سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سهربرینی مانگاكه ..چیرۆكه قورئانیهكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی //نووسینگهی تهفسیر ///لەدواییدا جوولەكان فەرمانەكەیان جێبەجێ كردو، مانگاكەیان سەربڕی. دوای عینادیو زۆر گوتنو پرسیاری زۆرو سستی نواندنو خۆ دواخستن سەریان بڕی. سەریان بڕی،
بەڵام وەك ئەوەی سەریان نەبڕی بێت. خۆ ئەگەر ئەوان لە دەرچوونی یەكەم فەرمانەوە بۆیان سەرببڕدرایە، ئەوا بە (جێبەجێكاری فەرمانەكە)و (دەست و برد لێكاری)و (پاداشت وەرگرانی)و (بەهرەمەندان)ی دادەنران.
بەڵام ئێستا دوای ئەو هەموو پرسیارانەو دوای دواخستنو تەمەڵی نواندن، چەند نەریتو رەوشتو تایبەتمەندیەكیان لەدەست داوە، وەك نەریتی خێراكردن لە ڕاپەراندنداو، سیفەتی سەربازێتی بۆخوداو، خواستی پابەندی بەفەرمانەكانو دەست كەوتنی رەزامەندیی خودا، لەبەر ئەمەیە خودا فەرموویە (مانگاكەیان سەبڕی، بەڵام وەخت بوو سەری نەبڕن)، لەم فەرمایشتەدا وشەی (ما كادوا) دەلالەتە لەسەر بەئەنجام گەیاندنی كردار لەپاش بارگرانیو زەحمەتێكی زۆر، هەروەها دەلالەتە لەسەر خاوو خلیچكییان لە ڕاپەڕاندنو، فێڵبازیو تەڵەكەبازیی تیایدا بەجۆرێك، كە هەتا ناچارو شەرمەزار نەبوون فەرمانەكەیان ڕانەپەراندووە.
(ئیمام (راغب)ی اصفهانی) دەربارەی وشەی (كاد) گوتوویەتی: "كاد الزند: اژا تباگأ بأخراج ناره... واتە كرداری (كاد الزند)- (خەریك بوو ئاگر پژێنەكە ئاگرەكە دەركات ئەمە لەكاتێكدا دەگوترێت، كە لە دەركردنی ئاگرەكەدا سستیی نواندبێت، لێرەدا (كاد) بۆ نزیك خستنەوەی كردارەكەیە، هەروەها دەگوترێت: (كاد یفعل) خەریك بوو بیكات ئەگەر نەیكردبوو (اژا لم یكن قد فعل)، خۆ ئەگەر پیتی (نفی)ی لەگەڵا دابێت ئەوا بۆ ڕوودانی كردارەكەیەو، نزیكیش دەبێت لەوەی ڕوونەدات".
بێگومان ئەوكەسەی بەناچاریو شەرمەزاری فەرمانێك جێبەجێ بكات، وەك ئەوەیە، كە نەیكردبێت، چونكە خودا ئەوەی لە فەرمانپێكراو دەوێت، كە فەرمانەكە بەچالاكیو هیمەتو دڵفراوانیو حەزو پەرۆشییەوە جێبەجێ بكات، هەروەها بەئارەزوومەندیو خۆشەویستیو قایل بوونەوە جێبەجێی بكات. خودا دەیەوێت هەموو قەوارەی مرۆڤ لەتامو لەزەتی ڕاپەڕاندنو پابەندیو ئامادەباشی دابێت، ئەمەش تەنها لەكاتی پەلەكردن لە ڕاپەڕندنو، چالاكیو گورجو گۆڵیی بەئەنجام گەیاندندا بەدیی دێت.
جا ئەو كەسەی فەرمانێك بەدرەنگ جێبەجێ دەكاتو پێش جێبەجێكردنەكە تەمەڵیو فڕۆفێلو پێچو پەناو خۆ لێدزینەوەی تێدا دەنوێنێت، ئەگەر لە هەموو ئەم هەوڵانەدا شكست بێنێتو بەناچاریو زۆر لێكراویو سەركزیییەوە جێبەجێی بكات، وەك ئەوە وایە، كە جێبەجێی نەكردبێت، چونكە هەموو قەوارەی جەستەو گیانی بەشداریی لەزەتی ڕاپەڕاندنەكەیان نەكردووە، بەڵكو تەنها ئەندامەكانی، یان چەند ئەندامێكی لاشەی، بەم ڕەنگەش حیكمەت لەو فەرمانو ڕاسپاردەیەدا بەدی نەهاتووە، چونكە جێبەجێ كردنو نەكردنی وەك لە ڕووی ڕەهەندی پەروەردەییو ڕێنمایییەوە.
خودای مەزن دەربارەی قوربانییــەكانو دیارییەكان (الهدی)، كە حاجییەكان لە حەجدا سەریان دەبڕن
واتە: (ئێمە ئەوەی بەدیاری دەبرێت بۆ ماڵی خودا لەحوشترو لەمانگا كردوومانە بەدروشمێكی خودا كە (پێویستەلەكاتی حەجو جەژنی قوربان دا ئەنجام بدرێت) بێگومان ئەوە خێری زۆری بۆ ئێوە تێدایەو ئێوەش ناوی خودا لەكاتی سەربڕین داببەن و بڵێن: (بسم الله .. الله اكبر) كاتێك قوربانییەكان بەمردوویی كەوتنە سەرزەوی لەدوای سەربڕینیانو (كەوەختی لێ خواردنیان هات، لێ یان بخۆنو بەشی هەژارانو داواكارانی لێ بدەن، ئێمە بەو شێوەیە ئاژەڵا وماڵاتمان بۆ ئێوە بەیدەست (تسخیر) كردووە تاكو سوپاسگوزارو شوكرانە بژێربن. خوداش هەرگیز گۆشتەكەیو خوێنەكەی پێ ناگات، بەڵكو تەقواو پارێزكاریی ئێوەی پێ دەگات. ئابەو شێوەیەخودا مەڕو ماڵاتی بۆ ئێوە بەیدەست كردووە، تا لەكاتی سەربڕیندا خودا بەگەورە بگرنو بڵێن: (الله اكبر)و ڕێزو قەدری گەورەیی خودا بزانن لەسەر ئەوەی، كە رێنمایی كردوونو بۆ ڕێی ڕاستی عیبادەت، جا ئەی پێغەمەر مژدە بەچاكەكاران، خێرخوازان بدە).
لە فەرمانە خودایی یەكاندا چێژو لەززەت ناخوازرێت (هەرچەندە پێویستە لەسەر مرۆڤی موسڵمان بەو شێوازەی شەرع دیاریی كردووە جێبەجێیان بكات) بەڵكو بەروبوومو ئامانجو كاریگەریی لەسەر موسڵمانەكە دەخوازرێت.
مرۆڤی موسڵمان لەڕێی فەرمانە خودایییەكانەوە دووكاری پێكەوە گرێداروی لـێ خوازراوە، یەكەمیان: ڕاپەڕاندنی فەرمانەكە بەوشێوەیەی، كە ئیسلام دیاریی كردووە، دووەمیشیان: بەدیهێنانی ئامانجی فەرمانەكەیە لەسەر ژیانیو قەوارەو ڕەفتاری، بەڵام ئەو جوولەكانەی كە لە درەنگانێكدا مانگاكەیان سەربڕی، حیكمەتی ئەو فەرمانەیان بەدیی نەهێنا، چونكە دەستبەجێ لەكاتی خۆیدا جێبەجێیان نەكردو، قەوارەی لەشیو گیانیشیان لەززەتی ئامادەگیی سەربازییانەو وابەستەییی بەرنەكەوت، جا لەبەرئەوەی ئەو ئاسەوارە گەورانەو ئەو مانا بەرزانەیان لەدەستدابوو

