سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گهشتى دلآن .. ژن وپیاوێکى پاکستانى (كۆتایی)
دكتۆر دەڵێت :پیاوێك كە پاصێكی پێیە حاجیان لە جەددەوە دەبات بۆ مەككە بۆی گێڕامەوە، كە شەو و ڕۆژ حاجیانم لە جەددەوە ئەهێنا بۆ مەككە، ئەوەندە ماندوو بووم لە جارێكیاندا وتم:
سێ چارەكێك دەوەستین لەم وێستگەیە تا پشوویەك بدەم.
لەو نەفەرانەی هەڵمگرتبوون ژن و پیاوێكی پاكستانی بوون، پیاوەكە ئەوەندە لاواز بوو پەراسووەكانیت بە ئاسانی ئەژمارد، ئیحرامێكی بەستبوو، تەواو لەڕولاواز بوو، وتم: دابەزن نان بخۆن و ئیسراحەت بكەن، هەموو دابەزین، چووین نانمان خوارد و بە تێری گەڕاینەوە بینیم ئەو ژن و پیاوە لای تایەی دواوە دانیشتوون نانی وشكیان پێیە و بەئاو تەڕی دەكەن و دەیخۆن، زۆر دڵم پێیان سووتا، خەریك بوو شێت بم، من ئەوەی بەجێم هێشتووە ئێستا لە چێشتخانەكە زیاترە لەوەی خواردوومە و ئەمانەش ئەمە حاڵیانە، بە عەرەبی قسەم لەگەڵ كردن، سوودی نەبوو تێنەگەیشتن، چووم بۆلای كارمەندی بەنزینخانەكە پاكستانی بوو، وتم: وەرە پێیان بڵێ: حەز لە چی دەكەن با بۆیان بكڕم؟! ئەویش بە زمانی خۆیان پێی وتن، وتیان: هیچمان ناوێت.
بەگریانەوە وتم: پێیان بڵێ، پارەی سەیارەم ناوێ، پارەی خواردنم ناوێ چیتان دەوێ با بۆتان بێنم، ئەتانبەم بۆ مەككە چیتان ئەوێ با بۆتان بكەم. وتیان: ماڵت ئاوابێ هیچمان ناوێت، بەكارمەندەكەم وت: بڵێ بەخوا نابێ هەر ئەبێ شتێكیان بۆ بكەم. كە ئەمەی پێوتن، لە وەڵامدا وتیان: ئێمە لە یەكەم ساڵی ژن و مێردایەتیمانەوە پێش پەنجا ساڵ بڕیارمان دا خۆمان بگرینەوە لە زۆر شت تا بتوانین دوو پوول پارە پێكەوە بنێین و بتوانین بێین بۆ حەج، پەنجا ساڵە دەممان گرتۆتەوە لە زۆر خواردن لەپێناوی حەجدا، ئاخر ژەمێ خواردنی تۆ چی بۆ ئێمە دەكات، زۆر سوپاست دەكەین.
بەڕاستی دەرسێك بوو كە هەرگیز لەیادم ناچێت، زۆر كەس كەی بیەوێ دەچێت بۆ حەج، زۆری تریش پەنجا ساڵ بێوەژن كۆشی بۆ دەكات و بە كولەمەرگی دەگاتە حەج..
بەڕاستی بانگەوازی خوایە، ئەمانە بە دڵ بەدەم ئەم بانگەوازەوە هاتوون( وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ ڕجَالًا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ )الحج: ٢٧.
بانگەوازێك كە هەرچی بۆی كرا بە هۆكارەكانی گواستنەوە ئەگەر نەكرا بەپێ دۆڵ و شاخ دەشت و بیابان دەبڕێ.
ئای بۆ ئەوانەی پارەیان هەیە و تەندروستیان باشە و دەتوانن ناچن بۆ حەج(وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ )ال عمران: ٩٧ .
خوای گەورە بە حیكمەتی خوایەتی خۆی كەعبەی لە زەوییەكی بوركانی بێ ئاوی بێ سەوزاییدا داناوە، تا جیاواز بێت لە گەشت و گەڕانی تر، ئەمە گەشتێكە جیاواز لە هەموو گەشتەكانی دنیا، ئەمە گەشتی دڵە پێش ئەوەی گەشتی لاشە بێت. (فاجعل أفئدە من الناس تهوی إلیهم).
بەڕاستی حەج كردن، لە ئیحرام بەستنەوە، كە لە كفنی سپی دەچێت هەتا هەموو كارەكانی تری حەج گەورەترین یادخەرەوەی ڕۆژی حەشرە كە ئەبێ مرۆڤ خۆی بۆ حازربكات...(وتاری دكتۆر عبدالمحسن لەبارەی حەجەوە).

