سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(خوبه‌یبی کوڕی عه‌دی) پاڵه‌وانێک ... به‌سه‌ر خاچه‌وه !! (به‌شى ٢)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / موسڵمانانیش له به‌در گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و مه‌دینه و، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بونیاتنانى کۆمه‌ڵگه‌ى نوێیان..(خوبه‌يب)یش
، خواپه‌رست و، لێبڕاو بوو، له نێوچه‌وانیدا سروشتى لێبڕاوان و، رووناکى خوداپه‌رستانى هه‌ڵگرتبوو..ئا له‌وێدا به گیانێکى ئه‌ڤیندارانه‌وه په‌رستشى خۆى ده‌کرد و.. شه‌و هه‌ڵده‌ستا شه‌ونوێژى ده‌کرد و، به‌ڕۆژدا به‌ڕۆژوو ده‌بوو، خوداى په‌روه‌ردگارى جیهانیانى به پیرۆز و بێ گه‌رد ده‌گرت.
* * *
رۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ویستى که نهێنیه‌کانى قوڕه‌یش تاقى بکاته‌وه‌و، مه‌به‌ستى خۆسازدان و جوڵه و، ئاماده‌باشیان بۆ غه‌زایه‌کى نوێ بۆ روون ببێته‌وه.. بۆ ئه‌م کاره له‌نێو هاوه‌لآنیدا ده پیاوى هه‌ڵبژارد.. که (خوبه‌يب) یه‌کێکیان بوو، (عاصمى كوڕى سابيت)یشى کرد به لێپرسراویان.
سواره‌کان به‌ره‌و ئامانجه‌که‌یان که‌وتنه رێ تاگه‌یشتنه جێگایه‌ک له‌نێوان (عه‌سفان) و (مه‌ككه)دا، هه‌واڵى هاتنیان گه‌یشت به گه‌ڕه‌کێکى (هوزه‌يل) که پێیان ده‌وتن (به‌نو حه‌يان)، ئه‌وانیش خێرا سه‌د پیاویان له‌چاکترین تیرهاوێژه‌کانیان ئاماده‌کرد و، ده‌ستیاندایه چاودێرىکردنیان و، شوێن پێیان هه‌ڵده‌گرتن.
خه‌ریک بوو بێ هیوابن له دۆزینه‌وه‌یان، گه‌ر یه‌کێکیان هه‌ندێک ناوکه خورماى که‌وتووى له‌سه‌ر زه‌وىیه‌که به‌دى نه‌کرایه.. چه‌ند دانه‌یه‌کى لێ هه‌ڵگرت و به‌و لێزانیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ى هه‌یه‌تى لێى راما، پاشان هاوارى کرد له‌وانه‌ى که له‌گه‌ڵیدا بوون:
{ئه‌مه ناوكه‌خورماى (يه‌ثريب)ه، ده‌با شوێنى بكه‌وين تا ده‌مانگه‌يه‌نێته لايان}..
به شوێن ناوکه خورما که‌وتووه‌کانى سه‌ر زه‌ویه‌که‌دا رۆیشتن، تا له دوره‌وه ئه‌و نێچیرانه‌ى به‌دوایاندا وێڵ بوون بینیمان..
(عاصمى)ى سه‌رکرده‌ى ده پیاوه‌که هه‌ستى کرد که به‌دوایانه‌وه‌ن، داواى له هاوه‌ڵه‌کانى کرد که بچنه ترۆپکێکى به‌رزى سه‌ر کێوه‌که..
سه‌د تیرهاوێژه‌که‌ش نزیک بوونه‌وه‌و، له خواره‌وه‌ى کێوه‌که‌یش ده‌وریان گرتن و، به‌چاکى گه‌مارۆیان دان و..
داوایان لێکردن که خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، پاش ئه‌وه‌ى به‌ڵێنیان پێدان که هیچ خراپه‌یه‌کیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ناده‌ن..
هه‌ر ده پیاوه‌که ئاوڕیان له (عاصمى كوڕى سابيتى ئه‌نصارى)ى سه‌رکرده‌یان دایه‌وه..
چاوه‌ڕێى فه‌رمانى بوون..
هه‌رکه ئه‌ویش وتى:
سوێند به‌خوا من ناچمه خواره‌وه په‌نادراوى بێ باوه‌ڕ بم..
خودایا هه‌واڵمان بگه‌یه‌نه به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت}..
ده‌ست به‌جێ تیرهاوێژه‌کان ده‌ستیان دایه تیرهاویشتن بۆیان.. له‌وێدا (عاصمى) سه‌رکرده‌یان له‌گه‌ڵ حه‌وت له یاوه‌رانیدا شه‌هید بوو..
هاواریان له‌و سێیه‌ى دیکه‌شیان کرد، که خاوه‌نى واده و به‌ڵێنیانن به‌رانبه‌ریان گه‌ر بێنه خواره‌وه.

