سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی: باوه‌ڕبوون به قه‌زاوقه‌ده‌ر خه‌م ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
سه‌باح مه‌جید ......کتێبخانه‌ى محوى....له ئایینی ئیسلامدا باوه‌ڕبوون به قه‌زاوقه‌ده‌ر یه‌کێکه له ئه‌رکانه‌کانی ئیمان، چونکه ئه‌ڕکانه‌کانی ئیمان بریتیین له باوه‌ڕبوون به خودا به فریشته‌کانی خودا و به‌و کتێبانه‌ی که خودا بۆ پێغه‌مبه‌رانی ناردووه و به رۆژی دوایی و به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر به چاکه و خراپه‌یه‌وه. ئه‌وه‌ته کاتێک له‌باره‌ی باوه‌ڕه‌وه پرسیار له خۆشه‌ویست (دخ) کرا، به‌مشێوه‌یه وه‌لآمی داوه‌ته‌وه: (أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر، وتؤمن بالقدر خيره وشره)(رواه البخارى والمسلم). واته: ئیمان ئه‌وه‌یه باوه‌ڕت به خودا و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی و رۆژی دوایی هه‌بێت، هه‌روه‌ها باوه‌ڕیشت به قه‌زاوقه‌ده‌ر هه‌بێت به چاکه و خراپه‌یه‌وه. قه‌زاوقه‌ده‌ریش به خێر و شه‌ڕییه‌وه سوودێکی زۆر به مرۆڤه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌لآم ئه‌مه کاتێک که به قه‌زاوقه‌ده‌ری خودایی رازی بین، ئه‌گه‌رنا هیچمان به هیچ نه‌کردووه. به‌م دواییه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که باوه‌ڕبوون به قه‌زاوقه‌ده‌ر خه‌مه‌کانی مرۆڤ ناهێلێت و ده‌یانڕه‌وێنێته‌وه. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئه‌ڵمانییه له‌سه‌ر ٤٠٠ که‌س ئه‌نجامدرابوو که هاوسه‌ری ژیانیان له‌ده‌ستدابوو.. ئه‌م ٤٠٠ که‌سه خرانه ژێر چاودێرییه‌وه و بۆماوه‌یه‌کی زۆر چاودێریی کران. دواتر ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بووه که هۆی له ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌کانیان قه‌ده‌ری خودا بووه، زۆر که‌م خه‌مبارییان پێوه‌دیاربووه، به‌لآم به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ری خودا نه‌بووه ئه‌وه زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگ بوونه.
خودای گه‌وره‌ش له قورئان یپیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ )[القمر : 49].( ) واته: به‌ڕاستی ئێمه هه‌موو شتێکمان به ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاریکراو به قه‌ده‌ر به‌دیهێناوه.

