سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێو بێت
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م نیشانه‌ى ده‌رونیى باوه‌ڕ به‌خۆبوون, ڕ‌ازى بوونه.
ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕ به خۆبونیان به‌رزه. له‌ناخیان دا هه‌ستێکى باش و ڕه‌زایه‌تى زۆریان هه‌یه, له تواناکانیان و تا ڕاده‌یه‌ک له چالاک بونى ئه‌و توانایه‌یان.
نیشانه‌ى ده‌ره‌کى ئه‌و ڕه‌زه‌یه‌ته, زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که, که له سه‌ر لێوه. نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕ به خۆ بوونت, تۆ هان ئه‌دا بۆ ئه‌و ڕه‌زایه‌ته ده‌رونیه و زه‌رده‌خه‌نه‌یه, به‌ڵکو له‌وه باشتر, زه‌رده‌خه‌نه, به‌ته‌نیا ڕه‌زایه‌ت و باوه‌ڕ به خۆبوون له تۆدا زیاد ئه‌کات, ئه‌مه باسى چۆنیه‌تى و ڕه‌فتاره‌کانه. واته تۆ بۆ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕ به خۆ بوون له خۆتدا دروست بکه‌ى, ده‌بێ خۆت وه‌ک ئه‌وانه پیشان بده‌ى, که باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه, که ساده‌ترین ڕێگه‌ى هه‌مان زه‌رده‌خه‌نه‌یه.
له ئێستاوه هه‌رگیز بێ زه‌رده‌خه‌نه له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ.
له هه‌موو گرنگتر به ته‌نیایش پێبکه‌نه(زةردةخةنة بكة) زه‌رده‌خه‌نه, هه‌م ئه‌بێته هۆى ئارام بوونه‌وه‌ى ماسولکه‌کانى ده‌م و چاوت و جه‌سته‌ت, هه‌م ره‌زایه‌ت و باوه‌ڕ به خۆ بونت ئه‌داتێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕ‌وى پێکه‌نیناوى کاریگه‌رى باشى هه‌یه له‌سه‌ر که‌سانى تر و هه‌ستى ڕه‌زایه‌ت و شادیان پێ ئه‌به‌خشێ.
له‌باتى ئه‌وه‌ى سه‌روچاوێکى گرژ و توڕه‌ت هه‌بێ و پیشانى بده‌ى که کێشه و گرفتت هه‌یه, وله رێگه‌وه سه‌رنج و به‌زه‌یى خه‌ڵک بۆ خۆت ڕاکێشى, هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه‌ت له‌سه‌ر لێو بێت. له بیرت نه‌چێ هه‌موو مرۆڤه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک کێشه‌یان هه‌یه. ئه‌وه‌ى له‌تۆیان ئه‌وێ ئاسوده‌یى و خه‌یاڵى ئاسوده‌یه و یا ڕێگه چاره‌یه بۆیان.
ڕ‌وى گرژ نه‌ک هه‌ر هه‌ستى باش و خۆشه‌ویستى ناگه‌یه‌نێت, به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌و ڕو گرژیه‌ت کێشه‌کانیان دێنێته‌وه بیریان, ته‌نانه‌ت وا تێ ئه‌گه‌ن که تۆش هه‌میشه هۆکارى زۆر بووى کێشه‌کان و بگره هۆکارى کێشه‌که‌ى, و هه‌ستێکى خراپ له‌سه‌رت په‌یدا ئه‌که‌ن و تا واى لێ دێ له خۆوه ڕقییان لێت ده‌بێته‌وه.
به‌زه‌رده‌خه‌نه هه‌م خۆت هێور ئه‌بیته‌وه و باوه‌ڕ به خۆ بوون له خۆتا دروست ئه‌که‌ى, هه‌م ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ى له که‌سانى تردا په‌روه‌رده ئه‌که‌ى.
زه‌رده‌خه‌نه و پێکه‌نین, ئاندۆرفینێک له مێشک‌دا په‌خشى ئه‌کات, که بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م هۆڕمۆنه ئه‌بێته هۆى که‌م بوونه‌وه‌ى ئازار و هه‌ستێکى باش له مرۆڤدا دروست ئه‌کات . که‌وابوو زه‌رده‌خه‌نه وپێکه‌نین ئه‌نجام بده. به‌تایبه‌ت له کاتى کێشه‌دا, پێبکه‌نه. هه‌ر ئێستا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بکه.

