سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌نگاوگه‌لی(زانستى و كردارى) چاره‌سه‌ری هه‌لچونی درێژخایه‌ن:به‌شی سێ یه‌م
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
1. زانایانى ده‌روونناس به‌درێژایى نیو سه‌ده دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه هه‌نگاوێكى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ڵچوونه‌كان بگیرێته به‌ر، ئه‌ویش بریتیه له داننان به هه‌ڵه و كه‌موكوڕى یان نه‌خۆشیدا. كاتێك هه‌ڵچوونى ده‌روونى په‌ره‌ده‌سێنێت، ئه‌وده‌مه ده‌گۆڕێت بۆ نه‌خۆشییه‌ك كه به‌درێژایى ژیان هاوڕێى نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت، ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ناچێت تا نه‌خۆشه‌كه دان ده‌نێت به‌وه‌دا كه نه‌خۆشییه‌كه‌ى هه‌یه و هه‌رچه‌ند زووتر پێویسته په‌له بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
ئه‌مه ڕاستیه‌كى زانستییه نه‌ك ڕاى زانایه‌كى ده‌روونناس یان تیۆره‌یه‌ك كه شیاوى هه‌ڵه و ڕاستى بێت، چونكه سه‌رجه‌م زانایان ئه‌مه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ڕاستیه‌ى كه مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ دواى هه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ خۆى ده‌دوێت و هه‌وڵده‌دات له‌به‌رده‌م خۆیدا دان به‌وه‌دا بنێت كه په‌له‌ى كردووه و به‌م هه‌ڵچوونه‌ى هه‌ڵه‌ى كردووه. ئه‌مه گرنگترین هه‌نگاوى چاره‌سه‌رى هه‌ڵچوونه.
2. هه‌نگاوى دووه‌م كه ته‌واوكارى هه‌نگاوى یه‌كه‌مه ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه هه‌وڵبدات په‌یامگه‌لێك به ئه‌قڵى په‌نهانى بدات و پێى بڵێت: "ده‌بێت واز له‌م هه‌ڵچوونانه بهێنم، چونكه هه‌ڵه‌ن و ده‌بنه‌هۆى ئاكامگه‌لى نه‌ویستراو و شه‌رمه‌زارى زۆریان بۆ دروستكردووم". ده‌بێت ئه‌م په‌یامه دووپات بكاته‌وه و قه‌ناعه‌تى پێبێنێت. به ده‌ربڕینێكى تر: ده‌بێت نیه‌تى هه‌بێت نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نموونه‌ى ئه‌م هه‌ڵچوونانه‌ى به‌هۆیانه‌وه سته‌م له خۆى ده‌كات.
3. ڕێوشوێنێكى كردارى هه‌یه پێویسته "كه‌سى هه‌ڵچ
وو" ده‌ستبه‌جىَ جێبه‌جێى بكات، ئه‌ویش لێبورده‌ییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك... توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ته‌مه‌ن درێژترینى خه‌ڵك ئه‌وانه‌ن كه زۆرتر لێبورده‌ن!! كه‌واته له‌سه‌رت پێویسته تواناى لێبوردنى ئه‌و كه‌سانه‌ت هه‌بێت كه خراپه‌یان له‌گه‌ڵ كردوویت یان بێزاریان كردوویت.
به‌بىَ ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌رگیز باش نابێت و هه‌ڵچوونه‌كان زاڵ ده‌مێنن به‌سه‌رتدا. هه‌روه‌ها توێژه‌رانى ئه‌مڕۆ دڵنیایى ده‌ده‌ن كه به‌خشینى سامان به هه‌ژاران و یارمه‌تیدانیان سه‌قامگیرى و دڵنیایى به مرۆڤ ده‌دات و توندیى هه‌ڵچوونه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كات.
لێبورده‌یى كارێكى پێویست و گرنگه، چونكه ناڕێكى و كه‌موكوڕییه‌كه له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كات. هۆكارى شاراوه‌ى پشت هه‌ر هه‌ڵچوونێك هه‌ستكردنى هه‌ڵچووه‌كه‌یه به‌وه‌ى ئه‌وانى تر خراپه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، به‌دواى ئه‌و هه‌سته‌دا وه‌ك په‌رچه‌كردارێكى تۆڵه لێسه‌ندنیان هه‌ڵده‌چێت. بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاریدا په‌یامگه‌لێك بۆ خودى خۆى بنێرێت له‌میانه‌یانه‌وه جه‌خت بكاته‌وه كه له داهاتوودا له خه‌ڵكانى تر خۆش ده‌بێت و لێیان ده‌بورێت، ئه‌م په‌یامانه‌ى دووپات كرده‌وه، ئه‌وا خۆى ده‌بینێته‌وه كه به‌ڕاستى لێبورده‌یه.
4. ڕێوشوێنى ناوه‌كیش هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێى بكات، ئه‌ویش به‌رگریكردنى ئه‌و هه‌ڵچوونانه و هه‌وڵدانه بۆ خه‌فه‌كردنیان، ئه‌وه‌ش به دووباره‌كردنه‌وه‌ى په‌یامێكى تر: "پێویسته له‌سه‌رم به‌ره‌نگارى هه‌ر هه‌ڵچوونێك ببمه‌وه كه ڕووبه‌ڕووم ده‌بێته‌وه، چه‌ند بچو‌وكیش بێت."
له داهاتوودا ئه‌م په‌یامه ڕێگاى خۆى بۆ ئه‌قڵى په‌نهان ده‌دۆزێته‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرێكى سه‌ره‌كى هه‌ڵچوونه‌كانه.
5. كاتێك ڕێگایه‌ك ده‌گریته به‌ر و به به‌هێزى بڕوات واده‌بێت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى خواستراو ده‌تبات، كه‌چى ڕێگاكه شكست دێنێت، ده‌بێت ده‌موده‌ست ڕێگایه‌كى تر بگیرێته به‌ر تا سه‌ركه‌وتنى خواستراو به‌ده‌ستدێت. باوه‌ڕبوون به سه‌ركه‌وتن نیوه‌ى سه‌ركه‌وتنه، واته ئه‌گه‌ر به به‌هێزیه‌وه باوه‌ڕت وابوو له‌كارێكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت، ئه‌م باوه‌ڕه هۆیه‌كى كارایه بۆ سه‌ركه‌وتنت له‌و كاره‌دا.
ده‌بێت به به‌هێزیه‌وه باوه‌ڕت به‌وه هه‌بێت تواناى چاره‌سه‌رى هه‌ڵچوونه‌كانتت هه‌یه و ئه‌و هه‌ڵچوونانه به سوك و ئاسانى تێپه‌ڕده‌بن، ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆت بدوێیت و به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ى بكه‌یت به‌ره‌و زه‌رووره‌تى وازهێنان له‌و هه‌ڵچوونانه و به‌رده‌وام نه‌بوون له‌سه‌ریان.
خوێنه‌رى به‌ڕێز! مێشكى تۆ ئه‌و ئامێره‌یه كه فه‌رمان و ڕێنماییه‌كان وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو به به‌رده‌وامى په‌یامگه‌لێكت بۆ ئه‌م ئامێره نارد كه "تۆ چاره‌سه‌رى هه‌ڵچوونه‌كانت ده‌كه‌یت و زۆریش له‌وه دڵنیاییت"، ئه‌م ئامێره به پله‌به‌ندى وه‌لاَمدانه‌وه‌ى ده‌بێت و دواجار تواناى كۆنترۆڵى ئه‌و هه‌ڵچوونانه‌ت ده‌بێت... نه‌هێڵى په‌یامه سه‌لبیه‌كان بچنه نێو مێشكته‌وه، ته‌نها ڕىَ به چوونه‌ژووره‌وه‌ى په‌یامه دره‌وشاوه و ئیجابیه‌كان بده.
ئێستا و له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌رمان بینى به به‌رنامه‌ڕێژى مرۆیى، ئه‌ى چى ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ڕێژى قورئانى؟!
زنجيره‌ى قورئان و زانست (4)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

