سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له پێشوازى مانگى قورئاندا
پارێزەر /صالح سعيد
مانگى رەمەزانى پیرۆز سه‌رگوڵى مانکەکانى ساڵ، تیشک به‌خش و سڕەڕەوه‌ى گوناهى یانزه مانگه‌که‌ى تر ،ساڵانه وه‌کو میوانێکى ئازیز‌و شیرین خۆى ده‌کات به ماڵه‌کانماندا ، مانگێک لێبوردنى گشتى خوایى بۆ به‌نده‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت ،مانگێک سه‌ره‌تاکه‌ى ڕه‌حمه‌ته ،ناوه‌ڕاسته‌که‌ى لێخۆشبونه ،کۆتایى یه‌که‌ى ئازادبونه له ئاگر ، مانگى دابه‌زینى قورئانى پیرۆز "شهر رمچان الژی أنزل فیه القرآ‌ن هدێ للناسِ و بینات من الهدى و الفرقان " البقره /
پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) له وتاری پیێشوازی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌فه‌رموێت : (ايها الناس انه قد اقبل عليكم شهرالله تعالى ،بالبركة والرحمة والمغفرة ،شهر هو عند الله افضل الشهور ،وايامه افضل الايام،و لياليه افضل الليالي وساعاته افضل الساعات ..ايها الناس ان أبواب الجنان في هذا الشهر مفتحة ،فاسئلوا الله ان لايغلقها عليكم ،..واسئلوا الله بنيات صادقة وقلوب طاهرة ان يوفقكم لصيامه وتلاوة كتابه .
واته :
ئه‌ي خةلَكينه وا مانگي خواي گةوره ديَته لاتان ،به به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ليَخؤشبوونه‌وه ،مانگێك لاي خواي گه‌وره باشتريني مانگه‌كانه ،ڕۆژه‌كاني باشتريني ڕۆژەكانه ،شه‌وه‌كاني باشتريني شه‌وه‌كانه ،كاتژميَرةكاني باشتريني كاتژميَرةكانه ،ئه‌ي خةلَكينه ده‌رگاكاني به‌هه‌شت له‌م مانگه‌دا كراوه‌ته‌وه ،داوا له خواي گه‌وره بكه‌ن له سةرتاني دانه‌خات ،وه داوا له خوا بكه‌ن به نيه‌تي ڕاستگؤيانه و دلَيَكي پاكه‌وه كه كؤمه‌كيتان بكات بؤ ڕۆژووگرتنى و ده‌وركردنه‌وه‌ي كيتابه‌كه‌ي ..
كاتيَك مرؤڤ سه‌رقالَي كار‌و خؤشيةكاني دنيا و دژواريةكاني ژيان دةبيَت ، پێويستي بة كاتيَكي پاك وئارام و هيَور هه‌يه ، ده‌رووني ئارام بكاته‌وه لة و ماندويَتي ودنياويستيه ،هه‌لَويَسته بكات و به خؤيدا بچيَته‌وه ،و حالَ وباري خؤي لة قيامه‌تدا تاو وتويَ بكات ،وخؤي بؤ خوا يةكلايي بكاتةوه ،ده‌كريَ بلَيَين ئةمه ڕێست وپشوودانێکی ڕؤحي ودةروونيه .
ليَرةوة پيَويستة مرؤڤ لةم مانگةدا بة ئاگا بيَتةوة ،لةو ڕؤتينةي كة لة ميانةى كار‌و خواردن و چێژەكانةوة دوچاري دةبيَت ،بؤ ئةوةى بة شيَوةيةكي باشتر بؤ لاي خواي گةورة بگةڕيَتةوة .مانگيَكة تيايدا بؤ ميوانداري خواي گةورة بانگهيَشت كراون ،وتايبةتكراون بة ڕيَزليَناني خوايي ،تاكو زياتر لة خزمةت قورئاني پيرؤز و شةو نويَژو نزا‌و پاڕانةوةي زياتردا بن ،لة پێغةمبةرةوة (د.خ) گێڕدراوه‌ته‌وه که که فه‌رموویه‌تی :هه‌رکه‌س ویستی خوای گه‌وره گفتوگۆی له گه‌ڵدا بکات با بچێته خزمه‌ت قورئان ،وه هه‌رکه‌س خوازیاره گفتوگۆ له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا بکات با نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانی زۆرتر بکات ،به‌و شێوه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌و خوای گه‌وره له میانه‌ی نزا‌و قورئان خوێندنه‌وه به‌هێزو توندوتۆڵ ده‌بێت ،هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئازیز له وتاره‌که‌یدا فه‌رمووی : (من تلا في هذا الشهر آية من القرآ‌ن كان له من الأجر من ختم القرآ‌ن في غيره من الشهور ،ومن تطوع في هذا الشهر بصلاة كتب الله له براءة من النار ،ومن أدى فيه فرضا كان له ثواب من أدى سبعين فريضة فيما سواه من الشهور ،ومن أكثر فيه من الصلاة علي ،ثقل الله ميزانه يوم تخف الموازين ،واذكروا بجوعكم وعطشكم فيه ،جوع يوم القيامة وعطشه ،وتصدقوا على فقرائكم ومساكينكم ،ومن اكرم فيه يتيما اكرمه الله يوم يلقاه ..وتحننوا على ايتام الناس يتحنن على ايتامكم ،وقروا كباركم وارحموا صغاركم وصلوا ارحامكم ..ومن توصل فيه رحمه وصله الله برحمته يوم يلقاه .) ،واته هه‌رکه‌س ئایه‌تێکی قورئانی تیادا بخوێنێت به‌رامبه‌ر به‌خه‌تمی که‌سێکی تره له مانگه‌کانی تردا ،وه‌هه‌رکه‌س نوێژێکی سوننه‌تی تیا ئه‌نجام بدات ،خوای گەوره ئازادبوونی له ئاگر بۆ ده‌نووسێت ،وه‌هه‌رکه‌س فه‌رزێکی تیادا بکات پاداشتی حه‌فتا فه‌رزی کاته‌کانی تری بۆ ده‌نوسرێت ،وه هه‌رکه‌س سه‌ڵاواتی زیاتر له سه‌ر من بدات ،خوای گه‌وره تای ته‌رازووه‌که‌ی قورس ده‌کات له ڕۆژێکدا که ته‌رازوه‌کان سووک ده‌بن ،وه به برسێتی و تونێتیتان یادی برسێتی و تونێتی قیامه‌ت بکه‌نه‌وه ،وه به هه‌ژارو نه‌داره‌کانتان ببه‌خشن ،وه هه‌رکه‌س ڕێز له منداڵێکی هه‌تیو بگرێت ،خوای گه‌وره له ڕۆژی پەسڵاندا ڕێزی لێده‌گرێت ،به‌سۆزو به‌زه‌یی بن له گەڵ هه‌تیوی خه‌ڵکانی تردا خه‌ڵکیش به‌سۆز ده‌بن له گەڵ هه‌تیوه‌کانتاندا ،ڕێز لە گەورەکانتان بگرن،ولەگەڵ بچوکه‌کاندا به‌سۆز بن ،وسیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بهێنن ،وه هه‌رکه‌س سیله‌ی ڕه‌حمی تیا به‌جێ بهێنێت خوای گه‌وره به ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت له ڕۆژی قیامه‌تدا .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئازیز له درێژەی وتارەشیرینه‌که‌یدا فه‌رمووی :ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه خۆتان بارمته‌ی کرده‌وه‌کانتانن ،به ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوو‌ن ئازادی بکه‌ن ،گوناهه‌کانتان پشتی قورس کردوون ،به سوجده‌ی درێژ سووکی بکه‌ن ،ئه‌وه‌ش بزانن که خوای گەورەبه گەوره‌یی خۆی سوێندی خواردووه که نویّژخوێن وکڕنووشبه‌ران سزا نه‌دات وبه ئاگر نه‌یانترسێنێت ،له ڕۆژێکدا هه‌موو خه‌ڵکی له به‌رده‌م خوا وه‌ستاون .هه‌ناسه‌کنتان تیایدا ته‌سبیحاته ،وکرده‌وه‌کانتان وه‌رگیراوه ونزاکانتان پەسه‌نده ،له گوناهه‌کانتان ته‌وبه بکه‌ن له لای خوا ،ده‌سته‌کانتان به نزا‌و پاڕانه‌وه له کاتی نوێژەکاندا به‌رزبکه‌نه‌وه چونکه باشترین کاته که خوای گه‌وره
مانگێک شه‌وێکى تیایه که خێرتره له هه‌موو ته‌مه‌ن "لیله القدر خیر من الف شهر" مانگى ته‌هلیله‌و ته‌سبیحات و یاد کردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره . له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ده‌رگاکانى به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه و ده‌رگاکانى دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌کان کۆت و به‌ند ده‌کرێن ، جێى خۆیه‌تى مسوڵمانان زۆر به گه‌رمى پێشوازى لێ بکه‌ن ، پێشوازیه‌ک شایسته‌ى گه‌وره‌یى و شکۆمه‌ندى ئه‌و مانگە بێت . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چەند خاڵێک بیرى خۆم و ئێوه‌ى به‌ڕێز ده‌هێنمه‌وه :
١. له ڕووى ده‌رونیه‌وه ئاماده باشى بکه‌ین و نیه‌ت بێنین که بۆ خوا و له‌به‌ر خاترى ئه‌و و به‌هیواى پاداشتى به‌هه‌شت که رۆژه‌کانى به ڕۆژووبین و شه‌وه‌کانى به ته‌راویح زیندوو بکه‌ینه‌وه "من صام رمچان ایماناَ و إحتساباَ غفر له ما تقدم من ژنبه".
٢. هه‌ر گوناهو لادانێک هه‌بووه له پێش ڕه‌مه‌زاندا بڕیار بده‌ین واز بهێنین لێى و پەیمان بده‌ین جارێکى تر نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رى .
٣. هه‌وڵ بده‌ین خۆمان به دوور بگرین له هه‌موو جۆره وته‌یه‌کى ناشرین و ناپه‌سه‌ند ، له‌درۆ و غه‌یبه‌ت و بوختان و تانه‌و ته‌شه‌ردان له که‌سانى تر .
٤. ده‌ور کردنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز ،لانى که‌م یه‌ک جار خه‌تمى بکه‌ین .
٥. زیکر و یادى خوا زۆر بکه‌ین .
٦. گرنگى به پارشێو بده‌ین و فه‌رامۆشى نه‌که‌ین ئه‌گه‌ر به خواردنه‌وه‌ى پەرداخێک ئاو بووه ،چونکه پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت"تسحروا فإن فی السحور برکه" واته : پارشێو بکه‌ن چونکه له پارشێودا به‌ره‌که‌ت هه‌یه .
٧. په‌یوه‌ندیه‌کانمان گه‌رمتر بکه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سو کار و ده‌رو دراوسێ .
٨. به‌خشنده‌تر بین ، چونکه سونه‌تى ڕه‌مه‌زان خێرى فه‌رزى هه‌یه ، به‌خشینى دینارێک به ده‌یان جار به‌رز ده‌کرێته‌وه ،پێغه‌مبه‌رى خوا له ڕه‌مه‌زاندا له هه‌موو کات زیاتر به‌خشنده‌تر بووه .
٩. گرنگى دان به هه‌ندام و ڕواڵه‌تمان به شێوه‌یه‌ک که ڕه‌مه‌زان جوانیمان پێ ببه‌خشێت ، نه‌ک خۆمان کزۆڵه و هه‌ژار پیشان بده‌ین .
١٠. گرنگى دان به کات و به‌فیڕۆ نه‌دانى چونکه کات بریتیه له ته‌مه‌ن ئه‌وه‌ى به فیڕۆى بدات زیان مه‌ندى هه‌ردوو دونیایه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت " والعصر إن الآنسان لفی خسر ......."
١١. ڕه‌چاو کردنى ئاداب و ئه‌ته‌کیه‌تى چوونه مزگه‌وت و ئه‌نجام دانى نوێژه‌کانى ته‌راویح که ده‌کرێت له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌دا کورتى بکه‌ینه‌وه :
گرنگى دان به پاک و خاوێنى و بۆن خۆشى ،پێویسته خۆمان و جل وبه‌رگمان پاکوخاوێن بێت به شێوه‌یه‌ک هیچ جۆره بۆنێکى بێزارکه‌ر ده‌رنه‌کات خواى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت "یا بنى آدم خژوا زینتکم عند کل مسجد "
نه‌خواردنى سیر‌و پیاز و ئه‌و خواردنانه‌ى که مسوڵمانان بێزار ده‌کات ، هه‌روه‌ها جگه‌ره نه‌کێشان چونکه بۆنه‌که‌ى مسوڵمانان و فریشته‌کانیش بێزار ده‌کات .
به‌کارنه‌هێنانى هه‌ندێک بۆنى قورس که ده‌بێته هۆى بێزارکردنى مسوڵمانان .
له‌پێ نه‌کردنى گۆره‌وى له ناو حه‌ره‌مى مزگه‌وت دا وه داکه‌ندنى له پێش چونه مزگه‌وت .
ده‌نگ به‌رز نه‌کردنه‌وه له‌ناو مزگه‌وت دا به‌شێوه‌یه‌ک ببێته هۆى دروست کردنى ژاوه‌ژاو،جگه له قورئان خوێندن و وته‌ى خێر و یادى خوا هیچ شتێکى تر به ده‌مماندا نه‌یه‌ت ،خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت " وإن المساجد لله فلا تدعوا مع الله أحداَ"
پێویسته به‌سۆز بین له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌دا که دێنه مزگه‌وت له جیاتى ئه‌وه‌ى که ده‌ربکرێن با ڕیز بکرێن و ئادابى مسوڵمانێتی یان فێربکرێ،ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره ڕوو به‌ڕووى پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت "ولا تطرد الذين يدعون ربهم بالغداة والعشي يريدون وجهه ما عليك من حسابهم من شىءِ وما من حسابك عليهم من شىء فتطردهم فتكون من الظالمين".
واته:ئه‌ى موحه‌ممه‌د ئه‌و که‌سانه ده‌رمه‌که به‌نیوه‌ڕۆیان وئێواران داوا ونزا لای خوای خۆیان ده‌که ن ،ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندی خوایان ده‌وێت ،هیچ حسابێکیان له سه‌ر تۆ نیه و تۆش هیچ حیساب و بارگرانیه‌کت له سه‌رشانی ئه‌وان نیه ،ئه‌گه‌ر ده‌ریان بکه‌یت له ڕیزی سته‌مکاراندا ده‌بیت .
ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تیایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م گه‌نج ولا‌و ومنداڵه‌کان که له مزگه‌وته‌کاندا یادی خوابکه‌نه‌وه‌و قورئانی تیادا بخوێنن و ده‌وربکه‌نه‌وه .
ده‌با هه‌موومان دڵمان پاک بکه‌ینه‌وه و ته‌وبه‌و په‌شیمانی له گوناهه‌کانمان ده‌ربڕین و بچینه‌وه خزمه‌ت قورئانی پیرۆز و دڵه‌کانمانی پێ تێر ئاو بکه‌ین ، خوای گه‌وره له ڕیزی لێخۆشبوان و ته‌وبه‌کاران هه‌ژمارمان بکات و قورئان بکاته به‌هاری دڵه‌کانمان و ڕه‌وێنه‌ری خه‌مه‌کانمان و لابه‌ری په‌ژاره‌کانمان ،به دیداری خۆیمان شاد بکات له به‌هه‌شتدا ئامین .

