سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیرى سوڕه‌تى به‌یینه.................(98)
نوسینى د.عائض عبدالله القرنى...وه‌رگێڕانى...نـه‌وا محمد سعید......نوسینگه‌ى ته‌فسیر.......(بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ )....له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و هه‌شت ئایه‌ته....
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
(لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْڕكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ) [البينة : 1]
خاوه‌ن کتێبه‌کان - دیان و جوله‌که‌کان - و هاوبه‌ش په‌رستان، واز له بێ بڕواییان ناهێنن، هه‌تا ئه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌یان بۆدێ، که له کتێبه‌کانیان واده‌یان پێ‌درابوو.
( رَسُولٌ مِّنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفاً مُّطَهَّرَةً )[البينة : 2]
ئه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ش، بریتیه له ناردنى پێغه‌مبه‌رى کۆتایی، که محمده(ص)، که قورئان له‌چه‌ند په‌ڕاوێکى پا ک و خاوێن ده‌خوێنێته‌وه.
( فِيهَا كُتُبٌ قَيِّمَةٌ) [البينة : 3]
له‌م په‌ڕاوانه‌دا هه‌واڵى ڕاست و یاساى دادگه‌رانه‌وه، فه‌رمانى به سود و چیرۆک و به‌سه‌رهاتى به سودو، به‌رنامه و په‌یڕه‌وى به‌رزو گه‌وره‌ى تێدایه، که به‌ره‌و حه‌ق و ڕاستى ده‌بات و، ڕێنوێنى ده‌کات بۆ کرده‌وه‌ى چاک و باش و، ڕێبه‌ریى ده‌کات بۆ ڕێى ڕاست.
(وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُمُ الْبَيِّنَةُ) [البينة : 4]
کاتێک خاوه‌ن کتێبه‌کان له ڕاستى پێغه‌مبه‌ر (ص) جیا ڕابون، دواى ئه‌وه‌ى، که بوو به پێغه‌مبه‌ر، ئه‌مه‌ش له به‌ر ناحه‌قى و ئیره‌یی پێ بردن، دانیان پێدا نه‌هێنا، ئه‌گینا پێشتر کۆ بوون، که محمد(ص) پێغه‌مبه‌ره‌و له‌لایه‌ن خواوه ناردراوه، وه‌ک له کتێبه‌کانیاندا هاتووه، به‌لآم پاشان نکوڵیان کرد‌و له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه په‌رته‌وازه بون.
(وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ )[البينة : 5]
له کتێبه‌کانیان له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌رانیان، که ئایینى هه‌مو پێغه‌مبه‌رێکه، فه‌رمانیان پێکراوه، که به‌ته‌نها خوا بپه‌رستن و له هاوبه‌شپه‌رستى لابده‌ن و، نوێژ به‌رپا بکه‌ن و، زه‌کات بده‌ن، به‌ڕاستى ئائه‌مه‌یه ئاینى ڕاست ودروست، که خوا ته‌نها ئه‌وه‌ى ده‌وێ و، هى دیکه‌ى گه‌ره‌ک نیه و نایه‌وێ.
(إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْڕكِينَ فِي نَاڕ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُوْلَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَڕيَّةِ) [البينة : 6]
بێ بڕوایانى جوله‌که و دیانه‌کان و هاوبه‌ش په‌رستان، شوێنیان ئاگرى دۆزه‌خه و به هه‌میشه‌یی تێیدا ده‌مێننه‌وه، ئه‌و که‌سانه له هه‌موو خه‌ڵکێک خراپترن، له گشت دروستکراوه‌کان به‌دکارترن، چونکه قورئانیان له‌لا درۆ بوو، نکوڵیان له پێغه‌مبه‌ر کرد‌و، دژایه‌تى حه‌ق و ڕاستیان کرد.
إ(ِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُوْلَئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَڕيَّةِ )[البينة : 7]
ئه‌وانه‌ى به نیه‌ت پاکیه‌وه بڕوایان به‌خوا هێناو شوێنى که‌وتن و کرده‌وه‌ى چاکیان ئه‌نجامدا، ئه‌و که‌سانه باشترین دروستکراون وپوخته‌ى خه‌ڵکانن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فه‌رمانى خوایان جێ به‌جێ کرد‌و تخونى ئه‌و شتانه نه‌که‌وتن، که ڕێگرى لێکردوه‌و، شوێنى پیغه‌مبه‌ره‌که‌ى که‌وتون و ڕێ ڕاسته‌که‌ى ئه‌و یان گرت.
(جَزَاؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْڕي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ) [البينة : 8]
پاداشتى ئه‌وانه لاى خوا له ڕۆژ قیامه‌تدا، به‌هه‌شتانێکى هه‌تا هه‌تاییه‌و له شوێنى خۆش و دڵنیا و بآ ترس و، ئاشتى و ناز و نیعمه‌تى به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌یه، ئه‌و به‌هه‌شتانه‌ش جۆگه‌و جۆبارى به‌ژێردا ده‌ڕوا، که له‌و په‌ڕى جوانیدایه، وێڕاى ئه‌م به‌هره‌و نیعمه‌ته‌ش، ڕه‌زامه‌ندى خواى پادشاى ڕێزدارو، به‌خشنده‌ى میهره‌بانه، ئه‌م پاداشته‌ش به‌هۆى گیرا بونى کرده‌وکانیانه‌وه‌یه، ئه‌وانیش له خوا ڕازین، که ئه‌م نیعمه‌تانه‌ى به‌سه‌ردا ڕژاندون و، ڕیزى زۆرى گرتون، ئه‌مه‌ش پاداشتى هه‌موو ئه‌و که‌سه‌یه، که له خواى خۆى بترسآ، له خوا ترسانیش ئه‌وه‌یه، که ئه‌وه‌ى خوا فه‌رمانى پێداوه ئه‌نجام بدرآ و، ئه‌وه‌یش ڕێگرى لێکردوه تخونى نه‌که‌وآ.

