سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(عومهیری کوڕی سهعد) چنراوی تهنها خۆی ..(بهشى ٢)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / خودای گەورەش خۆشەویستی ئەوی خستبووە دڵی هاوەڵان و، مایەی چاو و دڵ رۆشنییا ن بوو.. چونكە بە تینی
ئیمانەكەی و، بێگەردی دەروونی و هێوری رێگاكەی و بۆنخۆشی خەسڵەتەكانی و، درەوشانەوەی سیمای، هەموو ئەوانە وایان لێدەكرد كە مایەی شادی و رازانەوە بێت بۆ هەموو ئەوانەی لە تەكیدا دادەنیشتن، یان دەیانبینی و، هیچ كەس و شتێكی بەسەر ئاینەكەیدا زاڵ نەدەكرد.
رۆژێكیان گوێی لە (جولاسی كوڕی سوەیدی كوڕی صامت)ی خزمی بوو.. لە ماڵی خۆیان، وتی: (ئەگەر ئەو پیاوە راست بێت، ئەوا ئێمە لەكەر خراپترین)..!!
مەبەستی لەو پیاوەش پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو.
(جولاس)یش لەو كەسانە بوو كە لە ترساندا موسڵمان بووبوون.
(عومەیری كوڕی سەعد) ئەو دەستەواژەیەی بیست و، رق و سەرسامی لە دەروونی ئارام و هێوریدا تەقییەوە..
رق، چونكە یەكێك لەوانەی كە خۆی بە موسڵمان دادەنێت بەو شێوە ناشیرینە لەبارەی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەدوێت..
سەرسام، چونكە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر ئەوەی گوێبیستی بوو بەخەیاڵیدا هات، پێی ناخۆش بوو..
ئەرێ ئەوەی بیستی بیگێڕێتەوە بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)؟؟
جا چۆن، لەكاتێكدا كە قسەی نێو مەجلیس سپاردەیە..؟
ئەی بێدەنگ بێت و ئەوە لە سنگی خۆیدا بپێچێتەوە..؟؟
بەڵام چۆن..؟؟
ئەی ئەمەك و خۆشەویستی و پشتیوانیەكەی بەرانبەر ئەو پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) كامەیە كە لە تاریكی دەربازی كردن و، بەرەو رووناكی هێنان..؟
بەڵام سەرسامیەكەی درێژەی نەكێشا و، بڕواهێنان بەوەی بە دەرووندا دێتن هەمیشە دەروازە بۆ خاوەنەكەی دەبینێتەوە..
هەر بۆیە دەست بەجێ (عومەیر) وەك پیاوێكی بەهێز و، بڕوادارێكی بەتەقوا هەڵس وكەوتی كرد.. رووی دەمی كردە (جولاسی كوڕی سوەید):
{ئەی جولاس، سوێند بەخوا تۆ لە خەڵكی خۆشەویستری لەلام و، لە هەموو كەسیش باشتر بووی بۆم و، لە گشتیان ئازیزتری لام كە توشی ناخۆشییەك بیت..
ئێستاش قسەیەكت كرد، گەر بڵاوی بكەمەوە زیانت پێدەگات.. گەر بێدەنگ بم لەسەری، ئەوا ئاینەكەم لەدەست دەردەچێت و، مافی ئاینیش لەپێشترە لە ئەمەك و، من ئەوەی كە وتت دەیگەیەنم بە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)}..!
جا (عومەیر) بە تەواوی ویژدانی پارێزكاری خۆی رازی كرد.
چونكە ئەو-یەكەمجار- مافی تەواوەی سپاردەیەتی مەجلیسەكەی دا و، بەهۆی دەروون بەرزیەكەیەوە خۆی لەوە دوورگرت كە هەستێت بە رۆڵی قسەهێنەر و قسەبەر..
دووەم جار ئەو مافی تەواوی ئاینەكەی دا و، پەردەی لەسەر دووڕووییەكی گومان لێكراو هەڵدایەوە.
سێ یەم جاریش دەرفەتی پاشگەزبونەوە لەو هەڵەیە و داوای لێخۆشبوون كردن لەخوای دا بە جولاس، كاتێك راستەوخۆ پێی راگەیاند كە بە پێغەمبەری خوای (صلى الله عليه وسلم) دەگەیەنێت، خۆ گەر ئەو لەوێدا وەهای بكردایە، ئەوا ویژدانی (عومەیر) ئاسوودە دەبوو، هیچ پێویستی بەوە نەبوو كە بە پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) رابگەیەنێت..
بەڵام جولاس هەستی خۆزلكردن و سوربوون لەسەر خراپە دایگرت و، هیچ وشەیەكی پۆزش و لێبوردن خوازی لە زاری نەهاتە دەر، ئەمجا عومەیر بەجێی هێشت و پێی وت:
{بەپێغەمبەری خودای رادەگەیەنم بەر لەوەی نیگا بێتە خوارێ و بەهۆی ئەو گوناهەی تۆوە بە هاوەڵپەرستم دابنێ}..
ئەمجا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ناردی بە شوێن جولاسدا و بانگی كرد، كە هات دەیوت شتی وام نەوتووە، بگرە سوێندی درۆشی خوارد بەخوا..!!
بەڵام ئایەتی قورئان هاتە خوارێ و رەوا و ناڕەوای لە یەك جودا كردەوە:
[ێحْلِفُونَ بِاللَّهِ مَا قَالُوا ۆڵقَدْ قَالُوا كَلِمَەَ الْكُفْڕ ۆكَفَرُوا بَعْدَ إِسْڵامِهِمْ ۆهَمُّوا بِمَا ڵمْ ێنَالُوا ۆمَا نَقَمُوا إِلاَّ أَنْ أَغْنَاهُمْ اللَّهُ ۆرَسُولُهُ مِنْ فَضْلِهِ فَإِنْ ێتُوبُوا ێكُنْ خَیْرًا ڵهُمْ ۆإِنْ ێتَۆلَّوْا یُعَذّبْهُمْ اللَّهُ عَذابًا أَلِیمًا فِی الدُّنْێا ۆاڵاخِرَەِ ۆمَا ڵهُمْ فِی اڵاَرْضِ مِنْ ۆلِیّ ۆڵا نَصِیرٍ: واتە: سوێند بە خودا دەخۆن كە ئەوەیان نەدركاندووە، كەچی قسەی خوانەناسـانەیان كرد، دیارە لەپاش موسڵمان بوون لەدین پەشیوان بوونەوە، ویستیان شتێ بكەن كە نەیانتوانی پێكی بێنن، هەر بۆیەش ركیان بۆتەوە كە خودا و پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) بەو چاكەی دەگەڵی كردوون، ناگزووری بۆ نەهێشتوون. ئەگەر پەشیمان ببنەوە، هەر بە قازانجی خۆیانە و، ئەگەر هەر روویان وەرگێڕا، خودا لەم دنیا و لەو دنیا ئازاری بەژانیان دەدا و، لەم زەویەدا نە كەس دۆستایەتیان دەكا و، نە یاوەریان دەست دەكەوێت]التوبە/٧٤.
(جولاس) ناچار بوو دان بە قسەكەی دابنێ و لە گوناهو هەڵەكەی پەشیمان ببێتەوە، بە تایبەتی لەو كاتەی كە بینی ئایەتە پیرۆزەكە هەڕەشە و گوڕەشەی لێدەكات و لە هەمان كاتیشدا بەڵێن و وادەی بەزەیی و ڕەحمەتی خوای پێ دەدات گەر تۆبە بكا و خۆی لە گوناه داماڵێ، (فإن یتوبوا یكُ خیراً ڵهُمْ: ئەگەر پەشیمان ببنەوە، هەر بە قازانجی خۆیانە).
ئەو هەڵس وكەوتەی عومەیریش خێر و بەرەكەت بوو بۆ جولاس، ئەوەبوو تەوبەی كرد و ئیسلامەتی خۆی جوانتر كرد..
پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) گوێی عومەیر)ی گرت و لە ستایشی ئەو كارەیدا فەرمووی:
{ئەی گەنج...
گوێیەكانت ئەمەكدار بوون...
پەروەردگاریشت بە راستگۆی دانایت}.!!

