سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حه‌وانه‌وه‌ى یه‌کجارى و هه‌تا هه‌تایى ته‌نها له به‌هه‌شتدایه
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له(ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌نبه‌ليان) پرسى ئایا که‌ى ده‌حه‌وێینه‌وه؟ ئه‌ویش وتى: کاتێ پێمان ده‌خه‌ینه ناو به‌هه‌شت ده‌حه‌وێینه‌وه, ژیانى ئه‌م دونیایه‌مان هه‌موو بریتییه له سه‌رقاڵى و غه‌م و خه‌فه‌تخواردن,به‌لآو کاره‌ساته‌کان وخۆشه‌ویست له خۆشه‌ویست جیابونه‌وه‌یه قوتابیه‌کى نێجیرى ده‌ڵێ: دایکم هه‌موو به‌یانیه‌ک به خه‌به‌ر و هۆشیارى ده‌کردمه‌وه, بۆ نوێژ, منیش ده‌موت: دایه لێم گه‌ڕێ با بحه‌وێمه‌وه, دایکیشم پێى ده‌وتم کوڕم بۆیه هۆشیارت ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بحه‌وێیته‌وه.
زانا(مه‌سروق) له‌سه‌ر سوجده و کڕنوش ده‌خه‌وت و خه‌وى لێ ده‌که‌وت وتیان: تۆزێک ره‌حم به خۆت بکه و بحه‌وێوه, ئه‌ویش وتى: من بۆ حه‌وانه‌وه‌ى وا ده‌که‌م, بێبڕوایان به‌س حه‌وانه‌ى ئه‌م دونیایه‌یان ده‌وێت, چۆن قورئان باسى ئه‌وانى بۆ تۆمارکردووین:( وَقَالُوا رَ‌بَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبْلَ يَوْمِ الْحِسَابِ)ص/١٦ راڤیانى قورئان ده‌فه‌رمون: ئه‌وان داواى ئه‌وه ده‌که‌ن له‌م دونیایه خاوه‌ن خێر و خۆشى بن, ئه‌و خۆشیانه‌ى که‌له به‌هه‌شت هه‌یه ئه‌وان له دونیا ده‌یانه‌وێ و هیچیان ناوێ بۆیان هه‌ڵگیرێ, بۆ دوا ڕۆژ.
یان ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ هَـٰؤُلَاءِ يُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ)الانسان/٢٧ واته: ئه‌وان ئه‌مڕۆیان ده‌وێ نه‌ک دواڕۆژ بۆیه ئه‌مڕۆ و دوارۆژیشیان هه‌ر دۆڕاوییه.
به‌ڵێ, ئه‌م دونیایه وا دروست کراوه که کۆتاییه‌که‌ى تیاچوون و نه‌مان بێت, هه‌رده‌م ئازار ده‌نۆشین, به هه‌موو شێوه‌یه‌ک تاقى ده‌کرێنه‌وه, نه له‌سه‌ر ناز و به‌هره‌کان ده‌مێنینه‌وه نه ناخۆشییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌رمان, یان هه‌ژارین یان ده‌وڵه‌مه‌ندین یان له‌شه‌ساغین یان نه‌خۆش و بیمارین. به‌لآم له‌کۆتایدا ئه‌مه ده‌رئه‌نجامه(ثُمَّ رُ‌دُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۚ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَ‌عُ الْحَاسِبِينَ) الا‌نعام/٦٢ واته: له‌پاشان ده‌یان گه‌ڕێنیته‌وه بۆ لاى خوداى خۆیان, ته‌نها حوکم به‌ده‌ست خوداوه‌یه له هه‌موو که‌س زیاتر ووردتر و حسابکاره.

