ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

داهێنه‌ران .. (٣)

داهێنه‌ران .. (٣)
داهێنەران لەسەردەمی كۆن و نوێدا خزمەتی زۆری مرۆڤایەتییان كردووە، بۆ نموونە: 
یەكەم :بوخاری
هەر لە منداڵییەوە توانا و لێهاتووییەكی زۆری تیا بوو، تەمەنی لە دە ساڵ كەمتر بوو كە لە كۆڕی زانایاندا دادەنیشت لەبوخارا و تەنانەت لە یانزە ساڵیدا هەندێ‌ شتی
بۆ مامۆستاكانیشی ڕاست دەكردەوە.
لە حەڤدە ساڵیدا هاتە بەسرە بۆ فێربوون و حەدیس وەرگرتن، شوێنی دەكەوتن و لە دەوری كۆدەبوونەوە تا ئەوان حەدیس لەم وەرگرن.
كە هاتە بەغدا تاقییان كردەوە بەوەی كە سەد فەرموودەی ڕاستیان هێنا و سەنەدەكانیان تێكەڵ كردن، پاشان دە كەسی زیرەكیان هێنا و هەر كەسە و دە فەرموودەیان دایە كە بە بوخاری بڵێت، هەر كەسە فەرموودەكانی خۆی بە بوخاری وت: كە هەڵە لە سەنەدەكەیاندا هەبوو، بوخاریش دەیوت شتی وام نەبیستووە، تا هەر سەد فەرموودەكە تەواو بوو، ئنجا كەوتە ڕاست كردنەوە بۆیان و دەیوت: فڵان كە ئەم دە فەرموودەیەی بەم شێوەیە وت هەڵەیە و ئەمەش ڕاستەكەیەتی، واتە: لە یەك كاتدا هەر سەد فەرموودە هەڵەكەی لەبەركرد و توانی ڕاستیشیان بكاتەوە كە ئەمەش هەمووانی سەرسام كرد.
بوخاری كە صەحیحەكەی ڕاستترین پەڕاوە لەدوای قورئانی پیرۆز، زۆر وردەكاری دەكرد و تەحقیقی دەكرد لە وەرگرتنی فەرموودەدا، تا تەواو دڵنیا نەبووایە كە ڕاستە تۆماری نەدەكرد، ئنجا زۆر پارێزكار بوو، تەنانەت لە زانستی (جرح وتعدیل)دا كە باس لەوانە دەكات كە فەرموودەیان ڕیوایەت كردووە، زۆر بە حەزەرەوە باسی دەكردن و حوكمی لەسەر ئەدان ئەترسا ببێتە غەیبەت، هەرچەند ئەوانە غەیبەتیان جائیزە. بوخاری كەمجار وتویەتی كەسێك درۆزنە، كەمجار وتویەتی فەرموودەی هەڵبەستووە، بە قوتابیەكانی دەوت: ئەگەر وتم (فی حدیثه نظر) ئەوە وەری مەگرن.
بوخاری لە شەست و دوو ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە، ئەحمەد كوڕی حەفص دەڵێت: لە سەرەمەرگدا لای بوخاری بووم وتی: سوپاس بۆ خوا وا نازانم لە ماڵ و سامانمدا نەك حەرام بەڵكو پارەی گوماناویشی تیا بووبێت، كە ئەمەی وت خۆمم لەبەرچاو كەوت.
ئیمام ئەحمەد كە مامۆستای بوخاری بوو دەڵێت: لە خوراسانەوە كەسی وامان بۆ نەهاتووە.
ئیبن خوزەیمەی فەرموودەناس دەڵێت: كەسم نەدیوە لەسەر زەوی بەهێندەی بوخاری زانا و زیرەك بێت.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز