ حەج، نە شەوم شەو بوو نە ڕۆژم ڕۆژ بوو زۆر ئەترسام لە كارەكەمدا كەموكوڕی هەبێ و گلەییم بێتەسەر.
لەڕۆژی جەمەراتدا وتیان دەچین شەیتان ڕەجم دەكەین، وتم چاوەڕێ بكەن تا تەرتیباتێك بكەم، چاوەڕێیان نەكرد و ڕۆشتین، كەشوهەوا ئاسایی بوو، ڕۆیشتین و نزیك بووینەوە لە جەمەرات بارانی بەخوڕ دایكرد چ بارانێك، ئەتوت لە ئاسمانەوە كوندە ئاو قڵپ دەكەنەوە بەسەرمانا، شپرزە بووم وەك شێتم لێهات دەترسام ببێتە لافاو و ئاو بیانبات.
نەمانئەتوانی لە پاصەكە دابەزین، خێرا چووم لە پەنجەرەی ئیسعافێكم دا، بە هەزارحاڵ جامەكەیان دایایەوە، ها چیت دەوێت، وتم: ماڵ و مناڵی (ئال فلان)ی حاكمم لەگەڵە دەربازمان بكەن، وتی: چیت لێ بكەین نابینی نەخۆشمان پێیە خەریكە دەمرێ.
ئا لێرەدا قیامەتم هاتەوە یاد(فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ )عبس
هەرچۆنێك بێت بەناو شەپۆلی لافاوەكە ئەهاتم و ئەچووم سا بەڵكو پەنایەكی بەرزیان بۆ پەیدا بكەم و تووشی زەرەروزیان نەبن و ڕووزەردی جەنابی حاكم نەبم. سەیرم كرد لە بەرزاییەكدا جێیەكم بینی باران نەیدەگرتەوە سۆدانییەكی لێ بوو چوومە لای وتم: چیت دەوێ ئەتدەمێ بەس ئەو جێیەی خۆتم بەرێ، وتی: تۆ شێتی چۆن جێی خۆمت بدەمێ؟! وتم: (٥٠٠)ڕیاڵ، (١٠٠٠)ڕیاڵت ئەدەمێ، چەند دەڵێی بڵێ، وتی: تۆ شێتی بڕۆم بچمە كوێ، نابینی حاڵی خەڵك، نە هیچم بەرێ و نە هیچت ئەدەمێ، وتم: ئاخر برام ئافرەتم لەگەڵە! هەر وام وت: قسەكەم گرتی، وتی: چی ئافرەتت لەگەڵە؟؟، وتم: بەڵێ خاووخێزان و بنەماڵەی فڵان حاكمە، وتی: من ئەوە نازانم فەرموو ئەوە من لەبەر خوا بۆتان بەجێ دێڵم! بڕۆ بیانهێنە!
وتم: وەرە چیت ئەوێ بتدەمێ، وتی: هیچم ناوێ، كەلوپەلەكەی كۆكردەوە و دای بەكۆڵیا و بەوبارانە ڕۆی! ئافرەتەكان بەهەرحاڵێ بوو هاتنە جێگاكەی، وتیان فریای كەوە، چی دەوێ بیدەرێ، هەر هیچ نەبێ ناونیشانی وەرگرە هاوكاریی بۆ دەنێرین، چووم بەدوایا تا ئەژنۆم ئاو بوو ، وتم: برام وەرە چیت دەوێ بتدەمێ، یان هیچ نەبێ ناونیشانتمان بدەرێ، وتی(إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لا نُڕيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلا شُكُورًا)داواكارم لە خوا كە باقی ئایەتەكەی بۆ بێنێتە دی(فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا .وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَڕيرًا )الإنسان.
ئەو بەرپرسە دەڵێ: زانیم كەسانێك هەن دوای ڕەزامەندی خوا كەوتوون كەچی منیش دوای ڕەزامەندی خەڵك كەوتووم. ئەمە بوو بە دەرس بۆم ئیتر لەدوای حەجەوە هەموو هەم و غەمم ڕازی كردنی خوای پەرەردگارە، بەخوا ئنجا تامی ئیمانم چەشت كە تاقە مەبەستم بووە ڕازی كردنی ئەو زاتە( وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ )فصلت: ٣٥ .

