ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(خوبه‌یبی کوڕی عه‌دی) پاڵه‌وانێک ... به‌سه‌ر خاچه‌وه‌ !! (كۆتایی)

(خوبه‌یبی کوڕی عه‌دی) پاڵه‌وانێک ... به‌سه‌ر خاچه‌وه‌ !! (كۆتایی)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / چاوەكانی لێك نەنا و، سەبوورییە سەرسوڕهێنەرە پرشنگدارەكەی روخساری لانەچوو.رمەكان بۆ هاویشتن ئامادەكران و، شمشێرەكانیش بۆ

داڕنینی گۆشتی.ئا لێرەدا یەكێك لە سەركردەكانی قوڕەیشی لێی نزیك بوویەوەو پێی وت:

{پێت خۆشە كە موحەممەد لە شوێنی تۆدا بوایەو، تۆش بە ساغ و سەلامەتی لەنێو خاووخێزانتدا بویتایە}؟؟
لێرەدا و بەس، خوبەیب وەك رەشەبا بە گژ بكوژەكانیدا چوو و، هاواری كرد:
{سوێند بەخوا، پێم خۆش نیە من بە خۆشی و ئاسودەیی لەنێو ماڵ و منداڵمدا ببم و دڕكێك بچێت بەپێی پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) }..
هەمان ئەو وشە مەزنە بەرزانەی كە (زەیدی كوڕی دیسیننە)ی هاوڕێی كردی لەكاتێكدا كە ئەوان بیریان لە كوشتنی دەكردەوە..!! هەمان ئەو وتە سەرنج راكێشە جوانە بەرزانەی كە دوێنێ‌ زەید وتی و.. ئەمڕۆ خوبەیب دەیڵێت.. وای لە ئەبوسوفیان كرد كە هێشتا موسڵمان نەبووبوو، هەردوو دەستی بە توندی بدا بە یەكدا و بە رقەوە بڵێ‌:
{سوێند بەخوا هیچ كەسم نەدیوە كەسێكی دیكەی ئاوەها خۆش بوێت كە هاوەڵانی موحەممەد، موحەممەدیان خۆش دەوێت)...!!
* * *
ئەو وشانەی (خوبەیب) مۆڵەتدان بوو بە رم و شمشێرەكان كە مەبەستی خۆیان لە جەستەی بپێكن و، ئەوانیش سەرشێت و دڕندانە تێی بەربوون.
لە نزیكی ئەو دیمەنەش كۆمەڵێك باڵندەو هەڵۆ دەسوڕانەوە، وەك ئەوەی چاوەڕێی لێ‌بوونەوەی قەسابەكان و رۆیشتنیان بكەن تا ئەوان لەو جەستەیە نزیك ببنەوە بیكەنە جەمێكی چەور..
بەڵام هەر زوو خێرا بانگ كران و كۆبوونەوەو، دەنووكەكانیان دا بە یەكدا وەك ئەوەی قسە لەگەڵ یەكدیدا بكەن و نهێنی بۆ یەك بدركێنن.
جا لەناكاو فڕین و بەئاسماندا تێپەڕین و، دوور رۆیشتن ... دوور.. دوور.. وەك ئەوەی بە هەست و غەریزەی  خۆیان بۆن وبەرامەی پیاوێكی چاكەكاری خۆڕاگریان كردبێت كە لە جەستە لەخاچدراوەكە دەهات، ئەوانیش شەرم گرتنی لەوەی نزیك ببنەوە لێی یان خراپەی بەرانبەر بكەن...!!
كۆمەڵە باڵندەكە بە پاكی و بەویژدانی بەرەو ئاسمانی بەرین فڕین..
دەستەی بێ‌باوەڕ و ستەمكار و دەستدرێژیكەرەكانیش گەڕانەوە بۆ خانە پڕ لە رق و كینەكانیان لە مەككە.
(خوبەیب) ئەو كاتەی بەرزیان كردەوە بۆ سەر قەدی ئەو دارخورمایەی كە خاچەكەیان لێ‌دروست كردبوو، كاتێك هەرچوار پەلیان بەست..
ئەو لەو ساتەدا، سیمای خۆی بەرەو ئاسمان  كردبوو و پەنای بۆ پەروەردگاری مەزنی دەبرد و، دەیوت:
{خودایە ئێمە پەیامی پێغەمبەرەكەتمان (صلی الله علیه‌ وسلم) گەیاند، تۆش ئەمڕۆ ئەوەی بەسەرمان دێنن پێی بگەیەنە}..
خوای گەورەش پاڕانەوەكەی گیرا كرد..
لەكاتێكدا كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە مەدینە بوو، هەستێكی وا پتەو دایگرت كە هاوەڵانی لە ناڕەحەتیدان و.. جەستەی یەكێكیانی بە هەڵواسراوی هاتە پێش چاو..
دەست بەجێ‌ بانگی میقدادی كوڕی عەمر و زوبەیری كوڕی عەوامی كرد و، بەسواری ئەسپەكانیانەوە كەوتە رێ‌ و، بەردەوام خێرا بەسەر زەیدا دەڕۆیشتن.
تا خوای گەورە گەیاندنیە جێگای مەبەست و، جەستەی خوبەیبی هاوەڵیان داگرت و، پارچەزەوییەكی بێ‌گەردی  زەوی چاوەڕوانی بو تا لەژێر خاكە شێدارەكەیدا لەخۆی بگرێت..
* * *
هەتا ئەمڕۆكەش هیچ كەس نازانێت گڵكۆی خوبەیب لە كوێدایە..
لەوانەیە ئەوە گونجاو و شایانتر بێت بۆی، هەتاوەكو بەردەوام شوێنكەی لە یادگەی مێژوودا بە پاڵەوانێتی و بەسەر خاچیشەوە لە ویژدانی ژیاندا بێت بمێنێتەوە..!!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز