ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

به‌خشین و كامه‌رانی ..له‌ قورئاندا

به‌خشین و كامه‌رانی ..له‌ قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن //نووسینگه‌ی ته‌فسیر///دەقێكی مەزنی قورئانی پیرۆز زۆر سەرنجی ڕاكێشاوم كە جەخت لە بایەخی بەخشین و چاكەكردن دەكاتەوە. خوای میهرەبان لەو ئایەتەدا دڵنیایی دەدات لەسەر ئەوەی كەسێك كە لەپێناو خوادا ماڵ و سامانی
 
دەبەخشێت ناترسێت و خەم و پەژارە دایناگرێت، واتە كامەرانی بۆ دەستەبەر دەبێت.
 
پەروەردگار دەفەرموێت: {مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (261) الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنْفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (262)} [البقرة]، واتە: نمونەی ئەوانەی لەپێناوی خوادا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، وەكو تۆوێك وایە بڕوێت و حەوت گوڵی گرتبێت، لە هەر گوڵێكدا سەد دانەی تێدابێت، خوایش بۆ هەركەس كە بیەوێت پاداشت چەند بەرامبەر دەكات و خوا فراوانگیر و زانایە. ئەوانەی لەڕێگای خوادا ماڵ و داراییان دەبەخشن، بەدوای ئەوەی بەخشیویانە هیچ جۆرە منەتێك نانێن و هیچ جۆرە ئازارێك ناگەیەنن، (ئەوانە) تەنها پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، هیچ ترس و بیمیان لەسەر نییە (لە كەموكوڕیی پاداشت و تەنگانەی قیامەت)، خەم و پەژارەش ڕوویان تێناكات.
كۆمەڵە ئایەتێك هەن بەخشین پەیوەست دەكەن بە كامەرانی مرۆڤەوە لە دونیا و دواڕۆژدا. توێژینەوەیەكیش كە بەم دواییانە ئەنجامدرا و گۆڤاری (علوم) بڵاویكردەوە جەخت لەم ڕاستییە قورئانیە دەكاتەوە!! لە هەواڵێكی زانستی سەر پێگەی ئەلیكترۆنی (BBC) دا هاتووە كە توێژەران پەیوەندیان ئاشكراكرد لەنێوان بەخشین و كامەرانیدا. پێم خۆشبوو وشە بەوشەی دەقەكەتان لە پێگەكەوە بۆ بگوێزمەوە، دواتر لەسەر هەر بەشێكی دەدوێین و بەراوردی دەكەین بە ئایەتێك یان فەرموودەیەكی پیرۆز. 
"توێژەرانی كەنەدی دەڵێن كۆكردنەوەی بڕی زۆری سامان كامەرانی بۆ مرۆڤ ناهێنێت، بەڵكو ئەوەی هەستی كامەرانی دەبەخشێت بەخشینی سامانە بەوانی تر". تیمێك لە توێژەران لە زانكۆی "بریتیش كۆڵۆمبیا" دەڵێن بەخشینی هەر بڕێك بەوانی تر، ئەگەر تەنها پێنج دۆلاریش بێت، كامەرانی بۆ دەروونی مرۆڤ دەستەبەردەكات".
ئەوان جەخت دەكەنەوە كە بەخشین پێویستە ئەگەرچی بە بڕێكی كەمیش بێت، ئایا ئەمە هەر ئەوە نییە كە پێغەمبەری خۆشەویست (صلی الله علیه‌ وسلم) پێداگری لەسەر دەكات كاتێك دەفەرموێت: [خۆتان لە ئاگری دۆزەخ بپارێزن، ئەگەر بە كەرتە خورمایەكیش بێت] ئایا هەر ئەوە نییە قورئانی پیرۆزیش جەختی لێدەكاتەوە كاتێك دەفەرموێت: {لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ ڕزْقُهُ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا (7)} [الطلاق]، واتە: جا ئەوەی دەوڵەمەندە با بەگوێرەی دەوڵەمەندیەكەی بەخشندە بێت، ئەوەش كە كەمدەست و هەژارە، با لەوە ببەخشێت كە خوا پێیبەخشیوە، چونكە خوا بەگوێرەی دارایی هەركەسێك داوای بەخشین دەكات، دڵنیاش بن كە خوا دوای تەنگانە هەرزانی دەهێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی دەهێنێت.
  لەو توێژینەوەیەدا كە گۆڤاری زانست (العلوم) بڵاویكردەوە هاتووە: ئەو فەرمانبەرانەی بەشێك لەو پاداشتی هاندان (حوافز)ەی بەدەستی دێنن دەیبەخشن، كامەرانترن لەوانەی ئەو كارە ناكەن. سەرەتا توێژەران لەسەر (630) كەس تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا، داوایان لێكرا بڕ و ڕادەی كامەرانی خۆیان مەزەندە بكەن، لەگەڵ داهاتی ساڵانە و درێژەی وردەكاری بوارەكانی بەخشینیان لەماوەی مانگێكدا، هاوكات لەگەڵ دانی پارەی پسوڵەكان و ئەوەی بۆ خۆیان و ئەوانی تری دەكڕن. خانمە پرۆفیسۆر "ئەلیزابیس دان" كە سەرۆكایەتی تیمەكەی دەكرد، وتی: "ویستمان ئەو بیردۆزەمان تاقی بكەینەوە كە چۆنیەتی بەخشینی سامان لەلایەن خەڵكەوە بەلایەنی كەمەوە وەك دەستخستنی ئەو پارە و سامانە بایەخی هەیە". پاشان وتی: "بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی قەبارەی ئەو داهاتەی تاك بەدەستیدێنێت، بەڵام ئەوانەی سامانی خۆیان بەوانی تر دەبەخشی، كامەرانتر و ئاسودەتر بوون لەوانەی زیاتر بۆ خۆیانیان خەرج دەكرد".
خۆشەویستانم! ئەوە ئاكامی توێژینەوەكانە، ئەمەش ئەو ئایەتەیە كە تیایدا خوای پەروەردگار هەواڵمان پێدەدا كاتێك بەخشین (إنفاق)ی بەستووەتەوە بە ڕزگاربوون لە ترس و خەم و پەژارە (واتە بەدەستهێنانی كامەرانی): [ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ] البقرە/274، واتە: ئەوانەی ماڵ و سامانیان دەبەخشن، بە شەو و بە ڕۆژ، بە نهێنی و بە ئاشكرا، ئا ئەوانە پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، ترس و بیمیان لەسەر نییە و خەفەتبار نابن (لە ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەدا).
یان پەروەردگار دەفەرموێت:{هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ (60)} [الرحمن]، واتە: مەگەر پاداشتی چاكە تەنها چاكە نییە؟!
لەدوای ئەوە تیمەكە هەستا بە هەڵسەنگاندنی ڕادەی كامەرانی (16) لە كرێكارانی یەكێك لە دامەزراوەكانی (بوستن) پێش و پاش وەرگرتنی بڕی پاداشتی هاندان لە كۆی قازانج، كە لەنێوان (3 هەزار دۆلار بۆ 8 دۆلار)دا بوو... لە ئەنجامەكانەوە دەركەوت بڕی پاداشتەكان گرنگ نیین، بەڵكو شێوەی بەخشینیان گرنگە... ئەو كەسانەی بڕێكی زۆریان بەوانی تر بەخشی وتیان ئەوانە پتر سوودیان لێوەرگرتووە لەو كەسانەی بۆ پێداویستیەكانی خۆیانیان خەرج كرد.
 ئەم ئەنجامە وامان لێدەكات بڕوامان هەبێت كاتێك مرۆڤ ماڵ و سامانی دەبەخشێت زیان ناكات و ماڵ و سامانەكەی كەم ناكات، بەڵكو زیادی دەكات! هەر ئەوەیە پێغەمبەری ڕەحمەت (صلی الله علیه‌ وسلم) جەختی لەسەر دەكاتەوە كاتێك دەفەرموێت: [پارە و سامان بە بەخشین كەم ناكات]، واتە تۆ هەرچەند لە سامانی خۆت ببەخشیت ئەو سامانە كەم ناكات بەڵكو زیاد دەكات، چونكە ئەو بەخشینە هەستكردن بە كامەرانیت پێدەدات و ئەوەش واتلێدەكات دروست بیر بكەیتەوە لە چۆنیەتی دەستكەوتنی پارە و سامان!
لەبەرئەوە خوای گەورە پەیمانی داوە ئەو سامانەت بۆ دوو هێند بكات كە دەیبەخشیت، وەك دەفەرموێت:{مَنْ ذَا الَّذِي يُقْڕضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (245)} [البقرة]، واتە: كێیە ئەو كەسەی قەرز دەدات بە خوای پەروەردگار بە قەرزێكی چاك، خوایش بەو هۆیەوە بۆی چەند بەرامبەر دەكات و پاداشتی بێسنووری پێدەبەخشێت، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و دەرامەت دەگرێتەوە و فراوانی دەكات (بە حیكمەت و ویستی خۆی) هەر بۆ لای ئەو زاتەش دەگەڕێنەوە.
ڕەنگە دەربارەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان خوێندبێتمانەوە "بیل گیتس" كاتێك بڕیاریدا بەشێكی گەورەی سامانەكەی ببەخشێت كە بە دەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەكرا، ئەوەش لەبەرئەوەی هەستی كرد پێویستە ئەو كارە بكات بۆئەوەی كامەرانی بەدەست بێنێت!!
لە تاقیكردنەوەیەكی تردا توێژەران بڕی (5 دۆلار) یان (20 دۆلار)یان دەدا بە هەر تاكێكی كۆمەڵەیەك كە لە (46 كەس) پێكهاتبوو و داویان لێكردن تا كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەو ڕۆژە خەرجی بكەن، داوا لە نیوەی بەشداربوان كرا بۆ خۆیانی خەرج بكەن و لەوانی تر داواكرا بە جگە لەخۆیانی ببەخشن.
ئەوانەی پارەكانیان بەخشی وتیان لە كۆتایی ڕۆژەكەدا هەستیان بە كامەرانی پتر كردووە لەوانەی پارەكانیان بۆ خۆیان خەرج كردووە، بەبێ‌ ڕەچاوكردنی بەهای ئەو بڕەی پێیان درا. "دان" دەڵێت: "ئەم لێكۆڵینەوەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی چۆنیەتی بەخشینی پارە و سامان لەلایەن خەڵكەوە بەهەمان بڕی چەند بەدەستدێنن گرنگ و بایەخدارە".
خوای پەروەردگار زەكاتی لەسەر فەرزكردووین، چونكە كامەرانی بۆ ئێمە دەوێت، بەڵكو نەهیكردووە لە زەخیرەكردنی سامان و نەبەخشینی لە دەرگاكانی خێر و چاكە و زانستدا. خۆشەویستانم! ڕەنگە باشترین جۆرەكانی بەخشین لەم سەردەمەدا ئەوە بێت كە زانستی بەسوود ببەخشین بۆ ڕاستكردنەوەی دیدی ڕۆژئاوا بەرامبەر ئیسلام. 
لەگەڵمدا تەماشای ئەم ئایەتانە بكەن: {قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَهُ وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (39)} [سبأ]، واتە: (ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه‌ وسلم) پێیان) بڵێ‌: بەڕاستی پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزیی دەبەخشێت بە هەر كەس لە بەندەكانی یان لێی دەگرێتەوە، ئێوەش هەر شتێك دەبەخشن ئەو زاتە جێی پڕ دەكاتەوە (هەندێك جار هەر لە دونیادا، پاداشتی قیامەتیش با بوەستێ‌)، چونكە ئەو خوایە چاكترین ڕزق و ڕۆزیی بەخشە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز