سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(خوبه‌یبی کوڕی عه‌دی) پاڵه‌وانێک ... به‌سه‌ر خاچه‌وه !! (به‌شى ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / ئه‌مجا هه‌رسێکیان: (خوبه‌يبى كوڕى عه‌دى) و دوو هاوه‌ڵه‌که‌ى هاتنه خوارێ..تیرهاوێژه‌کان له(خوبه‌يب و زه‌يدى كورى ديسيننه)ى هاوه‌ڵى نزیک
بوونه‌وه‌و پشتێنه‌کانیان کرده‌وه‌و، به‌ستنیانه‌وه..کاتێک هاوه‌ڵى سێیه‌میان سه‌ره‌تاى خیانه‌تکردنیانى به‌دى کرد، بڕیاریدا که ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ک عاصم و هاوه‌لآنى دیکه بمرێت..
به‌و شێوه‌یه‌ش که ده‌یویست شه‌هید بوو.
به‌م جۆره هه‌شت که‌س له مه‌زنترین باوه‌ڕدارانى خاوه‌ن ئیمان و، ئه‌مه‌کدار و، به وه‌فا بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى له‌ناوچوون..!!
خوبه‌یب و زه‌ید هه‌وڵیان دا که خۆیان له په‌ته‌کانى ده‌ستیان ده‌رباز بکه‌ن، به‌لآم زۆر توند به‌سترابوو..
ئه‌مجا تیرهاوێژه ده‌ستدرێژى کاره‌کان به‌ره‌و مه‌ککه‌یان بردن و، فرۆشتنیان به بێ باوه‌ڕه‌کان.. ناوى (خوبه‌يب) که‌وته به‌ر گوێیان..
کوڕه‌کانى (حارسى كورى عامر)ى کوژراوى رۆژى به‌در، به‌چاکى ئه‌و ناوه‌یان هاته‌وه یاد و، بوغز و کینه‌ى سنگیانى هه‌ژاند.
خێرا رۆیشتن بۆ کڕینى و،.. له‌مه‌شدا زۆربه‌ى بێ باوه‌ڕانى مه‌ککه، ئه‌وانه‌ى که له جه‌نگى (به‌در)دا باوک و سه‌رکرده‌کانیان له‌ده‌ست دابوو، به مه‌به‌ستى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، کێ بڕکێیان بوو بۆ کڕینى.
له کۆتاییدا هه‌موو پێکهاتن له سه‌رى و ده‌ستیان دایه ئاماده‌کردنى بۆ چاره‌نووسێک که ساڕێژى بوغز و کینه‌یان بکات، به‌رامبه‌ر ته‌نها ئه‌و نا، به‌ڵکو له هه‌موو موسڵمانان..!!
که‌سانێکى دیکه‌ش ده‌ستیان خسته سه‌ر (زه‌يدى كورڕى ديسيننه)ى هاوه‌ڵى خوبه‌یب و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه سزا و ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دا..
* * *
خوبه‌یب دڵى و، کارى خۆى و، سه‌رئه‌نجامى دایه ده‌ست خوداى په‌روه‌ردگارى جیهانیان.
ده‌روون به‌رز و، به وره له‌سه‌ر خوداپه‌رستیه‌که‌ى به‌رده‌وام بوو و، هێنده سه‌بوورى خوداى له‌دڵدابوو که به‌رد بتوێنێته‌وه‌و، ناخۆشى لاببات..
خوداى له‌گه‌ڵدابوو... ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خودا بوو..
هه‌ستى به‌و به‌زه‌ییه و دڵنیایىیه ده‌کرد که خوا پێى به‌خشیبو.
رۆژێکیان یه‌کێک له کچه‌کانى (حاريس) که له‌نێو ماڵى ئه‌واندا به‌ند کرابوو، هاته ژووره‌وه بۆ لاى، خێرا له شوێنى خۆى چوویه ده‌ره‌وه و بانگى خه‌ڵکى کرد تا شتێکى سه‌یر ببینن..
{سوێند به‌خوا بۆڵه ترێیه‌کى گه‌وره‌م به‌ده‌ستیه‌وه بینى لێى ده‌خوارد..
له‌کاتێکدا که به ئاسن به‌ستراوه‌ته‌وه.. له هه‌موو مه‌ککه‌شدا ده‌نکه ترێیه‌ک نه‌بوو.. وا گومان ده‌به‌م که ئه‌وه رزق و رۆزییه‌ک بێت خوا به (خوبه‌يب)ى به‌خشىبێت}...!!
به‌ڵێ.. ئه‌وه رزق و رۆزییه‌ک بوو خودا به به‌نده چاکه‌کاره‌که‌ى دابوو، هه‌روه‌ک چۆن پێشتر به (مه‌ريه‌مى كچى عيمران)یش درا، ئه رۆژه‌ى که:
[كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَڕيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا ڕزْقًا قَالَ يَامَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْڕ حِسَابٍ: هه‌رجارێکى زه‌که‌رییا له میحرابدا سه‌رى ده‌دا، ده‌یدى بژێوى له‌لایه، گوتى: مریه‌م! تۆ ئه‌م بژێوه‌ت له کوێ بوو؟ گوتى: له‌لایه‌ن خوداوه بۆم هاتووه، خودا بۆ هه‌رکه‌سێ حه‌ز کا رۆزى بێ هه‌ژمار ده‌نێرێ.]آل عمران/٣٧.
* * *

