سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزاتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) (به‌شى٢)
٣- هه‌واڵدان به مردنى پاشاى حه‌به‌شه (نه‌جاشى) له‌و ڕۆژه‌ى که تیایا کۆچى دوایى کرد.قال (عمران بن حصين): قال لنا رسول الله (ص): (إن أخاكم النجاشي قد مات، فقوموا فصلوا عليه) قال:
فقمنا، فصففنا کما یصف على المیت، وصلینا علیه کما یصلى على المیت)
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له به‌ڵگه‌کانى پێغه‌مبه‌رێتى ئه‌و زاته موباره‌که که هه‌واڵى داوه به مردنى نه‌جاشى، که دیاره خوا ئاگادارى کردووه له‌مه، ئه‌گینا دوورى نێوان مه‌دینه و حه‌به‌شه زۆره و ڕه‌نگه به مانگێک ئه‌و هه‌واڵه نه‌گاته جێ.
٤- هه‌واڵدان به هاتنى ئوه‌یسى قه‌رنى:
قال رسول الله (ص): (إن رجلا يأتيكم من اليمن، يقال له أويس، لا يدع باليمن غير أم له، قد كان به بياض فدعا الله فأذهب عنه، إلا موضع الدرهم، فمن لقيه منكم فمروه فليستغفر لكم)
حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) به هاوه‌لآنى فه‌رموو: که‌سێک له‌داهاتوودا له یه‌مه‌نه‌وه دێت بۆ لاتان، ناوى ئوه‌یسه و نه‌خۆشیه‌کى پێستى هه‌بووه و به‌هۆى دوعاوه نه‌خۆشیه‌که‌ى چاک بۆته‌وه و ته‌نها جێ په‌نجاییه‌کى ماوه.
پاش وه‌فاتى حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) به‌چه‌ند ساڵێک، له زه‌مانى حه‌زره‌تى عومه‌ردا که سالآنه له یه‌مه‌نیه‌کان ئه‌حواڵى ئه‌م ئوه‌یسه‌ى ده‌پرسى که ئایا هاتووه له گه‌ڵیاندا یان نا، ئوه‌یس هات بۆ مه‌دینه و به‌یه‌کگه‌شتن، عومه‌ر پرسى: ناوت چییه؟
وتى: ئوه‌یس.
عومه‌ر وتى: دایکت ماوه؟
وتى: به‌ڵێ.
عومه‌ر وتى: ئایا هیچ نه‌خۆشیی پێستت هه‌بووه؟
وتى: به‌ڵێ، دوعام کرد خوا چاکى کردومه‌ته‌وه ته‌نها جێى ناوکم نه‌بێت، تا هه‌میشه فه‌زڵى خوام له‌یاد بێت و یادى بکه‌م.
عومه‌ر وتى: داواى لێخۆشبوونم بۆ بکه.
ئوه‌یس:تۆ هه‌قه داواى لێخۆشبوونم بۆ بکه‌ى، تۆ هاوه‌ڵى رسول الله یت.
عومه‌ر وتى: من گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا بوو (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: (إن خير التابعين رجل يقال له: أويس، وله والدة، وكان به بياض، فدعا الله، فأذهبه عنه إلا موضع الدرهم في سرته). ئوه‌یس داواى لێخۆشبوونى بۆ کرد.
٥- هه‌واڵدان به جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌کر:
ژنێک هات بۆ خزمه‌تى نێردراوى خوا (صلى الله عليه وسلم)، فه‌رمانى پێدا که بێته‌وه بۆلاى، ئه‌ویش وتى: باشه ئه‌گه‌ر هاتم و تۆم ده‌ستنه‌که‌وت؟ (هه‌روك بلَيَت: كؤچى دواييت كردبێت) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر منت ده‌ست نه‌که‌وت بچۆ بۆلاى ئه‌بوبه‌کر. (إن لم تجدني فآتي أبا بكر) ..
نه‌وه‌وى ده‌فه‌رموێت: ئه‌مه غه‌یب و په‌نهانێکى داهاتووه که خوا پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لێ ئاگادار کردووه، که ئه‌بوبه‌کر ئه‌که‌وێته دواى حه‌زره‌ت.

