سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(زوبهیری کوڕی عهوام) حهواری پێغهمبهری خودا:(بەشی ٤)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / پشكی ئەو لە خۆشویستنی ورێزلێنانی لای پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) زۆر مەزن بوو..پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) شانازی پێوە دەكرد و دەیفەرموو:
{هەموو پێغەمبەرێك حەوارییەكی هەبووە، زوبەیری كوڕی عەوامیش حەواری منە}..
چونكە ئەو تەنها ئامۆزای نەبوو و بەس، یان تەنها مێردی ئەسمائی كچی ئەبوبەكری خاوەن دوو پشتێن نەبوو و بەس، بەڵكو لە هەمان كاتدا ئەمەكدارێكی بەهێز و ئازا و، مەرد و بەخشندە و لەخۆبوردوو بوو، گیان و ماڵی خۆی بەخشیبێت بەخودای پەروەردگاری جیهانیان.
بەراستیش (حسانی كوڕی سابیت) چاكی پێكاوە كە لەبارەیەوە دەڵێت:
أقــام علـى عهــد النبــي وهديــه حواريّــه والقــول بالفعـل يعـدل
أقــام علـى منـهاجــه وطــريقـــه يوالـي ولـي الحـق، الحـقّ أعـدل
هو الفارس المشـهور والبطل الذي يصـول، اذا ما كان يـوم محجّـل
لــه مـن رســول الله قـربـى قريبـة ومن نصرة الاسـلام مجـد مُؤَثـَّل
فكـم كـربــــه ذبّ الزبيــر بســيفه عن المصطفى، والله يعطي ويجزل
واتە: لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) لەسەر رێنوێنی ئەو دەگوزەرا و حەواری ئەوبوو، قسەیش بەكردەوە دەسەلمێنرێ.. لە سەر رێباز و رێچكەی ئەو روی لە رەوگەی راست بوو، حەقیش دادپەروەرانەترە.. ئەو شۆڕەسوارێكی ناودار و ئەو پاڵەوانەیە كە لە رۆژی تەنگانە و سەختدا دەهات و دەچوو.. خزمێكی نزیكی پێغەمبەری خودایەو (صلی الله علیه وسلم)، لە سەرخستنی ئیسلامیشدا سەربەرزییەكی زۆری هەیە.. چەندی تەنگانە بە شمشێرەكەی لادا لە رێی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) و، هەر خودایش دەبەخشێت و پاداشت دەداتەوە.
* * *
بەراستی پایەبەرز و ئاكار مەزن بوو.. ئازایەتی و بەخشندەییەكەیشی وەك ئەسپی برەو وابوو..!!
بازرگانێتیەكی سەركەوتووشی بەڕێوە دەبرد و، سامانێكی زۆریشی هەبوو، بەڵام هەمووی بۆ ئیسلام بەخشی تا بە قەرزاری گیانی سپارد..!!

