سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (١) ی سورەتی (الروم) : { ال‌م غُلِبَتِ الرُّومُ }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئايه‌ته‌كه: (ترمذي) له (أبى سعيد) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ,ده‌ڵێت: ڕۆژى جه‌نگى (بدر) كاتيك ڕۆمه‌كان به‌سه‌ر فارسه‌كاندا سه‌ركه‌وتن, ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌رنجى
باوه‌ڕدارانى ڕ‌اكێشا و پێى سه‌رسام بوون, ئنجا ئه‌م ئايه‌ته هاته خواره‌وه: {ال‌م غُلِبَتِ الرُّومُ }تا {بِنَصْڕ اللَّهِ } واته : به فه‌تحه‌ى (غ) ه‌كه , (إبن جويبر) يش له (إبن مسعود) ه‌وه هه‌مان شتى گێڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها (إبن أبى حاتم) ل (شهاب) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه, ده‌ڵێت :پێش ئه‌وه‌ى پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بێته ده‌ره‌وه موشريكه‌كانى (مه‌ككه) له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران كه‌وتنه ده‌مه‌ده‌مه‌وه,ده‌يانوت: ڕۆمه‌كان كتێبدارن كه‌چى ئاگر په‌رسته‌كان به‌سه‌رياندا سه‌ركه‌وتن, ئێمه‌ش به‌سه‌ر ئێوه‌دا سه‌رده‌كه‌وين به‌چه‌شنى سه‌ركه‌وتنى فارسه‌كان به‌سه‌ر رۆمه‌كاندا, ئنجا خواى گه‌وره ئه‌م ئايه‌ته‌ى نارده خواره‌وه: {ال‌م غُلِبَتِ الرُّومُ }.هه‌روه‌ها (إبن جرير) وێنه‌ى ئه‌مه‌ي له (عكرمه) و (يحى) ى كوڕى (يعمر) و (قتادة) وه گێڕاوه‌ته‌وه. (روايه‌تى) يه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ى خوێندنه‌وه‌يه‌ى به (غَلَبَت)به فه‌تح ده‌خويندريته‌وه, چونكه ئه‌م ئايه‌ته له‌ڕۆژى سه‌ركه‌وتنيان له (بدر) دا دابه‌زيوه, دووه‌ميش له‌سه‌ر شێوازى خويندنه‌وه‌ى (غُلِبَت) به زه‌ممه, ئه‌وكاته واتاكه‌ى به‌م شێوه‌يه‌ى لێدێت: ئه‌وان پاش سه‌ركه‌وتنيان به‌سه‌ر فارسه‌كاندا له داهاتوودا موسوڵمانان به‌سه‌رياندا سه‌رده‌كه‌ون, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌يه هه‌تا واتاى قسه‌كه دروست ده‌ربچێت, وه‌گه‌رنا واتايه‌كى زۆر به‌هێز نابه‌خشيت.

