سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(زوبه‌یری کوڕی عه‌وام) حه‌واری پێغه‌مبه‌ری خودا:(كۆتايى)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / پشت به‌ستنیشى به‌خواى گه‌وره پێگه‌ى به‌خشنده‌ییه‌که‌ى و، پێگه‌ى ئازایه‌تى و گیان به‌ختکردنه‌که‌ى بوو.ته‌نانه‌ت گیانیشى
به‌خشى و، (عبدالله)ى کوڕیشى راده‌سپارد که قه‌رزه‌کانى بداته‌وه‌و ده‌یوت:
گه‌ر قه‌رزه‌کانت بۆ نه‌درایه‌وه، ئه‌وا پشت به گه‌وره‌که‌م ببه‌سته
عبدالله لێى پرسى: مه‌به‌ستت له گه‌وره‌که‌ت کێ یه..؟
له وه‌لآمدا وتى: خودا، که چاکترین گه‌وره‌و باشترین پشتیوانه..
عبدالله دواتر ده‌ڵێت:
سوێند به‌خوا، گیرۆده‌ى هه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌ک ببومایه له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌که‌یدا، ده‌موت: ئه‌ى گه‌وره‌ى زوبه‌یر قه‌رزه‌کانى بده‌ره‌وه، بۆى ده‌بژارد و ده‌سته‌به‌رى ده‌کرد..
له رۆژى (جه‌مه‌ل) یشدا به‌و شێوه‌ى که باسمان کرد له قسه‌و باسماندا له‌سه‌ر (ته‌ڵحه)، کۆتایى و چاره‌نووسى (زوبه‌یر) به‌و جۆره بوو..
کاتێک بۆى ده‌رکه‌وت که‌وا ره‌وایه که ده‌ستى له جه‌نگه‌که بکێشێته‌وه، یه‌کێک له‌وانه‌ى که هه‌میشه مه‌به‌ستیان بوو ئاشووب و ئاژاوه به‌رده‌وام بێت، له‌کاتێکدا که له به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریدا بوو نوێژى ده‌کرد، ئه‌و سه‌رپێچىکه‌ره شمشێرێکى لێدا..
ئه‌مجا ئه‌و پیاوکوژه رۆشته‌وه بۆ لاى ئیمامى (عه‌لى) و واى گومان ده‌برد که موژده‌یه‌کى خۆشى پێیه بۆى، کاتێک که هه‌واڵى ده‌ستدرێژىکردنه‌که‌ى بۆ سه‌ر زوبه‌یر پێ ده‌گه‌یه‌نێت و، کاتێک که ئه‌و شمشێره‌ى که لێى سه‌ندبو ده‌خاته به‌ر ده‌ستى، پاش ئه‌نجام دانى تاوانه‌که‌ى.
به‌لآم (عه‌لى) هاوارى کرد کاتێک که زانى بکوژى (زوبه‌یر) له ده‌روازه‌که‌یدایه‌و مۆڵه‌ت ده‌خوازێت بێته ژوورێ، هاواریکرد و فه‌رمانى دا که ده‌رى بکه‌ن و وتى:
مژده‌ى چونه نێو ئاگر بده‌ن به‌بکوژى کوڕى صه‌فیه..
کاتێکیش شمشێره‌که‌ى زوبه‌یریان برده لاى ئیمامى (عه‌لى)، ماچى کرد و زۆر به سه‌رسامیه‌وه گریا و، وتى:
شمشێرێکه سوێند به‌خوا ده‌مێکه خاوه‌نه‌که‌ى ناڕه‌حه‌تى سه‌ر رێى پێغه‌مبه‌رى خواى پێ لاده‌بات..!!
ئا لێره‌دا و هه‌ر سلآوێک که ئاراسته‌ى زوبه‌یرى بکه‌ین له کۆتاییدا قسه‌کانماندا، جوانتر و شیاوتر بێت له وشه‌کانى ئیمامى (عه‌لى)..؟؟
سلآو له (زوبه‌یر) بێت له ژیان و مردنیدا.
سلآو، پاشان سلآو، له‌سه‌ر حه‌وارى پێغه‌مبه‌رى خوا.

