ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هەستانی بەرەبەیان و شنەی بەیانی..له‌قورئاندا

هەستانی بەرەبەیان و شنەی بەیانی..له‌قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن /نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{أَقِمِ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَى غَسَقِ اللَّيْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْڕ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْڕ كَانَ مَشْهُودًا (78)} [الإسراء]، واتە: لە نوێژی بەیانیشدا زۆر قورئان بخوێنە

بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی دەبینرێت (لەلایەن فریشتەكانەوە).

قورئانی پیرۆز گرنگی دەدات بە خەوتنی زوو بێداربوونەوە لەكاتی بەرەبەیاندا.. پێغەمبەر (صلی الله علیه‌ وسلم)دەفەرموێت: [بُوركَ ڵاُمّتی فی بُكوڕها]، یان دەفەرموێت: [رَكعتا الفَجڕ خَیرٌ منَ الدُّنیا ۆما عَلیها]. 
 
لەو سوودە تەندروستیانەی مرۆڤ بەدەستیان دەهێنێت بە زوو لەخەو هەستانی بەیانیان زۆرن، لەوانە:
1. لەكاتی بەرەبەیاندا بەرزترین ڕێژەی (گازی ئۆزۆن) لە كەشدا هەیە، كە بەتێپەڕبوونی كات ئەم ڕێژەیە كەم دەكات تا لەكاتی خۆرهەڵاتندا دەگاتە (سفر). ئەم گازە كاریگەرییەكی بەسوودی هەیە لەسەر كۆئەندامی دەمار و چالاككردنی كردارە هزری و دەمارییەكان، بەشێوەیەك چڵەپۆپەی چالاكی هزری و دەماریی مرۆڤ لە بەیانیانی زوودایە.. مرۆڤ لەهەڵمژینی شنەبای جوانی بەیانیاندا كە بە (بادی سەبا) ناسراوە چێژ و خوشییەك هەست پێدەكات لە هیچكام لە كاتەكانی شەو و ڕۆژدا ئەم چێژە هەست پێناكات.
2. تیشكی خۆر لەكاتی هەڵاتنی خۆردا نزیكە لە ڕەنگی سوورەوە، كاریگەری ئەم ڕەنگەش لەسەر كۆئەندامی دەماری مرۆڤ زانراوەو هۆكاری بێداری و جوڵەیە لەمرۆڤدا، هەروەها تیشكی سەرووەنەوشەیی لەكاتی خۆرهەڵاتندا زۆرترین ڕێژەی هەیە وەك لە كاتەكانی تر، ئەم تیشكەش هانی پێست دەدات بۆ دروستكردنی ڤیتامین (D).
3. لەخەو هەستانی زوو ڕێ لە خەوی درێژ دەگرێت. ئەوەش زانراوە ئەو كەسەی كاتێكی درێژ لەسەر یەك شێواز دەخەوێت رێ‌ خۆشدەكات بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ، بەتایبەت نەخۆشی (العصیدە الشریانی) كە ئامادەی دەكات بۆ هێرشەكانی سنگ كوژە (خناق الصدر)، چونكە خەو وەستان و سكونێكی ڕەهایە، ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا دەبێتەهۆی ئەوەی ماددە چەورییەكان لە بۆریە خوێنبەرەكاندا بنیشن. لەوانەشە یەكێك لەو هۆكارانەی پارێزگاری موسڵمان دەكات لە نەخۆشی بۆریچكەكانی خوێن (اڵامراچ الوعائیە) یەكێك بێت لەو سوودانەی ئەو موسڵمانانە بەدەستیدێنن كاتێك لە قوڵایی شەودا لەخەو بێداردەبنەوە و بە نوێژ و نزاكردن خۆیان لە خوای پەروەردگار نزیك دەخەنەوە.. خوای گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا (64)} [الفرقان] واتە: ئەوانەی كە شەوگار بۆ پەروەردگاریان بەسوژدە و وەستان و (نوێژ) دەبەنەسەر.
هەروەها خوای گەورە گرنگی بە شەوبێداری و تەهەجود دەدات و لە سورەتی (المزمّل) دا دەفەرموێت:{إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا وَأَقْوَمُ قِيلًا (6)} [المزمل] واتە: بەڕاستی شەوبێداریی زۆر كاریگەرە و كاریگەریشی دیارە.
4. بەشێوەیەكی زانستی سەلمێنراوە كە بەرزترین ڕێژەی كۆرتیزۆن لەخوێندا لە بەیانیاندایە دەگاتە (7- 22 مایكرۆگرام) لەهەر (100 ملی لیتر) پلازمادا، نزمترین ڕێژەشی لە ئێواراندایە كە كەمترە لە (7 مایكرۆگرام) لەهەر (100 ملی لیتر) پلازمادا، ئەوەش زانراوە (كۆرتیزۆن) ئەو ماددە ئەفسوناویەیە كە چالاكی و كارایی جەستە زیاددەكات و ڕێژەی شەكر لە خوێندا زیاد دەكات ئەمیش بەپێی خۆی وزەی پێویست بە لەش دەدات.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز