سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و پیاوه‌ی مردن لێی ده‌ترسێت!
پێش وه‌فاتکردنى....له خزمه‌ت مامۆستا شه‌ماڵ موفتیدا(خوا لیی خوش بێت) .......هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له سه‌ردانه‌که‌مان، د.سامی سه‌لیم سه‌ردانی کردم. ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه دانیشتین له‌ناو قسان‌دا ناوی مامۆستا شه‌ماڵ موفتیی هێنا، وتی: دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ دوکتۆرێکی هاوڕێمدا تا دره‌نگانێ له ماڵیان بووین و چاره‌سه‌رمان بۆ برد. پرسیم: بۆ ئه‌و له هه‌ولێره یان سلێمانی؟ وتی: چه‌ند ساڵێک ده‌بێت له هه‌ولێره. پێموت: حه‌زده‌که‌م بچمه خزمه‌تی، ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کدا که‌وتینه ڕێ،
که گه‌یشتینه به‌رده‌رگایان دیاربوو چاوه‌ڕێی ده‌کردین. پیاوێکی باڵامامناوه‌ندی که‌مێک قه‌ڵه‌و، موو به سه‌ر و ڕوخسارییه‌وه نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت برۆیه‌کانیشی هه‌ڵوه‌ریبوون، ته‌وقه‌مان له‌گه‌ڵدا کرد و چووینه ژووره‌وه، له‌سه‌ر ڕیزه قه‌نه‌فه‌یه‌کی نێو ژووره‌که جێی خۆمان گرت و خۆیشی له به‌رامبه‌رمانه‌وه دانیشت.له یه‌که‌م ساتدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م وه‌رگرت، که ده‌مویست لێی بکه‌م .هاتبووم بپرسم: تۆ عه‌زیای نه‌خۆشییه‌ک ئاڵاوه‌ته باڵای جه‌سته‌ت و هه‌واڵی سه‌فه‌رکردنت به‌گوێدا دراوه، هه‌ست به چی ده‌که‌یت؟ له مردن ناترسیت؟ که‌چی له یه‌که‌م بینینی ئه‌و پیاوه‌دا وه‌ڵامم وه‌رگرت و پێویستی نه‌ده‌کرد هیچ بپرسم. ڕووبه‌ڕووی که‌سێک دانیشتبووین، سوێندت خواردبا تازه له مانگی هه‌نگوینی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌واڵی پێ دراوه دووسه‌د ساڵی تر به له‌شساغی ده‌ژێت. ئه‌گه‌ر خۆم پزیشک نه‌بوومایه و جۆری نه‌خۆشییه‌که‌یم نه‌زانیبا، ئه‌گه‌ر مووهه‌ڵوه‌رینی ڕوخساری نه‌بوایه که نیشانه‌ی به‌کارهێنانی چا‌ره‌سه‌ری کیمیاییه، ده‌که‌وتمه گومانه‌وه له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ک له گیانیدا هه‌بێت. ئه‌و به هه‌مان شێوازی به‌رنامه‌ی میحراب که‌وته قسه‌کردن و دنیایه‌ک زانیاریی ورد و تازه‌ی بۆ هه‌ڵڕشتین. هێنده به‌ئارامی ده‌دوا و تامی د‌ه‌می خۆش ده‌کرد، گوێگر قه‌سیای ده‌کرد قه‌ت له قسه‌کردن نه‌بێته‌وه.وتم: مامۆستا پرسیارێک هه‌یه ئه‌گه‌ر لێتی نه‌که‌م، نه مێژوو لێم ده‌بوورێت و نه خوێنه‌ره‌کانم، وتی: فه‌رموو. پرسیم: تۆ تووشی نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت بوویته و خۆشت لێی حاڵیت، که‌چی ده‌ڵێی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ریت که له ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌ماندیت قسه‌ت ده‌کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێت. ئه‌و ڕاوه‌ستاوی و جێگیرییه‌ت له چییه‌وه هاتووه؟ وتی: ئه‌وه‌ی دیداری خودای پێ خۆش بێت، خودایش دیداری ئه‌وی پێ خۆشه. دووه‌م: دنیا لای خوا باڵی مێشووله‌یه‌ک ناهێنێت، هه‌موو کارێکی که ده‌یکه‌ین، بۆ ئه‌و لایه، ئێره له‌چاو ئه‌وێ وه‌ک ناو منداڵدانی دایکه وایه. سێیه‌م: ساڵانێکه قسه بۆ خه‌ڵک ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر خۆم ئه‌وه‌نده‌م باوه‌ڕ به قسه‌کانم نه‌بووبێت، کاریگه‌رییشم نه‌ده‌بوو..
سه‌ره‌تا باسی گۆڤارێکی زانستیی بۆ کردین که کاتی خۆی له یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت ده‌رده‌چوو و له‌و گۆڤاره‌یشدا بابه‌تێکی وه‌ک نموونه هێنایه‌وه، باسێکی پزیشکیی دادوه‌ریی بوو، ده‌یوت پزیشکیی دادوه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مانه‌یش هێنده به‌هێز بووه، به‌جۆرێک مرۆڤ ده‌خاته سه‌رسووڕمانه‌وه. وتی: به‌رده‌وام ئه‌و گۆڤاره زانستییه‌م پێده‌گه‌یشت، به‌شداریم کردبوو. له‌مه‌وه چووینه ناو بابه‌تێکی تره‌وه، بابه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان یادگه و هه‌سته‌کان، من باسی تێکچوونی هه‌ستی بۆن‌کردن و په‌یوه‌ندیی به تێکچوونی باری سۆزدارییه‌وه کرد، ئاماژه‌م به فیلمی Perfume دا و باسی ڕای ئۆلیڤه‌ر ساکم له‌و باره‌وه کرد. مامۆستا زۆر به‌وردی گوێی ده‌گرت. له‌ناو قسه‌کاندا وتی وه‌ک من، ئاخر منیش هه‌ستی بۆنکردنم زۆر به‌هێزه.
دواتر هاوڕێکه‌م ئاراسته‌ی باسه‌که‌ی گۆڕی و بابه‌تی هزری توندڕه‌ویی هێنایه ناوه‌وه، وتی خه‌ڵکی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی داعش ده‌یکات، ئیسلامه.. مامۆستا شه‌ماڵ که‌مێک له‌و ئارامییه‌ی پێشووی ده‌رچوو وتی: به‌گوێره‌ی دادپه‌روه‌ری بێت، هه‌ندێ زانای مسوڵمان هه‌ن له قیامه‌ت ده‌هێنرێن و تێهه‌ڵدانێکی باش ده‌کرێن! ئاخر ئه‌وان به‌ناوی خواوه فه‌توا ده‌ده‌ن و ڕێ بۆ تو‌ندڕه‌وی خۆشده‌که‌ن. ئه‌وسا باسی زانایه‌کی کرد که گرۆیه‌ک له ئوسوڵگه‌راکان ڕاکانی به پیرۆز ده‌زانن. مامۆستا ده‌یوه‌ت: ڕه‌وشتی که‌سه‌کان و ناوچه‌کان و فه‌رهه‌نگی شوێنه‌کان، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتاری مسوڵمان هه‌یه.وتم: مرۆڤی دنیای نوێ گۆڕاوه، له دوای ڕینیسانسی ئه‌وروپاوه تێڕوانینی مرۆڤ بۆ زۆر شت گۆڕاوه، بۆیه ئێستا ساده‌ترین مرۆڤ له ئاست هه‌ندێ ده‌ق و ڕووداوی مێژوویدا ده‌کات، که هه‌زار و سێ سه‌د ساڵی مێژووی ئیسلام تێپه‌ڕیوه و که‌س نه‌یکردووه، ته‌نانه‌ت زاناکانیش. مامۆستا وتی: کاکه له کتێبه کۆنه‌کاندا زۆر بابه‌ت باسکراون، زۆر ڕه‌فتار به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام دراون ئینجا وتی: کاتی خۆی له به‌غدا، له ترسی ئه‌من، ئوسره‌ی خوێندنی دینیمان له‌ناو سه‌یاره‌دا بوو، جارێکیان خه‌ریکبوو ئافره‌تێکی سافیره بکه‌ین به ژێره‌وه، یه‌کێکمان به شۆفێره‌که‌ی وت له‌سه‌رخۆت، ئه‌گه‌ر لێی ده‌ی، خه‌ڵکی ده‌ڵێن له ئینسانێکی داوه! ئێستا بیر ده‌که‌مه‌وه، باشه ئه‌و ئافره‌ته بۆ مرۆڤ نه‌بوو؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قژی ڕووت بوو! ئێ ڕه‌نگه پزیشکێک بووبێت و که‌ڵکی بۆ کۆمه‌ڵگه هه‌بێت. ٤٥ ساڵی ویست تا من له‌ژێر باری ئه‌و میراتی بیرکردنه‌وه‌یه ده‌رچووم و ڕزگارم بوو. بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌مان زۆره.
وتم دوا پرسیار، حه‌زده‌که‌م ده‌رباره‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌د پرسیارت لێبکه‌م. یه‌کڕاست وتی: هاوڕێی باوکم بوو، چه‌ند جارێک بینیومه و چه‌ند شتێکی لێوه فێربووم، وتی: مه‌سعوود محه‌ممه‌د موفه‌ککیر بوو.
له‌و دانیشتنه‌دا پیاوێکم بینی مردن لێی ده‌ترسا، ئه‌و دێڕه شیعره‌ی ئیقبالم وه‌بیرهاته‌وه که ده‌ڵێت:
نیشانه‌ی پیاوی بڕوادارت پێ بڵێم، وه‌ختێ مردنی ده‌گات، به خه‌نده‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌چێت.

