سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزاتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) (به‌شى٤)
٨- هه‌واڵدان به پرسیارى پرسیارکه‌ر:وابصه‌ى کوڕى معبد ده‌ڵێت: هاتم بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تا پرسیارى لێ بکه‌م له‌باره‌ى هه‌رچى شتى چاک و خراپه‌وه‌یه.که گه‌یشتمه لاى فه‌رمووى:
وه‌ره نزیکه‌وه ئه‌ى وابصه.لێى نزیک بوومه‌وه تاوه‌کو ئه‌ژنۆم نووسا به ئه‌ژنۆیه‌وه، فه‌رمووى: (ئه‌ى وابصه با هه‌واڵت بده‌مێ به‌وه‌ى هاتووى له‌باره‌یه‌وه ده‌پرسیت).
وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ى پێم بڵێ.
فه‌رمووى: هاتووى پرسیار له‌باره‌ى چاک و خراپه‌وه (البر والإثم) بکه‌ى.
وتم: به‌ڵێ.
به سێ په‌نجه‌ى موباره‌کى کێشاى به سنگما و فه‌رمووى:
(يا وابصة استفت قلبك البر ما اطمأنت إليه النفس واطمأن إليه القلب، والإثم ما حاك في القلب وتردد في الصدر، وإن أفتاك الناس وأفتوك)
٩- هه‌واڵدان به هاتنى پیاوێک:
سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص ده‌ڵێت: قاپي خواردنیان بۆ پێغه‌مبه‌ر هێنا ((صلى الله عليه وسلم)) ئه‌ویش لێى خوارد و هه‌ندێکى لێ مایه‌وه، فه‌رمووى: (يجيء رجل من هذا الفج، من أهل الجنة، يأكل هذه الفضلة)، پیاوێک دێت له‌و دۆڵه‌وه، له ئه‌هلى به‌هه‌شته‌و ئه‌م پاشماوه‌یه ده‌خوات.
سه‌عد ده‌ڵێت: من عومه‌یرى برام به‌جێهێشتبوو ده‌ستنوێژى ده‌شت، وتم: ڕه‌نگه عومه‌یر بێت، که‌چى عه‌بدولآى کوڕى سه‌لام هات و خواردى.
١٠- هه‌واڵدان به هاتنى که‌سێکى ئه‌هلى به‌هه‌شت:
ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) دانیشتبووین فه‌رمووى: (ئێستا پیاوێکى ئه‌هلى به‌هه‌شت دێت بۆلاتان). کاتێکمان زانى پیاوێکى ئه‌نسارى هات، ئاوى ده‌ستنوێژ له ڕیشى ئه‌تکا و نه‌عله‌کانیشى به ده‌ستى چه‌پییه‌وه بوو، بۆ ڕۆژى دووه‌م هه‌مان شتى فه‌رموو هه‌مان که‌س هات، بۆ ڕۆژى سێیه‌میش هه‌مان شتى فه‌رموو و هه‌مان که‌س هات، عه‌بدوڵاى کوڕى عه‌مرى کوڕى عاص ده‌ڵێ: چووم بۆ ماڵیان وتم: له باوکم زویر بووم و ده‌بمه میوانت، سێ شه‌و میوانى بووم، هیچى زیاده‌م نه‌دى بیکات، تا دواجار مه‌به‌سته‌که‌ى خۆمم پێ وت، ئه‌ویش وتى: (من دڵ و سینه‌م سافه به‌رامبه‌ر موسوڵمانان و حه‌ساده‌ت به که‌س نابه‌م)، منیش وتم: ئه‌مه‌یه تۆى گه‌یاندۆته ئه‌و پله‌یه که به ئێمه ناکرێت.

