سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانى پێغه‌مبه‌ران سڵاوى خودایان له‌سه‌ربێت....... موعجیزه‌ى به‌رانى ئیسماعیل سلآوى خواى له‌سه‌ربێ..........(3)
کتێبخانه‌ى محوی... دانانى....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانى......عبدالله حسن وه‌رتى..........(ئيبراهيم) گه‌شته‌که‌ى کۆتایى پێ هاتوو گه‌ڕایه‌وه خاکى (فه‌له‌ستین). (هاجه‌ره)و منداڵه شیره‌خۆره‌که‌ى (ئيسماعيل) به‌ته‌نها له‌و دۆل و شیوه بیابانیه‌دا مانه‌وه جگه له خوا که‌سیان له‌گه‌ل نییه، به‌رده‌وام له‌و خۆراک‌و ئاوه‌شى ده‌خوارد که (ئيبراهيم) بۆى به‌جێ هێشتبوو تا ته‌واوبووو هیچى پێ نه‌ماو تێنووى ببوو، وه کوڕه‌که‌شى تێنوو بوو، تا ده‌هات تێنوویه‌تى زیادى ده‌کردو زۆرى بۆ هێنابوون، هه‌ر سه‌یرى کوڕه‌که‌ى ده‌کردو بۆیه ئه‌ویش بۆ دایکى ده‌ڕوانىو ده‌گریاو چاوه‌ڕوانى قومه ئاوێک بوو له دایکى، بێگومان ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه زۆر ناخۆش بوو لاى (هاجه‌ره). نه‌یتوانى له‌وه زیاتر خۆى راگیر بکات و ئارام بگرێت، تا واى لێهات سه‌رسام بێت‌و به‌م لاولادا بڕوات‌و بسوڕێته‌وه‌و بگه‌ڕێت به دواى په‌یداکردنى ئاو بۆ کۆرپه‌که‌ى هه‌ر هه‌نگاوى ده‌ناو ڕاى ده‌کردو خه‌ریک بوو له هۆش خۆى بچێت‌و ببورێته‌وه، تا گه‌یشته سه‌ر شوێنێکى به‌رز که به چیاى (صه‌فا) ناسراوه، وه ده‌یڕوانى بۆ ئه‌و شێوو دۆڵه به‌ڵکو چاوى بکه‌وێ به کانیاوێک یاخود ئاوه‌دانیه‌ک که خواردن‌و ئاوى ده‌ست که‌وێت، به‌لآم هیچ شتێکى نه‌دى، ئینجا هاته خواره‌وه بۆ دۆڵه‌که تاکو چووه سه‌ر شوێنێکى دیکه‌ى به‌رز که به‌چیاى (مةروة) ناو ده‌برێت. له‌وێش زۆرى روانى به‌ڵکو که‌سێک ببینێ‌و خۆى‌و کوڕه‌که‌ى له فه‌وتان رزگار بکات، به‌لآم ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر هیچى ده‌ست نه‌که‌وت، دوایى هاته خواره‌وه‌و به ده‌نگى به‌رز ده‌گریا، ئه‌وجا به‌په‌له رۆیشته‌وه بۆ (صه‌فا) هه‌ر ئاوى به‌دى نه‌کرده‌وه پاشان جارێکى تریش گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر چیاى (مه‌روه) ئه‌م هاتوچۆیه‌ى نێوان (صه‌فاء مةروه حه‌وت جارى خاياند).
له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و هاتوچۆییانه‌دا به‌رده‌وام نزا‌و دوعا‌و پاڕانه‌وه و هاوارى ده‌کرده، خواى گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ى فریاى که‌وآو خۆى‌و کوڕه‌که‌ى له‌و بار‌و دۆخه رزگار بکات. زۆر ماندوو شه‌که‌تو بێزار بوو، ئیتر به گریان و رۆرۆو هاواره‌وه گه‌ڕایه‌وه لاى کوڕه‌که‌ى (دواى ئه‌وه‌ى به ئومێدبوو که هیچى ده‌ست ناکه‌وێ)، به‌لآم که لێ ى نزیک بووه‌وه هه‌ستى کرد که به‌زه‌یىو میهرى خوا نزیک بۆته‌وه، که ته‌ماشاى کرد فریشته‌یه‌ک له فریشته‌کانى خوا (جبريل) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت دابه‌زىو باڵه پیرۆزه‌که‌ى دا له‌ژێر پێى شیره‌خۆره‌ى موباره‌ک (ئيسماعيل)و بیرى ئاوى (زةمزةم)ى هه‌ڵکه‌ندو ئاوێکى شیرینى زۆر خۆش له‌ژێر پێى هه‌ڵقوڵى و ده‌رکه‌وت.
کاتێک (هاجةر)ه ئه‌و دیمه‌نه جوان‌و گرنگه‌ى بینى زۆر شادمان و خۆشحال بوو، خێرا خۆى تێر ئاو کرد‌و به مشتى خۆى ئاوى ده‌کرده ده‌مى کوڕه‌که‌یه‌وه‌و به فه‌زل و ره‌حمى خوا تێنوویه‌تیان شکاو ئاسووده بوون، ئینجا زۆر شوکرانه‌و سوپاسگوزارى خواى گه‌وره‌ى کرد له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌ته گه‌وره‌یه.
(هاجةرة) ئه‌و شوێنه‌ى کرده مه‌نزلگاو شوێنى ژیان و گوزه‌رانى خۆى‌و کوڕه تاقانه‌که‌ى، پاشان دواى چه‌ند رۆژێکى که‌م، کۆمه‌ڵه که‌سێک له هۆزێکى عه‌ره‌بى به‌ناوى هۆزى (جورهه‌م) که خه‌ڵکى یه‌مه‌ن بوون‌و له نزیک ئه‌و شوێنه‌دا ره‌ت ئه‌بوون و ده‌ڕۆیشتن چاویان به ئاو که‌وت، زۆر سه‌رسام بوون به بوونى ئه‌و بیره ئاوه که له پێشدا ئاو له‌و شوێنه نه‌بووه، دواتر ته‌ماشایان کرد (هاجه‌ره) له‌لاى کانیه‌که دانیشتووه، ئه‌وانیش چوون بۆ لاى و پێیان ووت: گه‌ر بته‌وێت له‌گه‌ڵتدا ده‌بین و به خۆشى لێره ده‌ژین به‌یه‌که‌وه‌و با ئاوه‌که‌ش بۆ خۆت بێ، ئه‌ویش به‌خێرهاتنى لێ کردن‌و ئیدى له ته‌نیشتیه‌وه جێ نشین بوون، هه‌تا ئیسماعیل گه‌وره‌بوو و باڵغ بوو، وه هه‌ر له‌وانیش فێرى زمانى (عه‌ره‌بى) بوو، ناوه ناوه باوکیشى (ئيبراهيم) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، سه‌ردانى ده‌کردنو رێنوینى ده‌کردن بۆ دینى خوا.
(ئيبراهيم) خۆشه‌ویستییه‌کى بێ ئه‌ندازه‌ى هه‌بوو بۆ (ئيسماعيلى) کوڕى له‌به‌رئه‌وه‌ى کوڕى تاقانه‌ى بوو، خواى گه‌وره دواى ته‌مه‌نێکى گه‌وره ئه‌مه‌ى پێ به‌خشى بوو، بۆیه به‌رده‌وام سه‌ردانى ده‌کردو به‌سه‌رى ده‌کرده‌وه، تا ته‌مه‌نى ئیسماعیل بوو به دووانزه سال و دواتر گه‌نجێکى جوان‌و هه‌رزه‌کار، رۆژ به‌رۆژ خۆشه‌ویستى ئیبراهیم بۆ کوڕه‌که‌ى له زیادبوون دابوو.
له یه‌کێک له شه‌وه‌کان (ئيبراهيم) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت خه‌ونێکى زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینێت، که تیایدا (ئيسماعيلى) کوڕى سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌ر ده‌بڕێت که به‌خه‌به‌ر دێت له‌و خه‌وه ترس و بیمێکى زۆر گیانى دائه‌پۆشێت و زۆر ته‌سبیحات و زیکرو یادى خوا‌و نوێژ ده‌کات، پاشان ده‌نویته‌وه به‌لآم ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر هه‌مان خه‌ون ده‌بینێت، بۆ جارى سێیه‌میش هه‌ر ئه‌و خه‌ونه ده‌بینێت، ئه‌وجا ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت زانى که ئه‌م خه‌ون بینینه راسته‌و وه‌ک وه‌حى (سروش) وایه له پله‌و پایه‌ى فه‌رمانێک دایه که له خواوه بۆى بێت، له‌به‌ر ئه‌مه بڕیاریدا که پێویسته کوڕه تاقانه‌که‌ى سه‌ر ببڕێت، که خواى گه‌وره دواى چاوه‌ڕوانیه‌کى درێژ‌و سه‌برو ئارامى زۆر پێى به‌خشیوه.
به هه‌موو پێوه‌ره‌کان ئه‌م خه‌ونه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌بوو، به‌لآم تاقیکردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره بوو بۆ خۆشه‌ویستى خۆى که به‌نده‌یه‌کى دڵسۆز‌و پێغه‌مبه‌رى خۆیه‌تى.
مامۆستا (عبدالمنعم الهاشمى) ده‌ڵێت: ئێستا ئێمه له باس‌و خواسى پێغه‌مبه‌رێک داینه که باوکى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه (خليل الرحمن) خواى گه‌وره به ئارام‌و هێدى و هێمن وه‌سفى ده‌کات، وه دل و ده‌روونى ئه‌و له دل و ده‌روونى هه‌موو که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به ره‌حمو به‌زیى تره، پڕاوپڕه له خۆشه‌ویستى خوا‌و دروستکراوه‌کانى، ئه‌م دڵه به ره‌حمه له‌ژێر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى گه‌وره دایه، چونکه (ئيسماعيل) پانتاییه‌کى فراوانى له دڵى باوکى داگیر کردووه، کاتێک خواى گه‌وره پێ ى به‌خشیوه. که ئومێد‌و هیواى به مندال نه‌بووه‌و ته‌مه‌نى زۆر بووه بۆیه پێدانى ئه‌م کوڕه‌ى به‌م شێوه جارێکى تریش هه‌ر تاقیکردنه‌وه بووه چونکه گلێنه‌ى چاوو ووزه‌ى جه‌رگو هه‌ناویه‌تى. فه‌رمانو بڕیار‌و تاقیکردنه‌وه له قولآیى خه‌وتندا دێت، نه‌ک به وه‌حیه‌کى راسته‌وخۆ. چ شتێک روویدا له‌م خه‌ونه‌دا، زه‌نگێ لێ ئه‌داو به ئیبراهیم ده‌ڵێ: ئه‌ى ئیبراهیم له رێگه‌ى خوادا کوڕه تاقانه‌که‌ت سه‌ر ببڕه، (ئيبراهيم)یش مه‌سه‌له‌که ده‌خاته به‌رچاوى (ئيسماعيل) له که‌شو هه‌وایه‌کى پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستى له‌به‌رده‌مى کوڕه‌که‌ى ده‌وه‌ستێتو ده‌ڵێت: [يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانظُرْ مَاذَا تَرَى] (الصافات: 102). واته: ئه‌ى کوڕه خۆشه‌ویست و بچکۆله‌که‌م: به‌ڕاستى من له خه‌ونمدا دیتم که ده‌بێ تۆ سه‌ربڕم، جا بڕوانه چى ده‌بینى؟ واته چى به باش ده‌زانى، سه‌ربڕینت یا نا؟ ئه‌م هه‌والأو فه‌رمانه بۆ ئیسماعیل شتێکى له ناکاوو چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو له‌لایه‌ن باوکییه‌وه، به‌لآم ده‌یزانى که باوکى پێغه‌مبه‌رو نێردراوى خودایه، وه ئه‌و خه‌ونه‌ش که بینوویه‌تى (سروشه) له‌لایه‌ن خواوه بۆى هاتووه، وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ده‌زانى که خه‌و بینین (رؤيا)ى پێغه‌مبه‌رانیش وه‌حیه‌و راسته‌وبێ گومانه‌و فه‌رمانى خودایه ئه‌بێ جێ به‌جێ بکرێت و گوێڕایه‌ل و مل که‌چ بێت بۆى، ئیسماعیل له‌سه‌ر گوێڕاڵى فه‌رمانه‌کانى خوا په‌روه‌رده کرابوو به پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانه‌کانى خوا هه‌ڵسوکه‌وتى نه‌ده‌کردو بێ گوێى باوکیشى نه‌ده‌کرد هه‌رچه‌نده بیکاته قوربانى بۆ خودا‌و سه‌رى ببڕێت، ئه‌م منداڵه بایه‌خى گوێڕایه‌ڵى بۆ باوکى که‌م ناکاته‌وه هه‌ر بۆیه زۆر به‌په‌له‌و به‌خێرایى روو ده‌کاته باوکى و پێى ده‌ڵێت: [يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِن شَاء اللَّهُ مِنَ الصَّابِڕينَ] (الصافات: 102). واته: (ئيسماعيل) سلآوى خواى لێ بێت، له وه‌لآمى باوکی‌دا ده‌ڵێت: بابه گیان ئه‌و فه‌رمان و راسپارده‌ى خودا پێى داویت ئه‌نجامى بده‌و به پشتیوانى خودا ان شاوالله ده‌بینیت که یه‌کێکم له خۆگرانو قایل بووان به ویست‌و ئیراده‌و فه‌رمانى خودا.

