ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پرســیاریان دەربارەی ڕەنگــی مانگاكە..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

پرســیاریان دەربارەی ڕەنگــی مانگاكە..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی /نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///ئەوان دوای پرسیاریان لەسەر تەمەنی مانگا كەش داواكاریی موسایان بەجێ‌ نەهێناو، خێرا مانگاكەیان سەر نەبڕی، بەڵكو سەر كێشی‌و عینادییان هانی دان بۆ پرسیارێكی تازە.

كاتێك موسا تەمەنی مانگاكەی بەفەرمایشتی خودا پێ گوتن‌و، هیچ تەم‌و مژێك لەوە دانەما، دووبارە وایان بۆ دەرخست كە هێشتا تەم‌و مژ لەسەر لایەكی دییە، لەسەر ڕەنگییەتی، ئەی داخۆ رەنگی چۆنابێت، ئەمان نازانن ڕەنگی چۆنە، گەر بیزانن سەری دەبڕن: بۆ ڕوونكردنەوە، كە زەردێكی تۆخەو هێندە زەردێكی ساف‌و بێ گەردە، كە هیچ تێكەڵی‌و لەیەك چوونێكی لەگەڵا رەنگێكیدی دا نییە، تەنانەت تاڵێك لە تووكەكەشیی نییە كە زەردێكی تۆخ نەبێت.
بێگومان خودا بەم رەنگ‌و تەمەن دیاریكردنە كارەكەی لەسەریان توندو گران كردۆتەوەو خستوونییە تەنگانەیەكی سەختەوە، ئەمەش وەك سزایەك بۆیان، چونكە مانگای رەنگ زەرد كەمەو، مانگایەك، كە رەنگێكی زەردی تۆخی هەبێت دەگمەنەو بەزەحمەت پەیدا دەكرێت، جگە لەوەی، كە خەڵكی تەماشاكاری دڵخۆش بكات (تسر الناڤرین) ئەگەر سەرنجی ورد لەم رستەیە بدەین چەند خاڵێكی گرنگی تیادا بەدیی دەكەین:-
1- بێگومان مانگای رەنگ زەردی تۆخ لەلای خاوەنی زۆر خۆشەویستە چونكە تەماشاكاران دڵخۆش دەكات‌و خەڵك حەز دەكەن هەرسەیری بكەن، بۆیە بەنرخێكی هێجگار زۆر نەبێت نایفرۆشن.. دیارە ئەمەش تەنگی بەهۆزەكەی (موسا) هەڵچنیوە.
2- بێگومان ڕەنگی زەردی تۆخ ڕەنگێكی جوانەو هەموو دەروونێك حەزی لێ دەكات‌و تەماشاكاران دڵشادوخۆ شحاڵا دەكات.
3- بێگومان مرۆڤی خاوەن فیگرەت ڕاست‌و وسروشتی ساغ واخوڵقێنراوەكە رەنگە جوانەكانی خۆش بوێت، خۆ شویستنی جوانییش بەرهەڵستیی ئایین ناكات‌و سەرپێچی لەپابەندبوونن ناكات، بەڵكو ئەحكامی ئایین هاندەری ئەم سیفەتەیەو ئاماژەشی بۆ دەكات، بەڵام چەند مەرج ورێكخەرێكی بۆ داناوە تاكو نەگاتە رادەی حەزی بەرەڵڵایی‌و ئارەزووی ئاژەڵیانە.
4- باشتروایە بۆ موسڵمان كاتێك شتێك هەڵدەبژێرێت یان كەرەسەیەك دەكڕێت كە بەجوانی دەسنیشانی بكات تاكو تەماشاكارانی دڵخۆش كات سائیتر كەرەسە جوانەكە ئاژەڵێك، یان میوەیەك یان خۆراكێك یان جل‌و بەرگێك، یان راخەرو شتومەكی ناوماڵا بێـت، چونكە "هەستی هونەریی" بناغەی هەڵبژاردن‌و دەست نیشان كردنە.
5- بێگومان ئەم ڕاستی یە بانگەوازێكیشە بۆ جوان كردنی ژیانی موسوڵمان‌و شادی پێ دانی بەوەی بۆی دەڕوانێت، لەبەر ئەمە ژیانیشی بەجوانی دەباتەسەرو فەرمان‌و كاروباریشی بەجوانی‌و بەشادمانیی دەروونی‌و، بەزەوقێكی هونەری‌و، هەستێكی جوانكاریانەوە جێبەجێ‌ دەكات.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز