ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(زوبه‌یری کوڕی عه‌وام) حه‌واری پێغه‌مبه‌ری خودا:(بەشی ١)

(زوبه‌یری کوڕی عه‌وام) حه‌واری پێغه‌مبه‌ری خودا:(بەشی ١)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / كە باسی تەڵحە دێتە ئارا، ناوی زوبەیریشی لەگەڵدا دێت..باسی (زوبەیر)یش بەبێ‌ ناوهێنانی

(تەڵحە) ناكرێت.كاتێك پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) برایەتی دەخستە نیوان هاوەڵانی لەشاری مەككە بەر لە كۆچ كردن، برایی خستە نێوان تەڵحە و زوبەیرەوە.هەموو جارێكیش پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) پێكەوە دەربارەیان دەدوا و، دەی فەرموو:

((تەڵحە و زوبەیر، دراوسێمن لە بەهەشتدا))
هەردووكیشیان وەك یەك لە خزمایەتی و رەچەڵەكدا دەگەنەوە بە پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم).
تەڵحە لە (موڕڕەی كوڕی كەعب)دا دەگاتەوە بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم).
زوبەیریش، رەچەڵەكی لە (قوصەی كوڕی كیلاب)دا دەگاتەوە بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)، هەروەها (صەفیە)ی دایكیشی پووری-خوشكی باوكی- پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم).
هەردووكیشیان-تەڵحە و زەبەیر- لە هەموو كەس زیاتر لە پێودانگەكانی ژیاندا بە یەكدی دەچوون..
بە یەكچوونیش لە نێوانیاندا زۆر بوو... لە پەروەردەبوون و، دەوڵەمەندی و، بەخشندەیی و، بەهێزی ئاین و.. جوامێریدا و.. هەردووكیشیان لەوانەبوون كە زوو موسڵمان بوون و.. لەو دەكەسەن كە موژدەی بەهەشتیان پێدراوەو، لەو شەش هاوەڵەی راوێژكردن بوون كە (عومەری كوڕی خطاب) كاری دیاریكردنی خەلیفەی لەپاش خۆی پێ‌ سپاردن.
تەنانەت چارەنووسیشیان تەواو وەك یەك بوو.. بگرە یەك سەرئەنجامیش بوو..!!
* * *
زوبەیر وەك باسمان كرد زۆر زوو موسڵمان بوو و.. یەكێك بوو لەو حەوت كەسەی كە خێرا بەرەو ئیسلام هاتن و، لەگەڵا پێشەنگە پیرۆزەكاندا لە ماڵی ئەرقەم بەشدار بوو.
لەو كاتەشدا تەمەنی پازدە ساڵا بوو.. بەم جۆرە لە منداڵیدا رێنوێنی و رۆشنایی و چاكەی بەسەردا رژا..
لە منداڵیشەوە شۆڕەسوارێكی بوێر بوو، تەنانەت مێژوونووسان وا باس دەكەن كە یەكەم شمشێر هەڵكێشرابێت لە پێناوی ئیسلامدا، شمشێری زوبەیر بوو.
لە رۆژانی سەرەتای هاتنی ئیسلامدا، كە موسڵمانان ژمارەیەكی زۆر كەم بوون لە ماڵی ئەرقەم خۆیان پەنا دابوو.. رۆژێكیان ئەو پڕوپاگەندەیە بڵاوبوویەوە كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) كوژراوە.. ئەوەی بە زوبەیر كرا پەلاماری شمشێرەكەی دا و هەڵیكێشا و، بە گەنجێتیەوە وەك گەردەلول بە شەقامەكانی مەككەدا دەڕۆیشت..!!
یەكەمجار چوو، لە هەواڵەكە دڵنیا بێت، سوور بوو لەسەر ئەوەی كە گەر ئەوە راست بێت ئەوا بەو شمشێرەی بەربێتە قوڕەیشیەكان تا یا لەناویان دەبا یان لەناوی دەبەن.
لەوسەری مەككە گەیشت بە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و، لێی پرسی كە چی بەسەرهاتووە..؟
زوبەیریش هەواڵەكەی پێدا و.. پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) بۆی پاڕایەوەو داوای چاكەی بۆ خۆی و سەركەوتنیشی بۆ شمشێرەكەی كرد.
سەرەڕای پلەورێزی زوبەیر لەنێو هۆزەكەیدا، ئەویش پشكی خۆی لە سزا و ئەشكەنجە و دەربەدەركردن بەدەستی قوڕەیشیەكان چەشت.
مامیشی ئەركی ئەشكەنجەدانی لە ئەستۆ گرتبوو.. لە نێو حەسیرێكدا دەیپێچایەوەو، ئاگری دەكردەوەو دوكەڵەكەی دەكرد بەسەریدا تا هەناسەی لێ‌ ببڕێت، لە كاتێكدا كە لە ژێر ناڕەحەتی ئەشكەنجەدانیدا بوو بانگی لێدەكرد: گومڕا بە بە پەروەردگاری موحەممەد، ئەم ئەشكەنجەیەت لەسەر لادەدەم..
زوبەیر كە لەو رۆژەدا گەنجێكی تازەپێگەیشتووی، ئێسك نەرم بوو، بە روووبەڕووبوونەوەیەكی سامناكەوە وەڵامی مامەی دایەوە:
{نەخێر..
سوێند بەخوا، هەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ بێ‌باوەڕی}..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز