سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(خوبه‌یبی کوڕی عه‌دی) پاڵه‌وانێک ... به‌سه‌ر خاچه‌وه !! (به‌شى ١)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / ئائێستاش..ئه‌ى مه‌ردینه! رێ والآکه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌م پاڵه‌وانه‌دا..له هه‌موو لایه‌که‌وه‌و، له گشت جێگایه‌که‌وه وه‌رن..به
تاک و، به کۆمه‌ڵ بێن..خێرا و، ملکه‌چانه وه‌رن..
کۆببنه‌وه، تاوه‌کو وانه‌یه‌کى بێ وێنه‌ى فیداکارى وه‌ربگرن..!!
ده‌ڵێن:ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو سه‌رگوزشته‌یه‌ى بۆت باسکردین وانه‌ى بێ وێنه‌ى فیداکارى نه‌بوون..!!
به‌ڵێ، وانه بوون..
له شان و شکۆشدا نمونه و هاوشێوه‌ى نه‌بوو..
به‌لآم ئێوه ئائێستا له‌به‌رده‌م مامۆستایه‌کى نوێى هونه‌رى قوربانیداندان.. مامۆستایه‌ک گه‌ر به‌دیکردنیتان له‌ده‌ست بچێت، چاکه‌ى زۆرزۆرتان له‌ده‌ست چووه، زۆر زۆر.. ئه‌ى خاوه‌ن بیروبڕواکانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ولآتێک! رووبکه‌نه ئێمه..
ئه‌ى شه‌یدایانى پایه‌به‌رزى هه‌ر کات و سه‌رده‌مێک روو له ئێمه بکه‌ن..
هه‌روه‌ها ئێوه‌ش ئه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌خۆبایى بوون قورسى کردوون و، گومانتان به‌رانبه‌ر ئاینه‌کان و ئیمان خراپه..
به له‌خۆبایىبونتانه‌وه وه‌رن..!
وه‌رن سه‌رنج بده‌ن که ئاینى خودا چۆن پیاوان وه‌به‌ردێنێ..
وه‌رن رامێنن چ جه‌سوورى و... به‌رگرى و... چ خۆڕ‌اگرى و توندییه‌که.. چ فیداکارى و.. چ پشتیوانى و خۆشه‌ویستیه‌که..
به ته‌نها یه‌ک وشه‌یش، چ مه‌زنییه‌کى له‌راده‌به‌ده‌ر و سه‌رسوڕهێنه‌ره بڕواهێنان به حه‌ق ده‌یڕژێنێ به‌سه‌ر که‌سانى دڵسۆزیدا..!!
ئه‌رێ ئه‌و جه‌سته له‌خاچ دراوه به‌دى ده‌که‌ن..؟؟
ئه‌ى هه‌موو نه‌وه‌کانى مرۆڤ، ئه‌وه بابه‌تى وانه‌ى ئه‌مڕۆمانه...
به‌ڵێ...
ئه‌و جه‌سته له خاچدراوه‌ى به‌رده‌متان بابه‌ت و، وانه و، مامۆستامانه..
ناویشى (خوبه‌يبى كوڕى عه‌دى)یه.
به‌چاکى ئه‌م ناوه پایه‌به‌رزه له‌به‌ر بکه‌ن.
له‌به‌رى بکه‌ن و، جاڕى بۆ بده‌ن، چونکه به‌راستى مایه‌ى رێزه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤ و... گشت ئاین و، هه‌موو رێباز و.. تێکڕاى ره‌گه‌ز و، هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان..!!
* * *
ئه‌م له تیره‌ى ئه‌وسى شارى مه‌دینه و ئه‌نصاریه‌کانیه‌تى.
که پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) چووه مه‌دینه، ئه‌و هاته خزمه‌تى و بڕواى هێنا به خوداى په‌روه‌ردگارى جیهانیان.
پیاوێکى رۆح سوکى، ده‌روون ناسکى، باوه‌ڕ پته‌وى، ویژدان نه‌رم بوو، وه‌ک شاعیرى ئیسلام (حه‌سانى كوڕى سابيت) پیایدا هه‌ڵداوه:
صقرا توسّط فی الأنصار منصبهُ تسمح السّجیّه محضا غیر مۆتشب
واته: هه‌ڵۆیه‌ک بوو له نێو ئه‌نصاریه‌کان پله‌وپایه‌ى، لێبورده‌یى و بنه‌چه پاکى و بێ خه‌وشى بوو.
کاتێکیش ئالآکانى غه‌زاى به‌در به‌رز کرایه‌وه، ئه‌و له‌وێدا سه‌ربازێکى به‌جه‌رگ و، جه‌نگاوه‌رێکى گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو.
(حارسى كوڕى عامرى نه‌وفل)یش یه‌کێک بوو له‌و بێ باوه‌ڕانه‌ى که له‌کاتى چوونیدا بۆ جه‌نگ هاته سه‌ر رێى ئه‌ویش به شمشێره‌که‌ى له‌ناوى برد.
پاش کۆتایى هاتنى جه‌نگه‌که و، گه‌ڕانه‌وه‌ى پاشماوه‌ى شکست خواردووى دۆڕاوى قوڕه‌یش به‌ره‌و مه‌ککه، کوڕه‌کانى (حارس) هه‌واڵى کوژرانى باوکیانیان پێگه‌یشت و، به‌چاکى ناوى ئه‌و موسڵمانه‌یان له‌به‌ر کرد که له شه‌ڕه‌که‌دا کوشتبووى که ئه‌ویش (خوبه‌يبى كوڕى عه‌دى) بوو..!!
* * *

