سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
داهێنهران .. (كۆتایی)
دووەم:میكۆ مۆتۆ
ئەگەر سەیری وڵاتانی دنیا بكەین دەبینین ئەوانەی داهێنەرن توانیویانە جێ پەنجەی خۆیان لەسەر ژیان بەجێبهێڵن ، بۆ نموونە :
میكۆ مۆتۆ بە ڕۆژ پاڵی بە عەرەبانەیەكی بچوكەوە دەنا و
یارمەتی باوكی دەدا لە فرۆشتنی برنجی كوڵاودا، لە هەژدە ساڵیشدا سەدەفی دەفرۆشت و ئەگەڕا بەدوای سەدەفی نایاب و دەگمەندا، ڕۆژێك لە ڕاوچییەكی پرسی بۆچی ئەو سەدەفانەی كە گەوهەر دروست دەكەن كەمن، ئەویش پێی وت: كە گەوهەر ماددەیەكی جەلاتینیەوقەوقەعە ئەو گفیلیاتانەی پێ دادەپۆشی كە دەچنە ناویەوە، وەك هۆكارێكی خۆپاراستن.
جاری وا هەیە دەنكە لمێك، یان پولەكەی ماسییەك یان حەشەرەیەكی بچووك دەچێتە ناویەوە و بەتێپەڕبوونی كات ڕەق دەبێت و ئیتر ئازاری سەدەفەكە نادات. لەو ڕۆژەوە بیری بەرهەمهێنانی مرواری لای میكۆ مۆتۆ گەڵاڵە بوو.
هەرچەندە فیكرەكە ئاسانە بەڵام كەس تاقی نەكردبۆوە، ناوبراو كەوتە تاقیكردنەوە، لە چاندنی تەنی نامۆ لەناو (سەدەف)دا بەڵكو فیكرەكە سەربگرێ و ببێ بە (مرواری).
بەدرێژایی پانزە ساڵ هیچ یەكێ لە هەوڵەكانی نەهاتەبەر، بەهۆی ئەوەوە زۆر هەژار كەوت و خەڵكی بەشێتیان دائەنا، كە خەریك بوو بێ هیوا بێ بڕیاری دا بگەڕێتەوە سەر برنجی كوڵاو فرۆشتن، بەڵام ژنەكەی قایل نەبوو بگەڕێتەوە و پێی وت: من پاڵ بە عەرەبانەكەوە دەنێم و خەریكی ئەوە دەبم، تۆش خەریكی تاقیكردنەوەكانی خۆت ببە سا بەڵكو بگەینە ئامانج.
ناوبراو سەرەنجام بۆی دەركەوت كە جۆری ئەو ماددانەی كە دەچنە ناو لەشی (سەدەفە)وە، هەروەها پلەی گەرمی ئاوەكە ڕۆڵیكی گەورەی هەیە لەسەر هاندانی (سەدەفەكە) بۆ دروستكردنی مرواری.
لە (٢٨)ی سێپتەمبەری ١٨٥٩ ناوبراو لەگەڵ ژنەكیدا لە گەشتێكدا بوون كە ئەو سەدەفانەی پیشان ئەدا كە لەسەر ڕووی ئاوەكە بوو، ژنەكەی وەستا داوای لێكرد بەختی خۆی تاقی بكاتەوە و یەكێ لە (سەدەفەكان) تاقی بكاتەوە كە زیاتر لە پانزە ساڵ بوو لە ئاودا بوو، لەبەر خاتری ژنەكەی چوو دانەیەكی هێناو كردیەوە، كە دایە دەست ژنەكەی و كردیەوە، مرواری یەكی تیابوو.
ئەوەی كە ناوبراو بە ئەزموونی پانزە ساڵ فێری بوو زۆری تا ئێستا هەر نهێنییە و بڵاو نەكراوەتەوە.
وەك ڕێزێك ناونرا (پاشای مرواری) و بوو بە یەكێ لە دەوڵەمەندەكانی جیهان.
(٢٨)ی مانگی دیسەمبەر وەك خاڵێكی وەرچەرخان بوو بۆ پێشەسازی مرواری لە یابان و ئێستاش بووە بە ڕۆژی پشوودانی كۆمپانیاكانی (مرواری) لەو وڵاتە.
ئەم كارەی میكۆ مۆتۆ بووە هۆی بەرزكردنەوە و پێشخستنی پیشەسازی یابان و چوونە ڕیزی وڵاتە پێشكەوتووەكان.

