سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(عومهیری کوڕی سهعد) چنراوی تهنها خۆی ..
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / ئەرێ (سەعیدی كوڕی عامر)تان لە یادە..؟؟ئەو پیاوە دونیانەویستە خواپەرستە تۆبەكارەی كە ئەمیری باوەڕداران (عومەری كوڕی خطاب) بەزۆر
رازی كرد تا ببێتە والی شام.
لە سەرەتای ئەم كتێبەماندا لە بارەیەوە دواین و، دونیانەویستی و بەرزێتی و، خۆپارێزی تەواو سەیری ئەومان بەدیكرد..
ئا ئێستاش ئەوەتا لەسەر روپەڕی ئەم لاپەڕانەدا بە برایەكی ئەو شاد دەبین، نەك هەر برای، بەڵكو جمكی ئەو، لە خۆپارێزی و، دونیانەویستی و، بەرزێتی و... دەروونی بەرزێتیدا بە شێوەیەكی كەم وێنە دەدرەوشێتەوە..!!
ئەو كەسەش (عومەیری كوڕی سەعد)ە..
كە موسڵمانان نازناوی (چنراوی تەنها خۆی)یان لێنابوو!!
جا بەلاتەوە سەیر نەبێت كە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) یەكدەنگ بن لەسەر ئەوەی ئەو نازناوەی لێ بنرێت بەهۆی ئەو هەموو باشێتی و، تێگەیشتن و، رووناكییەی كە هەیان بوو..!!
سەعدی قورئانخوێنی باوكی (خوا لێ ی ڕازی بێت) .. لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بەشداری بەدر و غەزاكانی دیكەی كردبوو و بە ئەمەكداری لە سەر وادەو بەڵێنی خۆی مایەوە تا بە شەهیدی گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری لە جەنگی (قادسیە)دا.
سەعد دەستی كوڕەكەی خۆی گرت و لەگەڵ خۆی بردیە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و، بەڵێنی دا بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و موسڵمان بوو.. لەو ساتەوەی (عومەیر) موسڵمان بوو، خواپەرستێكی دامەزراو بوو لە میحرابی خوای گەورەدا..
لە خۆدەرخستن هەڵدەهات و، هانای بۆ بەر سوكنایی سێبەری خوا دەبرد..
دووریت لەوەی كە بتوانی هەرگیز لە ریزەكانی پێشەوەدا بەدیت بكردایە، مەگەر لە نوێژدا، چونكە لەمەیاندا دەچووە ریزی یەكەم تا پاداشتی پێشكەوتوان بەدەست بهێنێ.. یان لە جیهاددا، ئەو بەراكردن دەچوویە ریزەكانی پێشەوە، بەو ئومێدەی كە لە پێڕی شەهیدان بێت..!
ئیدی جگە لەوە، ئەو لە خەڵوەتدا بوو لەگەڵ خۆیدا و، چاكەكاری و خێر و چاكسازی و تەقوای خۆی گەشە پێدەكرد..!!
تۆبەكار بوو، بۆ گوناهەكانی دەگریا..!!
داوێن پاك بوو، تۆبەكاری داوادەكرد.!!
لە گشت كات و جَگایەكدا، رێبوارێك بوو بەرەو لای خوا بەڕێوە بوو.
* * *

