ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( ته‌ڵحه‌ی کوڕی عبیدالله ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی ئوحود .. (كۆتایی)

( ته‌ڵحه‌ی کوڕی عبیدالله ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی ئوحود .. (كۆتایی)

 نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / تەڵحە و زوبەیر لە جەنگەكە كشانەوەو، ژیانی خۆیشیان بوویە نرخی ئەو كشانەوەیە، بەڵام بە چاو ئارامیەوە

چوونەوە بۆ لای خوای گەورە بەهۆی ئەو بەرچاوروونی و رێنوێنیەی كە پێیدابوون..

بەڵام زوبەیر ئەوا پیاوێك بەناوی (عەمری كوڕی جەرموز) شوێنی كەوت و بە ناڕەوا و فێڵ لەكاتی نوێژدا كوشتی..!!
تەڵحەش، مەروانی كوڕی حەكەم تیرێكی لێدا و ژیانی كۆتایی پێ‌ هێنا..
* * *
كوژرانی (عوسمان) لە دەرونی تەڵحەدا چەسپی بوو، هەتا-وەك پێشتریش وتمان- بوویە  گرێ‌كوێرەی ژیانی.
هەموو ئەمە، لەكاتێكدا كە ئەو بەشداری كوشتنەكەی نەكردبوو و، كەسی هان نەدابوو لەسەری، بەڵكو پشتگیری بەرهەڵستكاری لەدژی كردبوو، لە رۆژێكدا كە وا دیار نەبوو كە ئەو بەرهەڵستكارییە درێژە دەكێشێ‌ و گرفت دەنێتەوە هەتا دەگۆڕێت بۆ ئەو تاوانە دڕندانەیە..
كاتێك لە رۆژی (جەمەل)دا شوێنی خۆی گرت لەگەڵ سوپای دژ بە ئیمامی (عەلی كوڕی ابوطالب) داوای خوێنی عوسمانی دەكرد، خوازیار بوو كە ئەم هەڵوێستەی ببێتە هەڵوەرینێك كە لە ناڕەحەتی ویژدانی بیحەسێنێتەوە..
بەر لە جەنگەكەش دەپاڕایەوەو ملی كەچ دەكرد و بەدەنگێكی پڕ هەنسك و گریانەوە، دەیوت:
{خودایا ئەمڕۆم بۆ عوسمان لێ‌ وەربگرە هەتا رازی بیت}..
كاتێكیش عەلی و زوبەیر وەك ئەوەی باسمان كرد بەرەوروی یەكدی بوونەوە، وشەكانی عەلی هەموو لایەنەكانی رۆشن كردەوەو، راستیان بەدی كرد و، گۆڕەپانی جەنگەكەیان بەجێ‌ هێشت.
بەڵام شەهیدبوون بۆیان هەڵگیرابوو..
بەڵێ‌.. شەهیدبوون بۆ تەڵحە بوو پێی دەگات و دەگات پێی لە هەركوێ‌ بێت..
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەبارەیەوە نەیفەرموو:
{ئەمە لەو كەسانەیە كە بەڵێنی خۆی بەجێ‌هێناوە، هەركەس پێی خۆشە شەهیدێك بەدی بكات كە بەسەر زەویدا دەڕوات، ئەوا با سەرنجی تەڵحە بدات}..؟؟
كەوابوو شەهید بە چارەنووسی دیاریكراو و گەورەی خۆی گەیشت و كارەساتی (جەمەل)یش كۆتایی هات..
(عائیشە)ی دایكی بڕوادارانیش تێگەیشت كە ئەو لە كارەكانیداپەلەی كردووە،  ئەمجا شاری بەسرای بەجێ‌هێشت و گەڕایەوە (بیت الحرام) لە مەدینە، دەستی خۆی لەو ململانێیە كێشایەوەو، ئیمامی عەلیش هەمو هۆكارێكی گەشت و رێزلێنانی لەو سەفەردەیدا بۆ دەستەبەر كرد..
* * *
كاتێكیش عەلی بەسەر شەهیدانی جەنگەكەدا دەگەڕا و نوێژی لەسەر هەموو ئەوانەی لەگەڵیدابوون و، ئەوانەیشی لەدژی بوون دەكرد..
كاتێك لە بەخاك سپاردنی تەڵحە و زوبەیر بوویەوە، راوەستا و بە چەند وشەیەكی پایەدار ماڵئاوایی لێكردن و، لە كۆتاییەكەیدا وتی:
{دەخوازم كە من و، تەڵحە و، زوبەیر و، عوسمان لەو كەسانە بین كە خوای گەورە لەبارەیانەوە دەفەرموێت: [ۆنَزَعْنَا مَا فِی صُدُوڕهِمْ مِنْ غِلّ إِخْۆانًا عَڵی سُرُرٍ مُتَقَابِلِینَ]الحجر/٤٧..}
پاشان سەرنجێكی بەسۆز و غەمگینی گڵكۆكەیانی داو، وتی:
{بەم دوو گوێیەی خۆم بیستم لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)  دەیفەرموو:
تەڵحە و زوبەیر دراوسێمن لە بەهەشتدا}..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز