سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزاتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) (به‌شى٣)
٦- هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) به هه‌ڵکردنى ڕه‌شه‌با له ته‌بوکدا: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (ستهب عليكم الليلة ريح شديدة فلايقيم فيها أحد منكم، فمن كان له بعير فليشد عقاله) له غه‌زاى ته‌بووکدا، کاتێ موسڵمانان
له ته‌بووکدا بوون حه‌رزه‌ت (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵى دانێ که شه‌و ڕه‌شه‌بایه‌کى به‌هێز هه‌ڵده‌کات، له‌کاتى ڕه‌شه‌باکه‌دا با که‌س هه‌ڵنه‌ستێته سه‌رپێ و،هه‌رکه‌سیش حوشترى هه‌یه با شتومه‌که‌کانى باش ببه‌ستێته‌وه، نه‌وه‌ک ڕه‌شه‌باکه که‌لوپه‌له‌که‌ى به‌رێ یان حوشتره‌که‌ى به‌له‌سه ببێ و ناچاربێ هه‌ستێ. ئه‌و شه‌وه ڕه‌شه‌بایه‌کى زۆر به‌هێز هه‌ڵى کرد ،پیاوێک هه‌ستابووه سه‌رپێ ڕه‌شه‌با بردبووى تا کێوى (طيء). که ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کى ئه‌و زاته موباره‌که‌یه که خواى گه‌وره ئه‌و غه‌یبه‌ى بۆ ئاشکرا کردووه.
٧- هه‌واڵدان به موسڵمانبوونى ئه‌بو ته‌ڵحه:
کاتێک مێردى ئوم سوله‌یم وه‌فاتى کرد، ئه‌بو ته‌ڵحه چووه داواى، ئه‌ویش وتى: تۆ که‌سێک نیت ده‌ست بنرێت به‌ڕووته‌وه، به‌لآم ته‌نها ئه‌وه گرفته که من ئافره‌تێکى موسڵمانم وتۆش کافریت، بۆیه ناتوانم شووت پێ بکه‌م. ئه‌بو ته‌ڵحه وتى: ئه‌مه عاده‌ت نیه؟
وتى: ئه‌ى عاده‌ت چییه؟
وتى: عاده‌ت ئه‌وه‌یه داواى ئاڵتوون و زیوبکرێت.
وتى: من ئاڵتوون و زیوم ناوێ، ته‌نها موسڵمانبوونم لێت ده‌وێت ،ماره‌ییم موسوڵمانبوونته و هیچى ترت لێ داوا ناکه‌م.
وتى: جا بچمه لاى کێ؟
وتى: بڕۆ بۆلاى حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم).
ئه‌بو ته‌ڵحه چوو بۆلاى حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) که له‌ناو هاوه‌لآنیدا دانیشتبوو، هه‌ر له دووره‌وه که حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) بینى فه‌رمووى: (جاءكم أبو طلحة غُرَّة الإسلام بين عينيه)...
قسه‌که‌ى (أم سُلَيم)ى به حه‌زره‌ت (صلى الله عليه وسلم) وت و موسوڵمان بوو ئه‌وه‌ش بوو به ماره‌ییه‌که‌ى. ثایت البنانی که ئه‌مه‌ى ڕیوایه‌ت کردووه ده‌ڵێت: (نه‌مان بیستووه هیچ ماره‌ییه‌ک ئه‌وه‌نده گه‌وره بێ، که ڕ‌ازى بوو ئیسلام ماره‌یى بێت).

