ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پرسیاری سێ یه‌م كه‌له‌حه‌زره‌تی موسی ده‌كه‌ن ...چیرۆكه‌قوۆئانیه‌كان

پرسیاری سێ یه‌م كه‌له‌حه‌زره‌تی موسی ده‌كه‌ن ...چیرۆكه‌قوۆئانیه‌كان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی/نووسینگه‌ی ته‌فسیر///پرسیاری سێیەم لە (موسا) دەكەن وای بۆ دەرخەن، كە ئێستا تەم‌ومژ لەسەر چۆنیەتی كار پێ‌كردنی مانگاكەیە، كە ئاخۆ لای خاوەنەكەی چ ئیشێكی بۆ دەكات..  تەنها لێرەشدا هەستیان بەنكووڵی‌و

دواكەوتن‌و تەمەڵیی خۆیان‌و گەڕان بەدوای ئەوەی خێری تیادانییە، كردووە، بۆیە پاساویان بۆ (موسا) لەسەر پرسیاركردنیان وخۆ دواخستنیان لە ڕاپەڕاندنی فەرمانەكەدا بەوە هێناوەتەوە كە گوتوویانە: ﮋ... ﭙ  ﭚ   ﭛ  ﭜ  ﭝ   ﭞﭟ  ﭠ  ﭡ  ﭢ  البقرە ﮊ.. بەمانای ئێمە نازانین چ مانگایەكە چونكە، بەهۆی لەیەك چوونی مانگاكان‌و تێكەڵا بوونی كاروبار لەسەرمان، نازانین كامەیان خوازراوە لەنێو مانگایاندا؟! لای ئەوان مانگاكان لەیەك چوون، بەڵێ وایە، بەڵام كێ‌ سەبەبكاری ئەوەیە؟ هەرخۆیانن، دەنا گەر هیچ پرسیارێكیان لە (موسا) نەكردایەو هەر لەسەرەتادا كارەكەیان بۆ جێبەجێ‌ بكردایەو هەر مانگایەكیان لەنێو مانگاكانی تردا بگرتایەو سەربڕیایە، ئەوا سەریان لێ تێك نەدەچوو‌و مانگاكان لەبەرچاویان لەیەكتر نەدەچوون‌و، ئەركی خۆیشیان بەئەنجام دەگەیاندو داواكاریەكەشیان ڕادەپەراند بەڕاستی شوبهەكاری‌و گومان بردن‌و دڵەڕاوكێ‌، ئەو باجانەن، كە پێویستە گشت كەسێك لەوانەی شەرعی ئاسانی خودا پشتگوێ‌ دەخەن‌و پەنادەبەنە بەر خەستكردنەوەو ئاڵۆزكاری‌و، دەگەڕێت بەدوای شتی بێ سوودو خێردا..

ئایا چەند كەس دەبینین لە نموونەی خەڵكانێك، كە فەرمانی ئاسان‌و خێردارو رۆشنی نێو شەرعی خودایان ڕەت كردۆتەوەو، لەئاكامدا تووشی ئاڵۆزكاری‌و تەنگەبەری‌و بارگرانی‌و شەرمەزاری‌و سەرلێتێك چوون‌و تێكەڵكاری‌و شوبهەكردن بوون.
(موسا)- سڵاوی لێ بێت- وەڵامی ئەو پرسیارەشیانی بەوە داوەتەوە، كە چۆنیەتی كاركردنی مانگاكەی لەلای خاوەنەكانی بۆ باسكردوون‌و گوتوویەتی: ئەم مانگایە بۆكاركردن ڕانە هێنراوەو، زەویش ناكێڵێت‌و، ئاویشی بۆ كشتوكاڵا پێناكێشرێت‌و بۆ ئاودێری بەكارناهێنرێت، بەڵام زۆر خۆشەویست‌و بەنازە لەلای خاوەنەكانی‌و، هەروەها ساغە [ﭯ] واتە لەش ساغ‌و تەندروستە وهیچ كەم‌وكووڕی‌و عەیب‌و دەردێكیشی نیە، شائیدی لە لاشەی، یان لەگۆشتەكەی، یان لە ڕەنگ‌و دیمەنی، یان لە تەمەنی‌و ژیانی، یاخود لە كاركردن‌و فەرمانیدا. لە هیچ ڕوویەك لەم ڕوانەوە خەوش‌و نەنگی‌و كەم‌وكووڕیی نییە هەروەها بێ نیشانەو خاڵا‌و پەڵەیە واتە: هیچ نیشانەیەكی ناسینەوەو جیاكردنەوەی نییەو تاكە تاڵێكی تووكەكەی رەنگی جیاواز نییەو هەموو لەشی لەدەرەوە زەردێكی تۆخە ئەمەیە ئەو مانگایەی، كە لێیان داواكراوە، جا لە كوێ‌ دەیدۆزنەوە؟ كەی دیدۆزنەوە؟ نرخی چەند دەبێت؟!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز