سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن كۆنترۆلی سۆزه‌كانت ده‌كه‌یت:به‌شی دووه‌م
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
ئه‌وه كارێكه له‌وپه‌ڕى ساده‌ییدا و ته‌نها پێویستى به زانینى یاسایه‌كى ساده و موماره‌سه‌كردنى ئه‌و یاسایه‌یه. ئه‌مڕۆ زانایان پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌قڵى په‌نهان (العقل الباگن) كۆنترۆڵى سۆز و هه‌ڵچوون و هه‌سته‌كانى مرۆڤ یان جوڵه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ده‌كات! وه‌لىَ ئێمه ڕاسته‌وخۆ ده‌ركى ئه‌و ئه‌قڵه ناكه‌ین، چونكه ئه‌قڵێكى په‌نهانه واته نادیاره.
تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاستییه‌كى زانستیان سه‌لماندووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌قڵى ئاگا یان هۆشیار (الواعی) كه بیرى پێده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌قڵى په‌نهان ده‌گه‌نه كه‌ناڵگه‌لى ته‌سك و ته‌نگه‌به‌ر، بۆنموونه تۆ ده‌توانیت سروشێك به ئه‌قڵى په‌نهانت بده‌یت كه ده‌بێت فلاَن كار بكه‌یت، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م سروشه‌دا ئه‌قڵى په‌نهان وه‌لاَمدانه‌وه‌ى ده‌بێت و به‌ڕاستى ده‌ست به گۆڕان ده‌كات.
زانایان دۆزیویانه‌ته‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ى تێیدا په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌قڵى ئاگا و ئه‌قڵى په‌نهان چالاك ده‌بێت، ماوه‌ى به‌ر له نووستنه به چه‌ند خوله‌كێك، هه‌روه‌ها ماوه‌ى دواى له‌خه‌و هه‌ستان به چه‌ند خوله‌كێك... "د.جوزیف میرفی" له‌دواى هه‌زاران تاقیكردنه‌وه ده‌گاته ئاكامێكى گرنگ كه له كتێبى "هێزى ئه‌قڵى په‌نهان" (كه ملیۆنێك دانه‌ى لىَ فرۆشراوه) تۆمارى كردووه، ئه‌و ئاكامه‌ش بریتیه له‌وه‌ى باشترین ڕێگا بۆ كۆنترۆڵكردنى هه‌ڵچوونه‌كان و توڕه‌یى ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێك به‌ر له نووستن و دواى وه‌ئاگاهاتنه‌وه ده‌سته‌واژه‌گه‌لێك دووباره بكه‌یته‌وه، وه‌ك: "له‌م ساته‌وه ده‌بمه مرۆڤێكى هێمن و هاوسه‌نگ و به‌دوور له هه‌ڵچوون، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له ڕه‌فتارى سبه‌ینێمدا ده‌رده‌كه‌وێت".
"د.میرفی" چاره‌سه‌رى زۆر له حاڵه‌ته‌كانى به‌م ڕێگایه كردووه و ئاكامه‌كانیش نایاب بوون و هه‌موو له هه‌ڵچوونه‌كانیان باشتر بوون، هه‌ندێكیان له مرۆڤى ئاسایى هێمنتر بوون!!
ئێستا ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موان بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌كانى ئیسلام قه‌ناعه‌تى پێنه‌كردوون، پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) به ڕوون و ئاشكرایى ده‌رباره‌ى ئه‌م دیارده‌یه ده‌دوێت، واته له‌باره‌ى بایه‌خى په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌قڵى په‌نهانه‌وه له كاته‌كانى به‌ر له نووستن و دواى له‌خه‌و بێداربوونه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) فه‌رمانى پێكردووین له‌و دوو ماوه‌یه‌دا نزا بكه‌ین، به‌لاَم ئه‌و نزایه كامه‌یه؟
پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) فێرى كردوین وشه‌گه‌لێك به‌ر له نووستن دووپات بكه‌ینه‌وه: "اللهم إنی ڕسلمت وجهی إلیك و فوچت ڕمری إلیك و ڕلجڕت إلیك ڕغبه و ڕه‌به إلیك لاملجڕ و لا منجی من‌ك إلاّ إلیك آمنت بكتابك الژی ڕنزلت و بنبیك الژی ڕرسلت"... له‌گه‌ڵمدا ڕابمێنه ئه‌م وشانه چۆن خاڵیبوونه‌وه له خه‌م و په‌ژاره و بارگه‌كان و كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان به‌درێژایى ڕۆژ، له‌خۆده‌گرن! چه‌ند ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌روونى له‌خۆده‌گرن بۆ كه‌سێك كه به‌ر له نووستن ده‌یانڵێت.
زانایانى ئه‌مریكا نه‌خۆشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و فێریان ده‌كه‌ن چۆن له‌گه‌ڵ خۆیان بدوێن: "له‌م ساته‌وه ده‌بمه مرۆڤێكى هێمن و هاوسه‌نگ و دوور له هه‌ڵچوونه‌كان، سبه‌ینىَ ئه‌م ئاكامه له ڕه‌فتارمدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه".
به‌لاَم پێغه‌مبه‌رى ئازیز (صل الله علیه وسلم) فێرمان ده‌كات چۆن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار بدوێین و خه‌م و هه‌ڵچوونه‌كانمان بخه‌ینه نێو ده‌ستى ده‌سه‌لاَتى خواوه و هه‌موو كاروبارێكمانى ڕاده‌ست بكه‌ین، هه‌ر ئه‌و زاته چى بوێت ده‌یكات، پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا جوانتر له‌وه هه‌یه خواى په‌روه‌ردگار پزیشكت بێت؟!
لێره‌دا وته‌ى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامى خواى لێبێت)مان بیرده‌كه‌وێته‌وه:{الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ (78) وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ (79) وَإِذَا مَڕضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ (80) وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ (81) وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (82)} [الشعرا‌ء]، واته: ئه‌و زاته‌ى دروستى كردوم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌كات، ئه‌و زاته‌ش خۆى خۆراكم پێده‌به‌خشێت و تینوێتم ده‌شكێنێت. كاتێكیش نه‌خۆش ده‌كه‌وم، هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌كات و شیفام بۆ ده‌نێرێت... هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تى له ڕۆژى قیامه‌تدا له گوناهم خۆش ببێت.
كه‌واته ئه‌مه ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژیه قورئانیه‌یه، گرنگترین ڕێساى شیفات فێرده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار شیفات ده‌دات نه‌ك ئه‌قڵى په‌نهانت یان پزیشكه‌كه‌ت، ئه‌وانه هیچ نین جگه له هۆكارگه‌لێك كه خواى گه‌وره بۆى سازاندوویت تاكو ڕێگاى شیفابه‌خش به‌كاربێنیت. ئه‌مه‌ش واته هێزى چاره‌سه‌ر به قورئان زۆر گه‌وره‌تره له چاره‌سه‌ر به خۆته‌ڵقینى، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌هه‌مانكاتدا په‌نات بۆ قورئان و ده‌روونناسیش برد، ئه‌وا ئاكام مه‌زن ده‌بێت.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (4)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

