سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕاستگۆیى له‌سپارده‌دا
نوسینى/دانا عوسمان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌ئه‌مانه‌تدا جۆرێکى تر‌ى ڕاستگۆییه, ئه‌ویش به‌و جۆره‌ى هه‌ر سپارده‌یه‌کیان پێ سپاردى یان لایان دانایت یان فه‌رمانت پێ کرا به گه‌یاندنه‌وه‌ى, خیانه‌تى لێ نه‌که‌یت و به‌و په‌ڕى ڕاستگۆییه‌وه ئه‌نجامى بده‌یت.
بۆ نموونه که‌سێک قسه‌یه‌کت له‌لا ده‌کات وپێت ده‌ڵێت ئه‌م قسه‌یه ئه‌مانه‌ت بێت تۆش ده‌ڵیێت باشه ئه‌گه‌ر له‌ملاو له‌ولا باست کرد ئه‌وه درۆت له‌گه‌ڵدا کردووه و خیانه‌تت به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌مانه‌ته ئه‌نجام داوه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر پاراستت و ڕاستگۆ بوویت له‌گه‌ڵیدا, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت(وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَ‌اعُونَ)المومنون/٨ واته: ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن و خیانه‌تى لێ ناکه‌ن.
له‌ئیسلامدا سنورى ئه‌مانه‌ت زۆر له‌وه فراوانتره که زۆرێک له‌خه‌ڵکى لێى تێگه‌یشتون, ئه‌مانه‌ت لاى ئێمه بریتییه له‌وه‌ى که‌شتێکیان له‌لا دانایت خیانه‌تى لێ نه‌که‌یت!!
به‌ڕاستى ئه‌وه له‌قاڵبدانى ئه‌مانه‌ته, به‌ڵکو ئه‌مانه‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو فراوانتره, گه‌وره‌ترین ئه‌مانه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ڵاتداران و فه‌رمانبه‌ده‌ستان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل و میلله‌تدا دادپه‌روه‌ر و یه‌کسان بن و ئه‌مانه‌تى سه‌ر شانیان به‌جوانى ئه‌نجام بده‌ن و پارێزگارى له دین و ژینى خه‌ڵک بکه‌ن و دژى نه‌وه‌ستن, ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ڕاستگۆییه له‌به‌رده‌م خواى گه‌وره و پاشان خه‌ڵکى.

