سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (١٠) ی سورەتی (العنكبوت) : { وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ .. }
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / (إبن جرير) دەگێڕێتەوە لە (عبدالله) ی كوڕی (عباس) ەوە كە دەڵێ : لە مەككەدا كۆمەڵێك هەبوون موسوڵمان بوون و ئیسلامەتیەكەیان شاردبویەوە، موشریكەكان
لەگەڵ خۆیاندا ئەمانیشیان هێنا بۆ غەزای (بەدر) و هەندێكیان كوژران و هەندێكی تریان بریندار بوون، موسوڵمانان ووتیان ئەوانە موسوڵمانن و بەزۆر هێنراون بۆیە داوای لێ خۆشبونیان بۆكردن خوای گەورەش ئەم ئایەتەی دابەزاند : {إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ.. }. عەبوڵڵای كوڕی عەبباس (ڕەزای خوای لێ بێت) دەڵێت: ئەم ئایەتە لە نامەیەكدا نوسرا بۆ ئەو موسوڵمانانەی كەلە مەككەدا مابونەوە كە هیچ بەهانەیەكیان نی یە كەلە مەككەدا بمێننەوە دەڵێت : جا هەموویان لە مەككە دەرچوون و موشریكەكانیش پێیان گەشتن و زۆریان لێ كردن بێ باوەڕ ببنەوە ئەمانیش بەناچاری بێ باوەڕ بوونەوە ئیتر ئەم ئایەتە دابەزی : {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ.. }. پاش ئەمە موسوڵمانان ئەم ئایەتەشیان نارد بۆیان ئەوانیش لە مەككە دەرچوون و بێ هیوا بوون لەوەی كە هیچ چاكەیەكیان لە مەككە دەست بكەوێت پاشان ئەم ئایەتە لەبارەیانەوە هاتە خوارەوە : {ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا مِن بَعْدِ مَا فُتِنُوا ثُمَّ جَاهَدُوا وَصَبَرُوا إِنَّ رَبَّكَ مِن بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ }.وە ئەم ئایەتەشیان بۆ ناردن خوای گەورە ڕێگە چارەی بۆ داناون،ئهوانيش له مهككه دهرچوون له ڕێگه موشريكهكان گهشتن پێيان ئهمانيش شهڕيان كرد لهگهڵيان ئهوهى كوژرا كوژرا و ئهوهشى ڕزگارى بوو ڕزگارى بوو.

