ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(زوبه‌یری کوڕی عه‌وام) حه‌واری پێغه‌مبه‌ری خودا:(بەشی ٢)

(زوبه‌یری کوڕی عه‌وام) حه‌واری پێغه‌مبه‌ری خودا:(بەشی ٢)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / ئەمجا زوبەیر كۆچ دەكات بۆ حەبەشە، هەردوو كۆچ-یەكەم و دووەمیش-، پاشان دەگەڕێتەوە تا لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بەشداری

هەموو شەڕەكان دەكات و، هیچ غەزا و جەنگێكی لەدەست دەرناچێت.چەند زۆر بوو ژمارەی ئەو برینانەی كە بە جەستەی زوبەیرەوە بوون و پاش ساڕێژبوونیشیان وەك میدالیایەك كە پاڵەوانێتی و سەروەرییەكانی زوبەیر بگێڕێتەوە شوێنیان بە لاشەیەوە مابوو.دەبا گوێ‌ رادێرین بۆ یەكێك لە هاوەڵانی ئەو میدالیا زۆرانەی كە بەسەر جەستەیەوە بوو بەدی كردوە، بۆمان باس دەكات و دەڵێت:

{هاوڕێیەتی زوبەیری كوڕی عەوامم كرد لە هەندێك گەشتیدا و جەستەیم بەدی كرد، بینیم هەلاهەلا بوو بە شمشێر و، سەر سنگیشی بەهۆی شوێنی لێدانی شمشێر و رمەوە وەك بێژنگی لێهاتبوو.
پێم وت: سوێند بەخوا ئەوەی بە جەستەی تۆوە بینیم هەرگیز بەهی كەسی دیكەوە نەمبینیوە..
پێی وتم: سوێند بەخوا هەموو برینەكانم لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بووەو لەپێناوی خوادا بریندار بووم}..
لە جەنگی ئوحودیشدا پاش ئەوەی سوپای قوڕەیش پشتیان هەڵكرد و بەرەو مەككە گەڕانەوە، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەو و ئەبوبەكری دانا بۆ چاودێریكردنی لەشكری قوڕەیش و شوێنكەوتنیان هەتا بۆیان دەردەكەوێت كە موسڵمانان هێزیان ماوەو بیر لە هاتنەوە بۆمەدینە و درێژەدان بە شەڕ نەكەنەوە.
ئەمجا ئەبوبەكر و زوبەیر سەركردایەتی حەفتا موسڵمانیان كرد و، لەگەڵ ئەوەی كە ئەوان كەوتبوونە شوێن سوپایەكی سەركەوتوو، بەڵام ئەو لێزانیەتییە جەنگیەی كە ئەبوبەكر و زوبەیر بەكاریان هێنا وای لە قوڕەیشیەكان كرد وا گومان بەرن بە هەڵەداچوون لە مەزەندەكردنی زەرەرو زیانی موسڵمانەكاندا و، وایان لێكردن كە ئەو دەستە بەهێزە كە ئەبوبەكر و زوبەیر بەهێزیەكەیان خستە روو، بەرەتای سوپای پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) وا دیارە دەیەوێت شاڵاوی بەدواداكەوتنیان  بەشێوەیەكی ترسناك دەست پێ‌بكات، هەر بۆیە قوڕەیش كەوتنە خۆیان و، بە پەلە رووەو مەككە كەوتنە رێ‌..!!
لە رۆژی (یەرموك)یشدا زوبەیر بە تەنها بۆ خۆی سوپایەك بوو.. كاتێك بینی زۆربەی ئەو موسڵمانانەی كە ئەم سەركردایەتی دەكردن لە بەردەم لێشاوی كێوی رۆمەكاندا خەریكە شكست دێنن، بەدەنگی بەرز وتی: (الله اكبر) و.. بە تەنها ئەو كێوە سەختەی بڕی و، بە شمشێرەكەی لێی دەدان و.. دواتر بە نێوەندی ئەو ریزە پڕ مەترسیدارانەدا گەڕایەوەو، شمشێرەكەیشی بێ‌ سڵاكردنەوە بەدەستی راستی گرتبوو..!
زوبەیر گەلێك تامەزرۆی شەهیدی بو و، زۆر ئارەزوومەندی مردن بوو لەپێناوی خوادا..
لەو بارەیەوە دەیوت:
{تەڵحەی كوڕی عبیدالله ناوی پێغەمبەرانی لە كوڕەكانی دەنا و، دەیزانی كە لەپاش موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەری دیكە نیە..
منیش ناوی شەهیدانم لە كوڕەكانم دەنا بەو ئومێدەی كە شەهید ببن}..!
بەم جۆرە كوڕەكەی ناونا (عبدالله ی كوڕی زوبەیر) بەناوی هاوەڵی شەهید (عبدالله ی كوڕی جەحش)، كوڕێكی دیكەشی ناونابوو (مونزیر) بەناوی هاوەڵی شەهید (مونزیری كوڕی عەمر)ەوە. یەكێكیدیكەشیانی ناونابوو (عوروە) بەناوی هاوەڵی شەهید (عوروەی كوڕی عەمر)ەوە.. كوڕێكی تریشیانی ناوی (حەمزە) بوو، بەناوی شەهیدی پایەبەرز (حەمزەی كوڕی عبدالمطلب)ەوە.. یەكێكیشی ناونابوو (جەعفەر) بە ناوی شەهیدی مەزن (جەعفەری كوڕی ابوطالب)ەوە.. ناوی یەكێكی دیكەشیانی نابوو (موصعەب) بەناوی هاوەڵی شەهید (موصعەبی كوڕی عومەیر)ەوە.. ناوی یەكێكی دیكەشیانی نابوو (خالد) بەناوی هاوەڵی شەهید (خالیدی كوڕی سەعید)ەوە..
بەم جۆرە ناوی شەهیدانی هەڵدەبژارد بۆ ناونانی كوڕەكانی، بەو ئومێدەی كە ئەو رۆژە ئاكامیان دێت شەهید ببن..!!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز