سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دانوستانى حه‌زره‌ت (د.خ) له‌گه‌ڵ کافره‌کاندا …
ئه‌ندازیار عوسمان....قورئانى پیرۆز پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) فێرده‌کات که چۆن گفتوگۆ بکات له‌گه‌ڵ کافره‌کاندا و چۆن راستیه‌کانیان پێ بسه‌لمێنێ هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت : [ قل الحمد لله وسلام على عباده الذين اصطفى : الله خير أما يشركون ] النمل /٥٩ .
واته : له‌سه‌ره‌تاوه بڵێ : سوپاس بۆ خوا وه‌سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ى که هه‌ڵبژێردراون واته پێغه‌مبه‌ران ئنجا یه‌ک یه‌ک ته‌وه‌رى باسه‌کانى بۆ دیارى ده‌کات … ئایا خواى به‌دیهێنه‌رى باڵاده‌ست چاکتره یان ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى که هیچیان ده‌سه‌ڵات نییه؟!
[امن خلق السموات و الارض و انزل لكم من السما‌ء ما‌ء فانبتنا به حدائق ذات بهجة ما كان لكم أن تنبتوا شجرها اءله مع الله بل هم قوم يعدلون ] النمل : ٦٠.
که‌سێ ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دى هێنابێ و له‌ئاسمانه‌وه بارانى باراندبێ ، به‌و بارانه‌ش باخچه‌ى رازاوه‌ى جوانى رواندبێ ، که خۆتان نه‌تانده‌توانى بیڕوێنن ، ئایا خوایه‌ک هه‌یه له‌گه‌ڵىدا ، نه‌خێر ئێوه گه‌لێکن له‌رێ لاتانداوه و دێن شتانێک ده‌که‌ن به‌هاوشانى خوا که هیچ نین .
[ امن جعل الارض قراراً وجعل خلالها انهاراً وجعل لها رواسي وجعل بين البحرين حاجزاً ، اءله مع الله بل أكثرهم لايعلمون ] النمل : ٦١ .
ئایا ئه‌وه‌ى زه‌وى بۆ رام کردون که‌له‌سه‌رى بژین و رووبار‌ى تیا داناوه و شاخه‌کانى تیا جێگیر کردوه بۆ له‌نگه‌ر گرتن و هاوسه‌نگى زه‌وى ، وه له‌نێوان ده‌ریاى سوێر و شیرین دا به‌ربه‌ستى داناوه که تێکه‌ڵ نه‌بن ، خوایه‌ک ئه‌مه ده‌سه‌ڵات و تواناى بێت که‌س هه‌یه هاوه‌ڵ و هاوبه‌شى بێت … نه‌خێر زۆریان هه‌ق و ڕاستى نازانن .
[ امن يجيب المضطر اذا دعاه و يكشف السو‌ء و يجعلكم خلفاء الارض ـ اءله مع الله قليلاً ما تذكرون ] النمل : ٦٢
خوایه‌ک بێ به‌هاناى لێ قه‌وماوێکه‌وه کاتێ بانگى ده‌کات و ناڕه‌حه‌تیه‌که‌ى له‌سه‌ر لابدات و ، بتانکاته جێ نشین له‌سه‌ر زه‌وىدا … که‌س هه‌یه ببێته هاوه‌ڵى … بۆ ئه‌مه‌نده که‌م بیر ده‌که‌نه‌وه و هیچ حاڵى نابن …
[ امن يهديكم في ظلمات البر و البحر ومن يرسل الرياح بشراً بين يدي رحمته اءله مع الله تعالى الله عما يشركون ] النمل : ٦٣ .
ئه‌و خوایه‌ى که رێنمایى تان ده‌کات له‌ناو تاریکاییه‌کانى وشکانى و ده‌ریادا و ، باتان بۆ ده‌نێرێ که مژده ده‌دات به‌داکرنى باران ، ئایا هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌شێکى هه‌یه ؟ پاک و به‌رزه خودا له‌وه‌ى ده‌یکه‌ن به‌هاوبه‌شى .
[ امن يبدؤا الخلق ثم يعيده ومن يرزقكم من السما‌ء و الارض ، اءله مع الله قل هاتوا برهانكم ان كنتم صادقين ] النمل : ٦٤ .
که‌سێک که زینده‌وه‌ران به‌دى بهێنێ و پاش مردنیشیان دووباره زیندویان بکاته‌وه ، وه رۆزیتان بداتێ له‌ئاسمان و زه‌ویىیه‌وه ، ئایا ده‌بێت هاوبه‌شى هه‌بێت ؟ بڵێ : ئه‌گه‌ر هاوبه‌شى بۆ بریار ده‌ده‌ن فه‌رموون به‌ڵگه بهێنن ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن .
[ قل لا يعلم من في السموات و الارض الغيب الا الله وما يشعرون ايان يبعثون ] النمل: ٦٥ .
پێیان بڵێ که‌س نیه له‌ئاسمانه‌کان و زه‌وىدا غه‌یب زان بێت مه‌گه‌ر خوا ، وه نازانن که‌ى زیندوو ده‌کرێنه‌وه .
قورئانى پیرۆز زۆر گرنگى به‌وه‌داوه و جه‌ختى کردۆته سه‌ر، که‌که‌س نیه غه‌یب زان بێت … ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که مرۆڤ له‌ده‌رونىدا حه‌ز به زانینى غه‌یب و شته شاراوه‌کان ده‌کات و له‌هه‌موو سه‌ر ده‌مێکیشدا که‌سانێک هه‌ن که‌لافى زانیى غه‌یب لێده‌ده‌ن … ئێستاش له‌جیهاندا ئه‌مه زۆر باوه … بۆیه پێغه‌مبه‌رى خواش له‌فه‌رمووده‌کانىدا یاساغى کردووه موسوڵمانان بچنه لاى فاڵ گره‌وه و جادوو گه‌ره‌کان و بڕوایان پێ بکه‌ن [ من أتى كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما انزل على محمد ] ئه‌بو داود گێراویه‌تیه‌وه.
واته : هه‌ر که‌سێ بچێته لاى کاهنێک و بروا به‌قسه‌کانى بکات له‌باره‌ى غه‌یبه‌وه ئه‌وه کوفرى کردوه به‌و قورئانه‌ى که بۆ ( محمد) نێردراوه .

